نەپەگە: ئەگەر لە زاپ تێکبشکێن لە ئەنقەرەش تێکدەشکێن

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) پەیامێکی ئاراستەی هەموو گەریلاکان کرد و ڕایگەیاند، شەڕی "هەبوون و ئازادی بەڕێوەدەچێت" و وتی: "ئەگەر دوژمن تێکبشکێنین، ئەوا نەک تەنها لە زاپ، بەڵکو لە ئەنقەرەش تێکدەشکێت".

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) پەیامێکی ئاراستەی هەموو گەریلاکان کرد و ڕایگەیاند، شەڕی "هەبوون و ئازادی بەڕێوەدەچێت" و وتی: "ئەگەر دوژمن تێکبشکێنین، ئەوا نەک تەنها لە زاپ، بەڵکو لە ئەنقەرەش تێکدەشکێت".

پەیامی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە / NPG) لە ڕێگەی ئامێری بێتەلەوە بۆ گەریلاکان خوێندرایەوە و ڕایگەیاندرا، لە پرۆسەیەکی مێژووییدان. لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە: "ئەگەر دوژمن لە زاپ تێکبشکێنرێت، ئەوا لە ئەنقەرەش تێکدەشکێت".

"ئێمە لە قۆناغ و پرۆسەیەکی مێژووییداین"

پەیامی فەرماندەیەیی نەپەگە بەمشێوەیەیە:

"ئەم سەردەمە، کە ئێمەی تێداین گرنگترین و مێژووییترین سەردەمی مێژووی تێکۆشانی ئێمەیە. لە ١٧ی نیسان دا هێرشی دوژمن بۆ سەر ئەیالەتی زاپ و ئاڤاشین دەستیپێکرد. ئێمە سڵاو لەو بەرخودانە بەرز و بڵندە دەکەین، کە لە دژی ئەو هێرشە دوژمن بەڕێوەدەچێت. وەک دوو ڕۆژی یەکەم هەڤاڵان سەرکەوتوون. لەسەر بنەمای ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیی، ئەو بەرخۆدان و شەڕەی هەڤاڵان زۆر گرنگە. بۆ ئەوەش پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵانمان و بەتایبەتیش هەڤاڵانی بەشداربووی ئەم بەرخۆدانە دەکەین و سڵاویان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان دەخوازین. ئەنجامەکانی دوو ڕۆژی یەکەم زۆر گرنگە.

ئامانجی دەوڵەتی تورک داگیرکردنی سنوورەکانی میساقیی میلییە

وەک دەزانرێت، ڕۆژانی سەرەتا و هەنگاوی یەکەم لە هەموو کارێکدا زۆر گرینگن، چونکە چۆن لە سەرەتادا هەنگاو بنرێت و دواترش لەسەر ئەو بنەما و بنەماغەیە هەنگاوەکانی تر بەرەوپێش دەچن. واتە ئێستا دوو ڕۆژ تێدەپەڕێت و ئێمە دەچینە ڕۆژی سێیەم،  هەڤأڵان سەرکەوتوون. ئەو سەرکەوتنە دەتوانێت ببێتە بنەمای سەرکەوتنێکی گەورە، بۆیە ڕاستیی ئەو سێ ڕۆژەی ڕابردوو زۆر گرنگن. ئێمە دەڵێین، هەر هەڤاڵێک شەڕی کردووە دەستیان خۆش بێت و دەستخۆشییان لێدەکەین، چونکە زەمینە و بواریان بۆ سەرکەوتن بونیاتناوە. دەکرێت لەسەر ئەو زەمین و بوارە  بەرخودان بەرەوپێشبخرێت و ئەنجامێکی گەورەی لێ بەدەست بێت، چونکە ئەو جەنگە شەڕێکی ئاسایی نییە. شەڕی زاپ بۆ دەوڵەتی تورک و بۆ ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە زۆر گرنگە، بەڵام هاوکات بۆ ڕێبەرایەتیمان و بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان و تەنانەت بۆ خەڵکی ناوچەکەش زۆر گرنگە.

