مەراسیمێك بۆ یادی شەهیدی شۆڕشگێڕ"هەڵمەت" رێكدەخرێت
لەسێهەمین ساڵیادی شەهیدی سەركردەكە و شۆڕشگێڕ؛ شەهید دیار غەریب، ناسراو بە "هەڵمەت"، و لەژێر دروشمی "بەرۆحی شۆڕشگێڕانەی هەڤاڵ هەڵمەت، با داگیركاری و خیانەتكاری تێكبشكێنین" رێكدەخرێت.
لەسێهەمین ساڵیادی شەهیدی سەركردەكە و شۆڕشگێڕ؛ شەهید دیار غەریب، ناسراو بە "هەڵمەت"، و لەژێر دروشمی "بەرۆحی شۆڕشگێڕانەی هەڤاڵ هەڵمەت، با داگیركاری و خیانەتكاری تێكبشكێنین" رێكدەخرێت.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٧ی حوزەیران و لە کاتژمێر ٠٥:٣٠ دا لەگەڕەكی بەختیاری پشتی مزگەوتی بەختیاری لەشاری سلێمانی مەراسیمێك بۆ شەهیدی فەرماندە و پێشەنگ و شۆڕشگێڕی مەزن، شەهید دیار غەریب "هەڵمەت" رێكدەخرێت.
كۆمیتەی رێكخستنی مەراسیمەكە لەبانگهێشتنامەیەكدا، داوا لە گەلی وڵاتپارێزی كوردستان دەكات، بەرۆحی بەرخۆدان لە بەرامبەر داگیركاری و خیانەت بەشداری مەراسیمەكە ببن و خاوەنداری لەنرخ و بەها نەتەوەییەكان و بەتایبەتی شەهیدانی رێگای ئازادیخوازی گەلی كوردستان بكەن.
لە مەراسیمەكەدا چەند بەرهەمێكی شەهید هەڵمەت "دیار غەریب" و چەند بەرهەمێكی تر كە لەسەر كەسایەتیی شۆڕشگێڕ شەهید هەڵمەت ئامادە کراون پێشان دەدرێن و بڵاو دەكرێنەوە.
ژ.ت