نەپەگە ١ی حوزەیرانی پیرۆزکرد: لەسەر هێڵی فیدای ئاپۆی تێبکۆشین

نەپەگە قۆناغی ١ی حوزەیرانی پیرۆزکرد، "بۆ ئازادی گەلەکەمان، لە شەڕەکانی گەلی شۆڕشگێڕماندا بەرپریسارێتی خۆمان بە تێکۆشانی فیدایەتی لە سەر هێڵی ئاپۆیی بەجێبگەیەنین. هەڵگری ئەو هێز و باوەڕدارییەین."

قۆناغی ١ی حوزەیران

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) وتی، "ساڵوەگەڕی ٢٠هەمینی قۆناغی  ١ی حوزەیرانی مێژووی کە بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەنجامدرا، لە ڕێبەری ئازادی ئازادی گەلانی بنەدەست، ژن و گەنجان لە ڕێبەر ئاپۆ، لە دایکانی شەممەی هێژامان، لە کەسێتی شەهید محەمەد یلدرمدا کە بووە سیمبوڵی وڵاتپارێزی فیدای لەناو هەموو گەلەکەماندا، لە دۆستانی گەلمان و هەموو هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەین. قۆناغی ١ی حوزەیران بۆ تێکۆشانمان هەنگاوێکی مێژووی و جەختکردنەوەیە لەسەر ڕێگەی هێڵی ئاپۆیی. لە کەسێتی فەرمانداری پێشەنگی قۆناغی ١ی حوزەیرانمان هاوڕێیانمان ئەردال، حوسێن ماهیر، عادل، چیجەک، نوودا، ڕۆژین گەودا، ڕەشید سەردار، محمەد گۆیی، ئاتاکان ماهیر، دەلال حەمەد، فازل بۆتان و لەیلا سورخۆێن ئامەد دا، لە کەسێتی فەرماندارانی سەردەمی نوێدا هاوڕێ دۆغام ئەمیان، جوان، ناندۆک، حوسەین، وەلات، سەرخۆبوون، ڕزگار، شەڕڤان، جانشێر، ئەکین و هاوڕێ چیادا کە تەکیتیکەکانی شەڕی گەریلای لە سەردەمی نوێدا گەیاند بە ئاستێکی نوێ، هەموو شەهیدانمان بە خۆشەویستی، حورمەت، بە پێزانین و دڵسۆزییەکی مەزنەوە یاددەکەینەوە."

لە ڕاگەیاندراوەکەی نەپەگەدا هاتووە: " بە پیلانگێڕی نێونەتەوەی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا لەسەر ڕێبەر ئاپۆدا، بۆ تەنهاکردنی تەڤگەری ئازادی کوردستان کە زامنی پاشەڕۆژی ئازادی گەلەکەمانە، چەمکێک هێنرایە ئاراوە. ڕێبەر ئاپۆ وێڕای نەبوونی دەرفەتەکان پارادیمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنی ئافراند و بەم شێوەیە وەڵامێکی گەورەی دا بەڕووی پیلانگێڕەکاندا. ڕێبەرمان لە سەر بنکی پارادایمی نوێ دەرفەتێکی مەزنی بۆ پێکهێنانی چارەسەرییەکی دیموکراتیکی لە تورکیا ئافراند و قۆناغێکی پێنج ساڵەی دوور لە شەڕ پێکهات. بەڵام وێڕای هەموو هەوڵدانەکانی چارەسەرییە دیموکراتیکەکانی ڕێبەرمان، دەوڵەتی تورکی چەوسێنەر لەسەر سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەنابردن بەردەوام بوو، جەختیکردەوە لەسەر سیاسەتی قڕکردن لە دژی گەلەکەمان. تەڤگەرمان لە دژی هەموو ئەم هێرشانەدا لە ساڵی ٢٠٠٤ دەستی بە قۆناغی ١ی حوزەیرانی مێژووی کرد کە بە مانای قۆناغی دووەمینی ١٥ی ئاب و وەڵامی میژووی پێویستی دە بە هێزەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەی، دەوڵەتی تورکی چەوسێنەر و تەسفیەکارانی خاین کە دەیانویست تێکۆشانمان لە ناوەوە لە باربەرن."