بۆچی؟ چونکە دەزانین دەوڵەتی داگیرکەر و بکوژ و پاکتاوکاری تورک لە ساڵی ٢٠١٦ەوە کار لەسەر قۆناغێکی نوێ دەکات. ناوەڕۆکی ئەم قۆناغە سڕینەوە و لەناوبردنی بزووتنەوەی ئازادییە، سڕینەوە و پاکتاوکردنی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردە،  داگیرکردنی سنوورەکانی میساقی میلی و بەرەوپێشبردنی کۆنتڕۆڵکردنی سوریا و عێراقە. ئەمە ئامانجی دوژمنە. بەو شێوەیە دەیەوێت بە خەونی عوسمانییەوە خۆی بکاتە هێزێکی گەورە لە ناوچەکەدا. ئەوە چەندە بۆ گەلەکەمان پرۆسەیەکی مەترسیدارە بە ئەندازەیەش هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر گەلی عەرەب و هەموو گەلانی ناوچەکە. لە بەرامبەر ئەو عەقڵییەت و دیدەی تورکیا بەرخۆدان بەرخودانێکی پیرۆز و گرینگە. بۆ ئەوەی مرۆڤ مەترسی لەسەر گەلی ناوچەکە نەهێڵێت، بۆ ئەوەى مرۆڤ سیاسەتی جینۆسایدی  سەر کوردستان ببەزێنێت، ڕێگای بوون و ئازادی بکاتەوە، ڕێگای ئازادیی کوردستان و ڕێبەر ئاپۆ بە سەرکەوتن لەم بەرخۆدانەدا  تێدەپەڕێت.

هەوڵ دەدەن تۆڵە بکەنەوە

ئەوە روون وئاشکرایە، دەوڵەتی تورک تا ئێستا لەم شەڕەدا سەرکەوتوو نەبووە. بەتایبەتی لەساڵی ٢٠٢١دا ویستی هەڵمەتێکی هێرشبەرانە پەرەپێبدات و باشووری کوردستان داگیربکات. بۆ ئەوەش سەرەتا بە سەرسوڕمانەوە هێرشێکی کردە سەر گارە. دوای ئەوەی لەوێ شکا، بەڵام دوای ئەو تێکشاندنە گەورەیەی هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ئاڤاشین و زاپ و مەتینا دەستپێکرد. ئامانجیان ئەوە بوو لە ماوەی ٣ مانگدا خۆیان بگەیەننە قەندیل و هەموو باشووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا داگیر بکەن، بەڵام ئەو بەرخۆدانەی بە پێشەنگایەتیی شۆڕشەکان، سەرحەدەکان، ساریاکان، ڕێبەرەکان، هاجەرەکان، بۆتان و زینارین بە فەرماندەیی هەڤاڵ جومالی و چاڤڕێ ڕێگەیان پێنەدان و دوژمنیان شکاند. لە ساڵی ٢٠٢١دا دوژمن بە فەرمی تێکشکێنرا. ئێستا دەوڵەتی تورک نایەوێت ئەو ڕاستییە قبوڵ بکات و پێی هەزم ناکرێت، بۆیە دەیەوێت بە هەموو ئامراز و تواناکانی خۆیەوە تۆڵەی ئەو شکستەى بکاتەوە.

دەتوانن هێرشیش بکەنە سەر مەتینا

لە لایەکی دیکەوە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە سەربخات ئەرکی قۆناغەکەى لە ئەستۆ گرتووە. ئەگەر سەرنەکەون ڕژێمەکەیان دەڕووخێت و بە تەنها بەوەشەوە ناوەستێت، بەڵکو دەشخرێنە زیندانەوە. بەهۆی بەرخۆدانی ساڵی ٢٠٢١ەوە ڕژێم چەند هەنگاوی تر لە لێواری ڕووخان و تێکشکان نزیک کرایەوە. ئێستا دەسەڵاتی فاشیست و بکوژ و پاکتاوکاری ئاکەپە دەیەوێت هەموو دەرفەت و تواناکانی دەوڵەتی تورک بخاتەکار و جارێکی تر شانسی خۆی تاقی بکاتەوە. لەسەر ئەم بنەمایە هێرشەکانی بۆ سەر ئاڤاشین و زاپ پەرەی سەندووە. ئەمە سەرەتایەکە. هێرشەکە بەربڵاوتر و درێژخایەنتر دەکرێتەوە و پێویستە ئەمە بزانین. پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە هێڵی، مەتینا، گردی جودی و گردی بەهار بخەنە چوارچێوەی هێرشەکانیان. ئەگەر لێرە سەرکەوتوو بێت، ئەوا دەیەوێت وەک پار پێگەی خۆی فراوان بکات و هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا داگیر بکات.

