فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە بۆنەی ١٨هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١ی حوزەیرانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
فەرماندییەکە ڕایگەیاند: "ئێمە لە ١٨هەمین ساڵیادی هەڵمەتی مێژوویی ١ی حوزەیرانداین، کە لە دژی چەمک و دیدی پاکتاوکارییانەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ڕێکخرا، کە لە کەسایەتی ڕێبەری ئاپۆدا ئەو پیلانگێڕییە لە دژی گەلی کوردستان ئەنجامدرا. ١٨هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١ی حوزەیران سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، بنەماڵەی هێژا شەهیدە بە نرخەکانمان، لە گەلەکەمان، لە مرۆڤایەتیی دیموکراتیک و هەموو هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەین. ئێمە ١٨هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١ی حوزەیران تێپەڕاند، کە ناوی پێداگرتنە لەسەر هێڵی سەرکردایەتی و ژیانی ئازاد و دەچینە ١٩هەمین ساڵی ئەو هەڵمەتەوە. بەم بۆنەیەوە سەرەتا هاوڕێیان ماهیر دێرسیم، کەنداڵ باز، حسێن، سلاڤ، تێکۆشان، نوجان و سەید ڕەزا، خوڵقێنەرانی ئەم هەڵمەتە سەربەخۆبوون، عادل، نودا، سیدار، دیجلە عەفرین، سمکۆ رۆژهەڵات، گەلهات، ڕەشید سەردار، ڕۆژین گەودا و هاوڕێیان مزگین روناهی، شارستان، ڕۆهات، شەڤین، ڤیان و ماهیر مەزڵوم و بەم دواییانە ئەو هەڵمە ئاپۆییە لە زاپ گەیشتە بەرزترین ئاست و بە ڕێز و منەتەوە یادیان دەکەینەوە و بەڵێنی خۆیان بۆ بەدیهێنانی ئامانجی ئازادیی ڕێبەرایەتی و ئازادیی کوردستان دووبارە دەکەینەوە".
لە درێژەی بەیاننامەکەی فەرماندەیی بڕیارگەى نەپەگەدا هاتووە:
"ئەگەر ڕێبەرەکەمان بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی بە شێوەیەکی جەستەیی دیل کرابێت و لەم ساڵانەی دیلگرتن دا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە شێوەیەکی بەرفراوان بەردەوام بوو، هۆکارەکەشی ئەوەیە، کە ڕێبەرەکەمان لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە خاوەنداری وپشتیوانی لە مرۆڤی ئازاد دەکات و هەوڵ دەدات سیستەمێکی ژیانی ئازاد دروست بکات، چونکە ڕێبەرایەتی لە نێو ڕاستیی پەکەکەدا خاوەنداریکردنە لە ناسنامەی خۆ بە کاراکتەری ئازادیپارێزەوە، بەڵام سیستمی سەروەر و باڵادەست ئەم ژیانە ئازادە و ڕاستیی مرۆڤی ئازاد قبوڵ ناکات. وەک دوێنێش ئەمڕۆ لەناوبردن و پاکتاوکردن و جینۆساید بەسەر ئەم ڕاستییەدا دەسەپێنرێت. لەناو ڕاستیی ڕێبەرەکەمان و تەڤگەری ئازادییدا ناسنامەیەکی کوردی ئازاد هەیە، کە لە دژی سیستم تێدەکۆشێت و خاوەنی کەسایەتییەکی ئازادیخوازی هەیە و لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە خاوەنداریکردن لە کۆمەڵگەبوون دەکات.
لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا یەکێک لە مەترسیدارترین کات و ساتەکانی مێژوو مرۆڤایەتی ڕوویدا، مرۆڤایەتی شاهیدی ئەو خەبات و تێکۆشانە بێ ئەمانەیە. هێزە هەژموونییەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە سەرپەرشتی و پاسەوانێتیی دەوڵەتی تورک ویستیان تۆڵەی سیستمی ئیرادەی مرۆڤی ئازاد و مانا و واتاکەی بکەنەوە، بەڵام ڕێبەرمان لە سەختترین کاتەکانی حیزبەکەماندا هەڵمەتی زۆر گەورەی ناوە و دوژمنی سەرسام کرد. لەو بارودۆخانەدا، کە کەسی باوەڕی نەکرد و دەیاونوت "ئیدی تەواو بوو"، بەڵام هەم هیوایەک بەهێز و هەم هیوای زیاتر کرد. هەم بە کاریگەرترین شێوە هەڵمەتەئایدۆلۆژی، سەربازی، سیاسی و دیپلۆماسیی گرتە بەر و ئەنجامدا.
بە هەڵمەتی ١ی حوزەیران ڕێگە لە پاکتاکاری گیرا
لە ساڵی ١٩٩٩ تا ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ هێزەکانی گەریلامان لە ساڵان و دۆخی ئاگربەست دا بوون و بۆ چارەسەریی دیموکراتیکی کێشەى کورد دەرفەت و کەشێکی گونجاویان ڕەخساند، بەڵام دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار ویستی ئەم پرۆسەیە بەکاربهێنێت بۆ لەناوبردنی بزووتنەوەکەمان، لە دژی ئەم چەمک و دیدەی دوژمن و سەرقاڵکردن، بێکاریگەرکردن، پەراوێزخستن، سڕکردن و هەنگاو بە هەنگاو کارکردن بۆ پاکتاوکردنی بزووتنەوەکەمان و سڕینەوەى، بڕیار لەسەر هەڵمەتی مێژوویی ١ی حوزەیران درا. لەو ماوەیەدا ڕێبەرەکەمان هەوڵێکی نائاسایی دا بۆ تێکشکاندنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و لەناوبردن و پووچکردنەوەى چەتەکانی کلکی ئەو پیلانگێڕییە.
