یوسف مەحمود سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی هاوڵاتی ڕایگەیاند، ته‌نها له‌وڵاتى سویسرا حه‌وت ملیار دۆلارى به‌رپرسانى هه‌رێم که به‌گه‌نده‌ڵى بردوویانه‌ته ئه‌و وڵاته بووونى هه‌یه و وتی: "به‌ڵگه‌کان له‌به‌رده‌ست دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانى حکومه‌تى عێراقدان. به‌رپرسانى هه‌رێم پشکى شێریان به‌رکه‌وتووه له‌ناردنه ده‌ره‌وه و سپیکردنه‌وه‌ى پاره و هیچ که‌سێک پارێزراو نابێت و ناوه‌کانیان ئاشکرا ده‌که‌ین."
یوسف محەمەد لە چاوپێکەوتنەکەدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی، "ئێستا له‌سه‌ر ئاستى عێراق بابه‌تى ته‌هریبکردنى پاره له‌لایه‌ن به‌رپرسانى گه‌نده‌ڵه‌وه، بووه‌ته باسێکى گرنگ، خواستى میدیاى عێراقى و عه‌ره‌بییه، به‌ڵگه‌کان له‌به‌رده‌ستدا هه‌ن سه‌باره‌ت به‌و پارانه‌ى له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستانه‌وه نێردراوه‌ته ده‌ره‌وه، ته‌نها لێکۆلینەوە نه‌کراوه و ژماره‌ى پاره‌کان به‌ته‌واوى کۆنه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌داوى گرنگ هه‌یه و چه‌ند به‌رپرسێکیش ده‌ستگیرکراون له‌عێراقدا.
ھاوڵاتی پرسیاری ئەوەی لە یوسف محەمەد کردووە کە ئایا له ٢٠٠٣وە تائێستا هه‌رێم ٢٥ ملیار دۆلاریان بردووته ده‌ره‌وه؟ یا زۆر زیاتره له‌و ژماره‌یه؟ سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراقدا لە وڵامدا ڕایگەیاندووە، به‌گه‌نده‌ڵى و سپى کردنه‌وه‌ى پاره له‌و ٢٥ ملیار دۆلاره‌ى باسى ده‌کرێت زۆر زیاتر براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، ته‌نها له‌نێوان کابینه‌ى شه‌شه‌م و حه‌وته‌مدا ٦ ملیار دۆلارى شیرینى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان دیارنه‌ما ، بێجگه له‌وه‌ى که‌ساڵانه له به‌غداوه له‌دواى ٢٠٠٣ و ٢٠٠٤وە پاره هاتۆته هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ى موازه‌نه‌و پاره‌ى دیکه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ى موازەنه، حه‌جمى ئه‌و پارانه دیار نین زۆر گه‌وره‌ترن له‌و ژماره‌یه‌ى که باس دەکرێت، چونکه قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵییه‌کان زۆر گه‌وره‌ن.
یوسف محه‌مه‌د دەڵێت، "حه‌قى هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان و هه‌موو عێراقییه‌کانە لە لێپرسینەوە لەو کەس و پارانە بکەن و وتی: "کێ به‌گه‌نده‌ڵى سودمه‌ند بووه ده‌ستپارێزى له‌که‌س ناکه‌ین و ئه‌زمونمان هه‌یه و چاوپۆشی له هیچ به‌رپرسێک ناکه‌ین و پارێزراو نابێت، به‌ڵگه‌کان له‌دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانى عێراقدان و ته‌نها ته‌حقیقیان ماوه تا ئاشکرایان بکه‌ین."
ف.ق