ئەگەر لە زاپ شکستیان هێنا ئەوا لە ئەنقەرەش شکست دەهێنن

بۆ ئەوەی تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە، مەخمور و شەنگال و پاشان هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا و دەیەوێت لە ناویان ببات. ئەوە ئامانجی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکە. دوژمن لایەنی بەهێزی هەیە، بەڵام لایەنی لاوازیشیان هەیە. بەهێزەکەى لە تەکنیک و هەواڵگریەکەیدایەتی، ئیدی هەموو لایەنەکانی تری لاوازن و مرۆڤ دەتانێت تێکیبشکێنێت. ڕاستە، ئێستا دوژمن بە هەموو تەکنۆلۆژیای سەردەمەوە هێرش دەکاتە سەرمان. بەرخودن و بەرگری لە بەرامبەر ئەوەدا ئاسان نییە و قورسی و زەحمەتیی خۆی هەیە، بەڵام دەشکرێت ئەو هێرشانە بۆ ئێمەش ببنە شانسێک و دەرکەوتنێکی نوێ. ئەگەر دوژمن تێکبشکێنین، دوژمن هەر بە تەنها لە زاپ تێکناشکێت، بەڵکو لە ئەنقەرەش تێکدەشکێت، سیستمی فاشیستیی جینۆسایدکار و پاکتاوکار تێکدەشکێت، بۆیە ئەم بەرخۆدانە بۆ  ئازادیی گەل و ڕێبەرایەتیمانە. لە هەمان کاتدا بۆ دێموکراسی و گەلی ناوچەکە زۆر گرنگە. لەسەر ئەم بنەمایە، ئەوەی پێویست بێت بۆ سەرکەوتن لەم بەرخۆدانە پیرۆزەدا دەبێت ئەنجام بدرێت.

زاپ هەرێمێكی هەروا ئاسان نییە

هەرێمی زاپ نە هەرێمێكی هەروا ئاسانە. جێگە و شوێنی بەرخۆدانە مێژووییەكانە. مێژوویەكی مەزنی بەرخۆدانی هەیە و ئامادەكاری هەڤاڵانیش نە ئەوەندە كەمە. ئەوەی دیارە لەئاستێكی باشدا ئامادەكاری هەڤاڵانیش هەیە. ساڵی ٢٠٠٨یش دۆژمن ویستی زاپ داگیر بكات و زەبر لەبڕیارگەی هەپەگە بدات. ئەو كاتە شكستی هێنا. بەرخۆدانی هەپەگە سەركەوت. لەو ساڵەوە تا ئێستا زۆر جاران شەڕ و بەرخۆدان لەهەرێمی زاپ روویاندا. فەرماندەیەكی وەكو هەڤاڵ رەشید سەردار، ئازاد سیسەر، چیچەك كچی، محەمەد گویی و عەلی پڵنگ لێرەدا بەرخۆدانیان كرد و نوێنەرایەتی ئەم بەرخۆدان و خۆڕاگریەیان نواندووە. هەرە دوایی بەرخۆدانی هەڤاڵ باوەر و مەلسا بنگەهێكی ئەساسیان بۆنیاد نا. هەمان شت بۆ ئاڤاشینیش بەهەمانشێوەیە. بۆ ئەوەش ئاشكرایە كە بەرخۆدانی بزوتنەوەكەمان لەهەرێمی زاپ و ئاڤاشین بنەمایەكی خۆی مێژوویی و بەهێزی هەیە. لەو باوەڕەداین كە هەڤاڵانمان لەهەرێمی زاپ و ئاڤاشین لەسەر ئەو میراتە مێژووییەی هەرێمەكە بتوانن لەساڵی ٢٠٢٢شدا هەروەكو ساڵی ٢٠٢١ بەرخۆدانیەكی مێژوویی بئافرێنن و سەركەوتنی كۆتایی مسۆگەر بكەن.

