ناوچەى گارە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومانکرا

ناوچەى گارە، کە دوێنێ پارتی هێزی سەربازیی بۆ رەوانەکرد، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە بۆردومانکرا.

دوای ئەوەى پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هێزی سەربازیی بە چەکی قورسەوە رەوانەى ناوچەى دینارێتی لە سنووری گارە کرد، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەستیان بە بۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە کرد.

بەپێی زانیارییەکان، پارتی دوێنێ هێزێکی تایبەتی خۆی بە ناوی هێزی گوڵان لەگەڵ چەکی قورس رەوانەى ناوچەى دینارتێی سەر قەزای ئاکرێ لە دەڤەری بادینان کردووە، کە ئەو ناوچەیە بە ناوچەکانی گەریلا دەناسرێت.

دوای ئەوەى پارتی هێزەکانی گواستەوە بۆ ئەو سنوورە، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک هەمان ئەو ناوچەیەیان بۆردومانکرد.

پێشتریش لە رووداوی زینی وەرتێ دا، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ پشتیوانیکردن لە هێزەکانی پارتی چەند شوێنێکی ناوچەى زینی وەرتێیان بۆردومانکردبوو.

لەبارەی زیانەکانی ئەو بۆردومانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر سنووری گارە هیچ زانیارییەک دەستنەکەوتووە.

ژ.ت