نەبەدەهە لە ئامەد چالاکی لەدژی پۆلیس و پاسەوانەکان ئەنجامدا

نەبەدەهە رایگەیاند، هێزەکانیان لە ئامەد لەدژی پۆلیس و پاسەوانەکان چالاکیان ئەنجامداوە و وتی، "ئێمە بەنگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین کە بەشداری لە تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو ببن و هەستنە سەرپێ."

شۆرشگێرانی یەکینەی سینان دەرسمی کوردستانی نەبەدەهە لە ئامەد لەدژی پۆلیس و پاسەوانەکان چالاکی ئەنجامدا.

نەبەدەهە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ لە گەڕەکی ئەسکەندەر پاشای ئامەد لەدژی پۆلیس و پاسەوانەکانی شارەوانی قەیوم و قایمقام، هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ژمارەیەک پۆلیس و پاسەوان بریندار بوون، بەڵام ژمارەیان نەزانرا. چالاکیەکە لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی شۆرشگێری سینان دەرسیم ئەندامی  کۆمیتەی بەڕێوەبەری نەبەدەهە ئەنجامدراوە. دوای چالاکیەکە هێزەکانمان بە سەلامەتی گەیشتنە بارەگاکانی خۆیان.

ئێمە بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین کە بەشداری لە تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو ببن، بچنە ناو هێزە ئەنتی فاشیستەکان و لەدژی فاشیزم هەستنە سەرپێ. ئەوان تێکبشکێنین و هەڵیانوەشێنین!"

ف.ق