نەبەدەهە دەستی بە 'هەنگاوی تۆڵەی سینان دەرسیم' کرد
ئەندامانی کوردستانی نەبەدەهە رایانگەیاند، بە ناوی سینان دەرسیم ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری نەبەدەهە و دەستەی فەرماندەیی هەپەگە لە هەموو جێگەیەک دەست بە 'هەنگاوی تۆڵە' دەکەن.
ئەندامانی کوردستانی نەبەدەهە رایانگەیاند، بە ناوی سینان دەرسیم ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری نەبەدەهە و دەستەی فەرماندەیی هەپەگە لە هەموو جێگەیەک دەست بە 'هەنگاوی تۆڵە' دەکەن.
ئەندامانی کوردستانی تەڤگەری شۆرشگیری یەکگرتووی گەلان (نەبەدەهە) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە بە ناوی سینان دەرسیم ئەندامی بەڕێوەبەری نەبەدەهەوە دەست بە 'هەنگاوی تۆڵە' دەکەن.
راگەیەنراوی نەبەدەهە بەم شێوەیە:
'لەدژی دڕندەیی دەوڵەتی فاشیستی تورک، ئێمە دەست بە هەنگاوی تۆڵەی شۆرشگیری شەهید سینان دەرسیم دەکەین. دەوڵەتی فاشیست و قڕکەری تورک، دوای هەموو تێکشکاندنێک، لەدژی گەلەکەمان و هاوڕێکانمان دەست بە کۆمەڵکوژی دەکات. هەوڵ دەدات تۆڵەی ئەو گورزانەی کە بەریدەکەون، لە هاوڕێ، سروشت و لایەنگرانمان بکاتەوە.
رژێمی دیکتاتۆری ئەردۆغان و فاشیستی تورک کە لەسەر کۆمەڵکوژی و قڕکردن دەژین، لەبەرانبەر تێکۆشانی ئازادی ئێمە تێکشکاون. فاشیزمی تورک هەوڵ دەدات ترسەکەی لە رێگەی تەکنیکەوە لەناوببات و بێوەستان هەرێمە ئازادەکان بۆردومان دەکات. لە هێرشی نامەردانەی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا، هاوڕێ سینان دەرسیم ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری نەبەدەهە شەهید بوو. هاوڕێ سینان دەرسیم کە ژیانی خۆی لەپێناو تێکۆشانی دژی فاشیزم بەخشی، بووەتە رێچکەی تێکۆشانی ئێمە و بانگەوازی بۆ تێکۆشان."
لە راگەیەنراوەکەدا بانگەوازی لە هەموو هێزەکانی نەبەدەهە و گەلان کراوە کە لەدژی تاریکی فاشیزم بە شێوەیەکی هاوبەش بەرخۆدان بکەن و دەشلێت، "ئێمە بانگەوازی دەکەین کە هەنگاوی تۆڵە لە کەسایەتی هاوڕێ سیناندا دەستپێدەکەین و بە گەرمی مانگی ئایار، لە هەموو جێگەیەک دەست بە سەرهەڵدان و بەرخۆدان دەکەین و هەموو گۆڕەپانێک، بۆ دەوڵەتی تورک دەکەینە دۆزەخ و تۆڵەی هەر دڵۆپێکی خوێنی هاورێکانمان دەکەینەوە."
ف.ق