بەڵام ئەمەش ئەوەندە ئاسان نییە. پێش هەرشتێك زۆر هەستیاری، چاودێری و فیداكاری مەزنی دەوێت. دیسپلینێكی"رێك و پێكی"، بڵند، لەسەرخۆ بوون، پێداگری و قووڵبوونەوەی پێویستە. لەم قۆناخەدا لەبەرامبەر بەدۆژمن شەڕ بەرێوەبردن و سەركەوتن ئەوەندە ئاسان نییە. ئەگەر تایبەتمەندی فیدایانەی ئاپۆچیتی نەبێت، خۆی لەخۆیدا بەرخۆدانیش پێكنایەت. بەڵام لەپاڵ رۆحی فیدایانەی ئاپۆچیتی، رۆحی هەڤاڵیەتی، رێكۆپێكی، شاراوەبوون، تاكتیكی قوڵ و خۆڵقێنەریش پێویستە. ئەگەر ئێمە لەگۆڕەپانی شەڕدا وەكو پێویست رۆحی خۆلقێنەری ئاپۆچیتی لەئاستێكی بەرزدا نیشاننەدەین و لەپاڵ ئەو فیداكاری و لەخۆبوردۆیی و جەسووربوونەدا، ناتوانین سەركەوین.

 شەڕ، شەڕ جۆامێران و عەگیدانە

ئەو شەڕەی ئێستاكە ئێمە بەرێوەی دەبەین، شەڕێكی هەروەها ئاسان نیە. ئەم شەڕە، شەڕی میلیتانانە، شەڕی فیدایانەیە، شەڕی فەرماندەكانە، شەڕی گەریلا پرۆفیشیۆناڵە. واتا شەڕی عەگیدانە. هەرچۆن لەمێژووماندا عەگیدان هەبوون و هەر عەگید بەئیرادە و شێوازێكی بەهێز و بەتەنیا دەیتوانی تابوورێكی سەربازان تێكۆپێك بدات، شەڕی ئێستاكەش، شەڕێكی وەهایە. هەر هەڤاڵێك عەگیدێكی قۆناخی خۆیە. لەبەر ئەوەش هەڤاڵێك لەهەمانكاتدا فەرماندەیەكە، میلیتانێكی شۆڕشگێڕە. دەبێت نرخی خۆیان بزانن و نرخی هەڤاڵی خۆشیان بزانن. لەكوێ چۆن هەڵسۆكەوت بكات، دەبێت بزانیت. لەپاڵ ئەوەشدا لەهەر چركەیەكی ژیاندا، پاراستنی رۆحی هەڤاڵیتی، پێشخستنی هەرەوەزی و رێ و رێبازی گروپی، زۆر زۆر گرنگە.

ئێمە لەئاخاوتنەكانی هەڤاڵانی بەرخۆدێری گرێ سووردا بیستمان و بینیمان كە سەرچاوەی هێزی هەرە مەزن، رۆحی هەڤاڵێتی ئاپۆیی بوو و ئەوەش دەتوانێت مرۆڤ بكاتە هێز و ئیرادە. بۆ ئەوەش دەبێت لەهەر چركەیەكی ژیان و تێكۆشاندا هەڤاڵان ئەو راستیە بپارێزن. رۆحی هەڤاڵێتی، رێبازی گروپی"تیمی"، پشت بەیەكتر بەستن و رێزداری و خۆشەویستی هەڤاڵێتی، هاوكاری یەكتر و دیالۆگ زیاتر لەهەموو كاتێك پتەوتر و قوڵتر و بەرەوی پێ بدەن. لەشەڕدا هەر هەڤاڵێك پێویستی بەوە هەیە و ئەوەش سەرچاوەی هێزی ئێمەیە.