لە ڕۆژێکەوە کە هەڵمەتی مێژوویی یەکی حوزەیران دەستی پێکردووە تا ئێستا تێکۆشانێکی بێ ناوبڕ و بێوچان بەڕێوە دەچێت و ئامانجی دەڵەتی داگیرکەر و مرۆڤکوژی تورک، کۆمەڵکوژکردنی گەلەکەمان و لەناو بردنی بزووتنەوەکەمان بووە کە هیچ ئەنجامێکی نەگرتووە. ئەو قۆناغەی ئەمڕۆ کە تێکۆشانمان پێی گەیشتووە، جارێکی دیکە سەلماندی کە هەڵمەتی مێژوویی یەکی حوزەیران چەندە گونجاو و دروست بووە. بەڕوونی دەرکەوتووە کە گەلەکەمان بە بێ تێکۆشان ناتوانێت پێش بە هێرشە کۆمەڵکوژییەکان بگرێت و دەرفەتی ژیانی ئازادی لە کوردستاندا هەبێت بەبێ تێکۆشانی بێوچان لە گۆڕەپانەکانی ئایدیۆلۆژی، ڕێکخستنی، کولتووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی، خۆپاراستن و تێکۆشانی چەکداریدا بژیت.

هێزە پیلانگێڕەکان، کە دوێنێ نەیانتوانی بە ئامانجە گڵاوەکانیان بگەن و بزووتنەوەکەمان و ئیرادەی ئازادیی کوردستان لەناوببەن، ئەمڕۆ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، واتە داگیرکاری و کۆمەڵکوژی، پشت بە گرووپی سنووردار لە هاوبەش و خائینان دەبەستن. بەڵام لە قۆناخی ئێستا، گەلەکەمان له ڕووی ڕاستی خیانەتی هاوکارەکانیان تێگەیشتوون، ڕێوشوێنی دژ به هەڵوەشانەوە پەرەی پێدراوه، گەیشتووته ئەو ئاستەی که بتوانێت له هەموو بەرەکاندا ڕووبه ڕووی دوژمنی مرۆڤکوژ ببێتەوه و لە دژی تێکۆشان بکات. دوژمنانمان لەوەی کە بزووتنەوە و گەلەکەمان لەسەر بنەمای هێڵی ئاپۆیی یەکگرتوون و بەبێ دوودڵی، سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان پاشەکشە ناکەن و لەسەر بنەمای بەرخۆدانی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی پەرە پێدەدەن و تێکۆشان دەکەن نیگەرانن. هەر بۆیە پەنا دەبەنە بەر هەر جۆرە کردەوەیەکی نامرۆڤانە وەک بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و گەلی کورد.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی لە ئاستێکی بەرزدا پێشکەوتوون و بە ڕۆحی فیدایی بوون لە کەسایەتی هەڤاڵان سارا گۆیی، ڕووکەن زەلال، ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین، هێڵی نەدۆڕاوی پەکەکەیان ئاشکرا کرد و گەیشتنە لووتکە، لە هەموو گۆشەیەکی خاکی کوردستان بە ڕۆحی فیدایی بوون بەرگری دەکەن و بە هێزەوە پێشوازی لە هەڵمەتی مێژوویی یەکی حوزەیران دەکات. ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، هێزی فیدایی ڕێبەر ئاپۆ، ڕایدەگەیەنین کە هێز و ئیرادەی ئەوەمان هەیە کە لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییدا بۆ ئازادی گەلەکەمان بە شەڕێکی فیداییانەوە لەسەر بنەمای هێڵی ئاپۆیی بەرپرسیاریەتی خۆمان جێبەجێ بکەین. بەم پێیە جارێکی تر ٢٠مین ساڵیادی هەڵمەتی ١ی جۆزەردان لە هەموو گەل، دۆستان و هەڤاڵانمان لە هەموو بوارەکانی تێکۆشاندا پیرۆز دەکەین.