راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
"له‌دژی هێرشه داگیركارییه‌كانی ١٧ی نیسان ده‌ستیپێكرد به‌رخودانێكی شكۆمه‌ندی مێژوویی گه‌ریلاكانی ئازادی به‌رده‌وامه. وێڕای هه‌موو ته‌كنیكی سوپای توركی داگیركه‌ر گه‌ریلا به به‌رخودان به‌رامبه‌ری وه‌ستاوه‌ته‌وه، گورزی به‌هێزی له داگیركه‌ران وه‌شاندووه. تاڕاده‌یه‌ك له هه‌موو شوێنێكی زاپ له دژی هێرشه‌كان له‌سه‌ره‌تادا گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار، ئه‌و هێزانه‌ی تێكۆشانی گیانبازی ده‌كه‌ن، بۆ تێكشكاندنی دوژمن بۆ هه‌موو قوربانیدانێك ئاماده‌ن و پاشه‌كشێ ناكه‌ن. بڕیارداری هاوڕێیانمان زیلان، مزگین و رۆژگراڤ به بوێری گه‌وره‌ی خۆیان گورزی قورسان له دوژمن وه‌شاند، به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كان به قاره‌مانی وه‌ستانه‌وه و شه‌هیدبوون.
ناسنامه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه شه‌هیدبوون، به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: زیلان رۆسته‌م
ناو و پاشناو: گولستان حه‌به‌ش
شوێنی له‌دایكبوون: سه‌رێكانی
ناوی دایك-باوك: رابیعه- مسته‌فا
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: زاپ/ ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢
ناسناو: مزگین بۆتان
ناو و پاشناو: فاتمه ته‌تیك
شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ
ناوی دایك-باوك: عایشه - ساڵح
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: زاپ/ ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢
ناسناو: رۆژگراڤ لاشه‌ر
ناو و پاشناو: ئه‌كبه‌ر عه‌بدوڵا عومه‌ر
شوێنی له‌دایكبوون: سه‌ڵماس
ناوی دایك-باوك: مەقبوڵە- عه‌بدوڵا
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: زاپ/ ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢
هاوڕێیانمان زیلان، مزگین و رۆژگراڤ كه پێشه‌نگایه‌تی به‌رخودانی زاپیان كرد، له سات و شوێنی چاوه‌ڕواننه‌كراودا له دوژمنیاندا و بوونه هۆكاری په‌شۆكانی گه‌وره‌ی دوژمن، ئه‌ركێكی مێژووییان به‌جێگه‌یاند. بنه‌ماڵه‌ی به نرخی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان كه ئه‌وانیان به‌شداری بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان كردووه، چه‌نده شانازی به كچ و كوڕه قاره‌مانه‌كانیانه‌وه بكه‌ن له جێدایه. ئێمه‌ش وه‌ك هاوڕێیانیان خۆمان به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانین كه له رێگه‌ی ئه‌و گیانبازانه‌دا تێده‌كۆشین و سپاسی ئه‌و قاره‌مانانه ده‌كه‌ین و له پێشه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه به‌نرخی ئه‌وان و هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین".
هـ . ب