لەپاڵ ئەو بابەتانەدا، تاكتیكیش گرنگە. بەراستیش ئەگەر هەڵوێستێكی ئاپۆچیەتی ـ شۆڕشگێڕی نەبێت، ئیمكانی نییە. بەڵام دەبێت بزانن كە تەنیا بەوەش ئەنجام بەدەست ناخرێت. دەبێت لەبابەتی تاكتیكیشدا خۆلقاكاری هەبێت، دەوڵەمەندی  و بەهێزبوونی رێ و رێبازان بەبنەما بگرن. لەم بابەتەدا بەرخۆدانی ٢٠٢١ ئەزموونێكی گەورەی بۆنیاد ناوە. هەموو هەڤاڵان ئەو بەرخۆدانەیان بینیووە و ژیانیان كردووە و لەو بەرخۆدانەشدا زۆر ئەزموونی بەنرخ ئافرێندراون. ئەزموونی شەڕی گروپی شارەزا و ئەزموونی شەڕی تۆنێلەكان بەو بەرخۆدانەی ساڵی ٢٠٢١ روون و ئاشكرایە. دەبێت هەڤاڵان ئەمە بكەنە بنەما بۆ خۆیان. لەسەر بنەمای ئەزموونی ٢٠٢١ ئەگەر مرۆڤ زیاتر قووڵ ببێتەوە، لەو كەم و كۆڕیانەش بكۆڵێتەوە و سەرراستكردن پێكبینێت، بەمسۆگەری مرۆڤ دەتوانێت لەبەرامبەر بەهەرشێوە شەڕی دۆژمن سەركەوتن قازانج بكات.

تۆنێلەكانمان، قەڵامانن

تۆنێل لەم شەڕەی لەم قۆناخەدا بەرێوە دەچن، زۆر زۆر گرنگن. لەماوەی ٢٠٠ ساڵی رابردوودا، سەنگەری هەرە گرنگ قەڵا بوون. كێ قەڵای هەرە باش و بەهێزی هەبووبا، ئەو دەتوانی سەركەوتن قازانج بكات. هێزێكی بچووك لەبەرامبەر بەئەرتەشێكی مەزن، دەتوانی بەقەڵایەكی بەهێز و بڵند خۆڕاگری و سەركەوتن قازانج بكات. لەشوێنی ئەو قەڵایانەی لەمێژوودا رۆڵیان هەبووە، ئێستاكە تونێلەكان هەن. تونێلەكانمان، قەڵامانن. دەبێت مرۆڤ لەتونێلەكاندا چۆن شەڕ بكات و چۆن چۆنی پاراستنی خۆشی بكات و تەنانەت ئەگەر پێویست بوو، چۆن بێتە دەرەوە و زەبر لەدۆژمن بدات، دەبێت رێ و رێبازەكەی فێر ببێت و لەم چوارچێوەیەشدا هەڵە نەكات. ئەو حەقیقەت و راستیەش لەساڵی ٠٢١دا پشتڕاست بوویەوە و پێكهات. ئەگەر مرۆڤ شەڕی تونێلەكان بەرێ  رێبازی باش بەرێوە ببات و لەشەڕی دەشتاییدا بەگروپی شارەزا، لەسەر هێلێكی راست بخاتە بواری كردەییەوە، بەمسۆگەری مرۆڤ دەتوانێت دۆژمن تێكۆپێك ببات و سەركەوتنیش قازانج بكات. بۆ ئەوەش دەبێت ئێمە لەو بابەتانەدا قووڵ ببینەوە.

