ڕاگەیاندراو سەبارەت بە شەهید
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی ئەو دوو گەریلایەیی کە لە زاپ شەهید بوون، ئەم شتەی دیاریکرد:
"هاوڕێیانمان ژیاندا و بەفرین میلیتانانی سەنگینی تێکۆشانی ئازادی ژن لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٤دا لە هەرێمی زاپ لەکاتێکدا خواستیان بوو لە ئاوی زاپ بپەڕنەوە، لە ئەنجامدا ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوودەدات و شەهید دەبن.
هاوڕێیانمان ژیاندا و بەفرین بە بەشداربوونیان لە تێکۆشانی ئازادیدا کە بە پێشەنگایەتی پەکەکە-پاژک پێشکەووت، ئازادی هەموو ژنان، کۆمەڵگەیان کرد بە ئامانجی خۆیان، لەم بوارەدا بوون بە هەڵگری ژیانێکی بێهاوتا و تەژی لە مانا. هاوڕێیانمان لەو ڕۆژەی بەشداری تێکۆشان بوون، خواستیان بوو هەموو ساتێکی ژیانیان بکەن بە ساتی ئازادیی و بە ڕەنجەکانیانەوە بگەن بە ئامانجەکانیان. هاوڕێیانمان ژیاندا و بەفرین بە باوەڕهێنان بە چڤاکی بوونی ژن، بۆ کۆتاهێنان بە سیستەمی کۆیلایەتی کە لەسەر گەلەکەمان سەپێنراوە، بە فیداکارییەوە تێدەکۆشان. هاوڕێیانمان ژیاندا و بەفرین کە ڕانگەکانی ئازادی ژنی ڕێبەر ئاپۆییان کردبوو بە مانیفێستی ژیان و لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بوون بە دامەزراندی ژیانی ئازاد، لە ژیاندا بە پێوانە شۆڕشگێڕییەکانیان بوون بە میلتانێکی پەکەکە-پاژک و بوون بە نموونەیەک بۆ هەموو هاوڕێیانیان.
لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی ئازادی بگەینین بە سەرکەووتن کە هاوڕێیانمان ژیاندا و بەفرین ڕادەستی ئێمەیان کردووە. سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێیانمان و تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان دەخوازین.
زانیارییەکان دەربارەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:
ناسناو: ژیاندا لاشەر
ناو و پاشناو: فاتمە کایناک
شوێنی لە دایکبوون: جولەمێرگ
ناوی دایک و باوک: ڕەمزیە – عەبدولخالق
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی نیسانی ٢٠٢٤/ زاپ
***
***
***
*** ***
ناسناو: بەفرین زیلان
ناو و پاشناو: ڕیما عەبدوڵا
شوێنی لە دایکبوون: عەفرین
ناوی دایک و باوک: حەمدیە- موحەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی نیسانی ٢٠٢٤/ زاپ
***
******