بە کتێبی "بەرگریکردن لە گەلێک" مانیفێستێکی ئایدۆلۆژی، ڕێکخستنی، سیاسی و سەربازی بۆ پاراستنی هێڵی ئازادی و پاراستنی گەل پێشکەش کردین، بۆیە ١ی حوزەیران بەو ئەندازەیە، کە هەڵمەتێکی سەربازی بوو بەو ئەندازەیەش هەڵمەتێکی ئایدیۆلۆژی بوو و بە هەڵمەتی ١ی حوزەیران ڕێگە لە پاکتاوکردن گیرا و پاکتاکاری پاکتاوکرا.
هەڵمەتی ١ی حوزەیران ناوی ژیانی ئازاد و پێداگریکردنە لەسەر هێڵی ڕێبەرایەتی
نابێت هەرگیز لەبیربکرێت، کە بێ گەریلا هیچ سەرکەوتنێک لە کوردستان بەدی نایەت. سەرکەوتن لە لایەکەوە بۆ ئەوەیە مافی ژیانی گەلەکەمان بپارێزن و هاوکات شەڕ لە کوردستان هەڵبژاردە نییە، بەڵکو ناچارییە. ئەگەر بمانەوێت بە ناسنامەی خۆمان، بە شکۆمەندیمان هەبوونمان و لە وڵاتەکەماندا پێگە و قەوارەمان هەبێت، ئازادانە بژین، ئەوا دەبێت شەڕ بکەین، چونکا جگە لەوە هیچ ڕێگایەکی تر نییە. ڕێگا و شێوازەکانی دەرەوەی ئەمە خۆبەدەستەوەدان و ئابڕووچوونە. بۆیە هەڵمەتی ١ی حوزەیران ناوی ژیانی ئازاد و پێداگرییە لەسەر هێڵی ڕێبەرایەتی. بەم هەڵمەتە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و پاکتاوکاری پوچەڵکرایەوە، هێزەکانی گەریلامان بە شێوازی شەڕی پرۆفیشناڵانە شەڕیان بەڕێوەبرد و لە ساڵەکانی دوای ٢٠٠٤ەوە تێکۆشانی گەریلا بەردەوام بوو و سیاسەتی شەڕی دەوڵەتی تورک، کە پشتبەستووە بە ئەمریکا تێکشکێنرا.
لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٠دا تێکۆشانمان چووە قۆناغێکی نوێوە و لە چوارچێوەی ستراتیژیی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا نوێکرایەوە. شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی، کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە بەرزترین ئاستدایە، ڕۆحی هەڵمەتی ١ی حوزەیرانە، بۆیە هێشتا گەلەکەمان و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ڕۆحی ١ی حوزەیران لە دژی هێڵی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی تێدەکۆشن، کە هەوڵ دەدرێت ئەو پیلانگێڕییە دووبارە بکرێتەوە.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان زامنی سەرکەوتنن
بە شێوەیەکی سەرەکی لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا ئەمڕۆ لە سەرتاسەری کوردستان شەڕی هەبوون و ئازادی هەیە. هێزەکانی گەریلامان بە ڕۆحی ١ی حوزەیران لە باکورەوە هەتا باشوور شەڕێکی بێوێنەی بەرخۆدانی ئاپۆیی لە دژی دوژمن دەکەن. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ڕۆحی ئاپۆیی بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن مسۆگەر دەکات و سەرکەوتنێکی گەورە پێشکەش بە ڕێبەرایەتی و گەلەکەمان و هەموو هەڤاڵانمان دەکرێت. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، کە زامنی مانەوەی هێڵی ڕێبەرایەتی و سەرکەوتنن، لە ئێستادا ئامادەن بە شێوەیەکی فیداکارییانە و ئازادانە قوربانیی گەورە بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆدار دەدەن.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان جارێکی دیکە تیشکیان خستە سەر سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان و چالاکییە هەمیشەییەکان و بە پەرۆشی و جۆش خرۆش و ورەیەکی زۆرەوە پێشوازی لە ١٩هەمین ساڵی هەڵمەتی ١ی حوزەیران دەکەن. ئێمە دەڵێین سەرکەوتنی ئەو گەریلایانە، کە بە ڕۆحی ١ی حوزەیرانەوە تێدەکۆشن و شەڕ دەکەن، بە دڵنیاییەوە سەرکەوتنی گەلەکەمان بەدی دەهێنن، کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن.
لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر پیرۆزبایی ١٨هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١ی حوزەیران لە گەل و دۆست و هەڤاڵانمان و شەڕڤانانی ئازادی پیرۆز دەکەین. لە ١٩هەمین ساڵی هەڵمەتەکەماندا ئێمەیە بۆ ڕێپێوانی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان، هیوای سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان و هەموو هێزە تێکۆشەرەکان دەخوازین".
ژ.ت