دەبێت بێ راوەستان پەلاماری دۆژمن بدرێت و لێبدەن

لەلایەكی ترەوە دەبێت ئەوەش بزانین لەدنیادا هیچ شەڕێك بەپاراستنی پاسیڤ سەركەوتنی قازانج نەكردووە. شەڕ لەسەر بنەمای پاراستنی ئاكتیڤ سەركەوتنی بەدەستهێناوە. واتا دەبێت پاراستنی ئێمە، پاراستنێكی ئاكتیڤ بێت. ئێستاكە بۆ چی لەم دوو رۆژەی رابردوودا، چالاكی هەڤاڵانمان لەجێ خۆیدا و سەركەوتوو بینی، لەبەر ئەوەی هەڤاڵانمان نوێنەرایەتی لایەنی رۆحی فیدایانەی هاوچەرخی خۆیان دەكەن و لەلایەكی ترەوە رێبازی پاراستنی ئاكیتڤ بەبنەما وەردەگرن. پاراستنی ئاكتیڤ، لێدانە. بەواتایەكی تر هەڤاڵان لەدۆژمن دەدەن. هەموو لێدانێك، نە وەكو بەرخۆدانی لەناو دۆژمندایە. لێدانە؛ شاراوە بوون، هێرش، نیشانەشكێن، پەلاماری ناو دڵی دۆژمن ئەمانە هەموو رێبازی لێدانن. بەتایبەتی ئەو شوێنەی كە دۆژمن بۆی هاتووە، لەئێستادا رێ ئەوەندە نییە كە دۆزر و سەنگەر درۆست بكات. لەبەر ئەوەش سەنگەرەكان زیاتر بەهەندێ گوونی و خۆڵ و خاك و بەرد درۆست دەكەن. لەو سەنگەرانەدا مرۆڤ دەتوانێت دۆژمن تەفرۆتوونا بكات. بەتایبەت لەشەودا، بەو تاكتیكانەی هەڤاڵان لێ ئاگادارن،  ئەگەر هەڤاڵان بەنیشانەشكێن، لێبدەن، دەتوانن دۆژمن لەناو ببەن و زەبرێكی قورسیان لێبوەشێنن.

دوژمن گیان و وره‌ی شه‌ڕی نییه‌، ته‌كنیكی هه‌یه‌

دوژمن ئه‌وه‌نده‌ گیان و وره‌ی شه‌ڕی نییه‌. ته‌كنیكی خۆی هه‌یه‌. تۆش ده‌بێت خۆت به‌رامبه‌ر به‌و ته‌كنیكه‌ بپارێزیت. به‌ڵام كه‌ ده‌رفه‌ت سازبوو تۆ گورزی قورس بوه‌شێنیت. بۆ ئه‌وه‌ چ پێویسته‌ دیسپلین، چ پێویسته‌ پشوودرێژی، چ پێویسته‌ قوڵبوونه‌وه‌، چ پێویسته‌ گیانبازی. گه‌ریلای سه‌رده‌م ده‌بێت هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌كاربهێنێت. ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داین هه‌ڤاڵان به‌و شێوازه‌ ده‌توانن بجوڵێنه‌وه‌. ئه‌و ئه‌زمونه‌ و ئه‌و جه‌وهه‌ره‌ له‌ هه‌ڤاڵاندا هه‌یه‌. له‌ هه‌ڤاڵانی ئاڤاشین، مه‌تینا و زاپدا هه‌یه‌. له‌ ته‌واوی هه‌ڤاڵانیشدا هه‌یه‌. پێویست ناكات ئێستا ئێمه‌ له‌م كاتدا سه‌یری هه‌موو زاپ و ئاڤاشین بكه‌ین. هه‌ر گۆڕه‌پانێك لای خۆیه‌وه‌ ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ بكات و چالاكی بكات. وه‌ك چۆن ئێمه‌ ئێستا ده‌ڵێین، پێویسته‌ گه‌له‌كه‌شمان بێده‌نگ نه‌بێت و ئه‌ویش رۆڵی خۆی بگێڕێت.

