مەراسیمی یادکردنەوەی ئاپێ موسا قەدەغەکرا

پارێزگاری مێردین مەراسیمی یادکردنەوەی ئاپێ موسای لەسەر گۆڕەکەی لە گوندی ستیلیلێی ناوچەی نسێبینی مێردین قەدەغە کرد. لە پارێزگای مێردین بۆ ماوەی ١٥ رۆژ هەموو جۆرە چالاکیەک قەدەغەکراوە.

بڕیار بوو ئاپێ موسا لەسەر گوڕەکەی لە گوندی ستیلیلی ناوچەی نسێبینی مێردین یادی بکرێتەوە، بەڵام بە بڕیاری پارێزگاری مێردین مەراسیمەکە قەدەغەکرا.

پارێزگاری داگیرکەری مێردین بە بیانوی ئەوەی، ئەو کەسانەی یادەکە دەکەنەوە پەکەکەن مەراسیمەکەی قەدەغە کرد.

ئاپێ موسا لە ٢٠ی ئەیلولی ١٩٩٢دا شەهید کرا.

ف.ق