راگه‌یه‌نراوه‌كه ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌یی جموجۆڵ و كارگێڕی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا كراوه و له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سه‌رنج راكێشراوه بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ‘سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی ئۆپراسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی به سه‌رفرازی نوێ تاجدار ده‌كرێت‘.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه)دا ئه‌م بابه‌تانه‌ی خراونه‌ته‌ڕوو:
"سوپای توركی فاشیست كه به سه‌فه‌ربه‌ری هه‌موو تواناكانی خۆی بۆ داگیركاری هێرش ده‌كاته گۆڕه‌پانه‌كانی ئێمه له زاپ و ئاڤاشین، له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی گه‌ریلا كه خاوه‌ن گیانێكی ئاپۆیین، كه‌وتوه‌ته ناو دۆخێكی خراپه‌وه. هێزه‌كانی گه‌ریلامان به هۆشمه‌ندیه‌كی پرۆفیشناڵ ده‌جوڵێنه‌وه و به شێوه‌ی داهێنه‌رانه‌ی خۆیان له تونێله‌كانی شه‌ڕ به شێوازی لێدانی به‌هێزیان و تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له به‌رامبه‌ر سوپای توركی قڕكه‌ر تێكۆشانێكی ئه‌فسانه‌یی نیشان ده‌ده‌ن و له گۆڕه‌پانه‌كانی زاپ و ئاڤاشین مێژوو ده‌نوسنه‌وه. له دوایین نمونه‌دا له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چیاڕه‌ش و كوڕه‌ژارۆی سه‌ر به ئه‌یاله‌تی زاپ هێزه‌كانی گه‌ریلامان بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هیده‌كانمان، گورزی دژواریان له سوپای توركی داگیركه‌ر دا و وانه‌یه‌كی مێژوویان پێدان.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس‌دا تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی شه‌هید سه‌ما حه‌سه‌كه و شه‌هید سه‌رده‌م ره‌شید له به‌رامبه‌ر ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی ده‌یانویست ٢٤ی گوڵان له شاخی جه‌هه‌ننه‌می گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چیاڕه‌ش جێگیر بن، چالاكیه‌كی هه‌ڵكوتانه سه‌ریان رێكخست و ئه‌نجامێكی باش له‌و چالاكیه به‌ده‌ستهێنرا. له هه‌مان رۆژدا تیمه‌كانی شه‌هید مزگین رۆناهیش له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی دوژمن له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كۆڕه‌ژارۆ چالاكیه‌كی دزه‌كردنیان ئه‌نجامدا و گورزی قورسیان له دوژمن وه‌شاند. له هه‌ردوو گۆڕه‌پانه‌كانمان هه‌م گورزی دژوار له دوژمن وه‌شێنراوه و هه‌میش هێزه‌كانمان چوونه سه‌ر ته‌رمه‌كانی دوژمن، زۆر چه‌ك و كه‌ره‌سته‌یان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه. ئه‌و چالاكییه سه‌ركه‌وتووانه كه به گیانی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان ئه‌نجامدراوه، له به‌رامبه‌ر چه‌كی كیمیایی و هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیا شه‌ڕی ئاست به‌رزانه‌ی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ی سه‌رده‌می نوێی نیشاندا.
له چالاكی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چیاڕه‌شدا هه‌ڤاڵ ماهیر مه‌زڵوم به بوێرییه‌كی گه‌وره‌وه به‌رامبه‌ر دوژمن شه‌ڕی كرد و له سه‌ركه‌وتنی چالاكیه‌كه‌دا خاوه‌ن رۆڵێكی گرنگ بوو. ئێمه هه‌ڤاڵ ماهیر مه‌زڵو به رێز و خۆشه‌ویستی گه‌وره‌وه به بیر ده‌هێنینه‌وه و به‌ڵێن دوپات ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك مه‌رجێكی په‌یوه‌ست بوون به یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئێمه تێكۆشانمان به سه‌ركه‌وتن تاجدار بكه‌ین. له‌و چالاكیانه‌ی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چیاڕه‌ش و كوڕه‌ژارۆدا كه وه‌ك هه‌وره‌بروسكه و به تاكتیكی شاره‌زایانه ئه‌نجامدران، ئێمه سه‌ركه‌وتنی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانده و شه‌ڕڤانانه‌ی ره‌نجیان له‌و چالاكیانه‌دا كێشا، پیرۆز ده‌كه‌ین. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین سه‌ركه‌وتنی گه‌وره كه له ئۆپراسیۆنه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی كه له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ و چیاڕه‌ش كران، به سه‌رفرازی نوێ تاجدار ده‌كرێن. ئێمه هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو هه‌ڤاڵان كه له گۆڕه‌پانه‌كانی ئاڤاشین و زاپ تێكۆشانی مێژوویی ده‌كه‌ن، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان بۆ ده‌خوازین".
هـ . ب