ناسنامه‌ی چوار گه‌ریلا كه‌ له‌ مه‌تینا شه‌هیدبوون ئاشكرا كرا

هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه‌ ١٩ی نیسان شه‌هیدبوون و رایگه‌یاند، "ئێمه‌ به‌ڵێنمان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر هێڵی شه‌هیدان به‌رده‌وامبین و تێكۆشانمان بگه‌یه‌نینه‌ سه‌رفرازی".

ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندی هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی شه‌هیدانه‌ ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه‌:

"له‌ ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢دا سوپای توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی مه‌تینا هێرشێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدابوو. له‌و هێرشانه‌دا هه‌ڤاڵانمان ئارین، سارینا، سمكۆ و چیا كه‌ له‌ سێ به‌شی كوردستانه‌وه‌ به‌شداری ناو بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان بوون، بوونه‌ ئاتێك كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ ئاادی نه‌ته‌وه‌ییدا پێی گه‌یشتووه‌ و هه‌قیقه‌تی قوربانی كه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌مان بۆ ئازادی كوردستان پێشكه‌شی كردووه‌. ئێمه‌ به‌ڵێن دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر رێبازی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان به‌رده‌وام ده‌بین، ئێمه‌ تێكۆشان ده‌گه‌یه‌نینه‌ ئازادی، ئێمه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بیره‌وه‌ری و ناوی ئه‌وان له‌ كوردستانی ئازادی به‌ زیندویی ده‌هێڵینه‌وه‌. بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان له‌ سه‌ره‌تادا، ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌موو گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین.

ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: ئارین بارگران

ناو پاشناو: رسكیه‌ چاكار

شوێنی له‌دایكبوون: سێرت

دایك- باوك: سوبحیه‌ - عه‌بدولحه‌مید

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢/ مه‌تینا

 

ناسناو: سارینا ئامه‌د

ناو پاشناو: جاهیده‌ چه‌تین

شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د

دایك- باوك: مه‌كیه‌ - بوڵند

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢/ مه‌تینا

 

ناسناو: سمكۆ سه‌رهڵدان

ناو پاشناو: بێهزاد مه‌حمودی

شوێنی له‌دایكبوون: بانه‌

دایك- باوك: زیبا- حسێن عومه‌ر

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢/ مه‌تینا

 

ناسناو: چیا سه‌رێكانی

ناو پاشناو: عه‌لی حاجی

شوێنی له‌دایكبوون: سه‌رێكانی

دایك- باوك: لیما- خالید

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢/ مه‌تینا

 

بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێیانمان ئارین، سارینا، سمكۆ و چیا كه‌ به‌ شه‌هیدبوونیان بڕیاری ئێمه‌یان بۆ تێكۆشان به‌هێزتر كردووه‌، به‌تایبه‌تی، ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌موو وڵاتپارێزانی كوردستان به‌ گشتیی ده‌كه‌ین".

هـ . ب