نەپەگە: چالاکییەکانی کەشان و دایلان پیرۆز دەکەین

فەرماندەیی نەپەگە بەبۆنەی چالاکییەکانی کەشان و دایلانەوە پیرۆزبایی لە هێزەکانی گەریلا کرد و رایگەیاند: "هەردوو چالاکییەکە بە نوێنەرایەتیی ڕۆحی هێرشی ئەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییە ئەنجامدراون و جێگای شانازییە".

فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (NPG) لەوبارەیەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە؛

دەقی راگەیاندراوەکە:

"بۆ هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکانی هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خابوور، کە لە ساڵی ٢٠٢١دا ئەیالەتەکانیش بەشدارییان تیادا کرد، هێزەکانمان لە ئاستێکی یەکلاکەرەوەدا هاوکاری و هەماهەنگیی هەمەلایەنەیان بۆ کرد. ئێوەش بەشداری بەرخۆدانی گەورەی ئاڤاشین و زاپ و مەتینا بوون. ئێمە بە تایبەتی پیرۆزبایی لە چالاکییەکانی ئێوە دەکەین لە کەشان و دایلان، کە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمدا ئەنجامدران و هاوئاستی رۆحی بەرخۆدانی گەورەی وەرخەل، شاخە سوور، مام رەشۆ و زەندورایە.

ئەو چالاکییانە، کە بە واتای دەربڕین و نوێنەرایەتیکردنی ڕۆحی فیدایی ئاپۆین لە وەرخەل و شاخە سوور، بوونە هەنگاوێکی زۆر گرنگ. بەتایبەتی بەهۆی ڕۆحی هێرشەکانەوە، کە نوێنەرایەتیی ئەوە دەکەن، بوونەتە هەڵمەتێک. هەرچەندە لە حەفتانین لە کاتی کشانەوە لە چالاکییەکەدا بەهۆی چەند گرفتێکەوە شەهید هەبوو، بەڵام لە هەر دوو چالاکییەکەدا بە ڕۆحێکی بەرزەوە هێرش کرایە سەر دوژمن و چوونە سەر دوژمن. ئەوەش نوێنەرایەتیی لایەنی رۆحی ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕانەیە و جێگای شانازییە.

بۆیە پێش هەموو شتێک لە فەرماندەکانتان لە ناوچەکانی حەفتانین و خواکورک، ئێمە پیرۆزبایی لەو هەڤاڵانە دەکەین، کە بەشدارییان لەو چالاکییانەدا کردووە و ئەوانەی رەنجیان تیادا داوە، پیرۆزبایی لە هەموویان دەکەین و هیوادارین سەرکەوتنەکانیان بەردەوام بێت. لەسەر ئەو بنەمایە و لەو چوارچێوەیەدا سڵاو لە چالاکوانان و هێزەکانی هەموو ئەیالەتەکان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین".

ژ.ت