كێ هێرش بكاته‌ سه‌ر گه‌ریلا، گه‌ریلا وه‌ڵامی پێویست ده‌داته‌وه‌

ساڵی رابردوو په‌ده‌كه‌ هاوكاری ده‌وڵه‌تی توركی كرد. به‌ چ شێوازێك هاوكاری كرد، به‌ شێوازی گه‌مارۆ، ئابڵوقه‌، كۆنتڕۆڵكردن و چاودێری رێگاكان، هاوبه‌شی كردن به‌ زانیاری (سیخوڕی)، به‌و شێوازانه‌ هاوكاری دوژمنی كرد. جارێكی تر بۆسه‌یان له‌به‌رده‌م هه‌ڤالان دانا و له‌ هه‌رێمی خه‌لیفان هه‌ڤاڵانیان شه‌هید كرد. به‌ڵام ئه‌مساڵ ده‌ڕوانین كه‌ ئه‌وان هاوكاری خۆیان زیاتر كردووه‌. هه‌نگاوێكی تر زیاتریان كردووه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێین پێویسته‌ گه‌له‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ بوه‌ستنه‌وه‌. خاوه‌نداری له‌ به‌رپرسیارێتی خۆیان بكه‌ن. دوژمن ده‌یه‌وێت شه‌ڕی كورد و كورد پێش بخات و به‌و جۆره‌ بگاته‌ ئه‌نجام. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی په‌ده‌كه‌ش رێگه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ و زۆر مه‌ترسیداره‌. سبه‌ینێ چی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ دیار نییه‌. هه‌موو كه‌س ده‌بێت خاوه‌نداری له‌ به‌رپرسیارێتی خۆی بكات. له‌م بابه‌ته‌دا ده‌بێت هه‌ڤاڵانیش وشیار بن. هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست بگرنه‌به‌ر. ئێمه‌ لایه‌نگری شه‌ڕی كورد و كورد نیین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێنه‌سه‌رمان، ده‌بێت هه‌ڤاڵان وه‌ڵامی پێویست بده‌نه‌وه‌. خۆپاراستن مافێكی پیرۆزه‌. كێ په‌لاماری گه‌ریلا بدات، گه‌ریلا وه‌ڵامی پێویست ده‌داته‌وه‌. له‌و چوارچێوه‌دا له‌ به‌رزترین ئاستدا پێویسته‌ خاوه‌نی رێوشوێن بن و وشیار بن. مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی په‌یڕه‌و بكه‌ن. رێگه‌ به‌ گێره‌شێوه‌نی نه‌ده‌ن به‌ڵام خاوه‌ن رێوشوێن بن. بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده‌بن. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ دوژمنی باو و باپیرانمان، له‌گه‌ڵ داگیركه‌ری تورك شه‌ڕ بكه‌ین. نامانه‌ێت كه‌سێك بێت و بكه‌وێته‌ نێوانمان. ئێمه‌ نامانه‌وێت كه‌س هاوكاری دوژمن بكات و شه‌ڕه‌كه‌ بكاته‌ شه‌ڕی كورد و كورد. به‌ڵام هه‌موو شت له‌ ده‌ست ئێمه‌دا نییه‌. ئه‌گه‌ر سه‌ره‌ڕای بانگه‌واز و هه‌وڵه‌كانمان، هه‌ندێك بێن خۆیان بخه‌نه‌ نێوان ئێمه‌ و دوژمن، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌و كاته‌ له‌ فرمێسكی چاوی كه‌س ناڕوانین. به‌ڵام به‌ر له‌ هه‌موو شتێك ئێمه‌ به‌ به‌رپرسیارییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین. ئێستا ده‌بێت هه‌ڤالان له‌و بابه‌تانه‌دا وشیار بن و به‌ به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن.

شه‌ڕی هه‌بوون و ئازادی

به‌تایبه‌تی له‌ بواری پاراستنی هه‌ڤاڵاندا، پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی تاكتیك و ته‌كنیكی دوژمن سه‌ره‌تا فه‌رمانده‌ و دواتریش سه‌رجه‌م شه‌ڕڤانه‌ هێژاكان، هه‌موو هه‌ڤاڵێكی ئاپۆیی به‌ به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن. ئێمه‌ له‌ سه‌رده‌مێكی مێژووییداین. ئه‌و به‌رخودانه‌ی ده‌كرێت به‌رخودانێكی مێژووییه‌. بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و ئازادی كوردستان، بۆ دیموكراسی هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شه‌ڕ شه‌ڕی ئازادی و دیموكراسی گه‌لانه‌. شه‌ڕی هه‌بوون و ئازادی گه‌لی كورده‌. ده‌بێت هه‌ڤاڵان به‌و به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن. له‌م سه‌رده‌مه‌ مێژووییه‌دا رۆڵی مێژوویی بگێڕێت و هێڵی سه‌ركه‌وتن به‌ بنه‌ما بگرێت. له‌م بواره‌دا ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ ئه‌زمونی هه‌ڤالان هه‌یه‌. وره‌ و هه‌ڵوێستی هه‌ڤاڵان به‌رزه‌. ئه‌و پێرفۆرمانسه‌ی ئێستا هه‌ڤاڵان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن هیوابه‌خشه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن. هه‌ڵوێستی هه‌ڤاڵان بۆ ته‌واوی گه‌له‌كه‌شمان بووه‌ته‌ هیوا و بڕوا.

پێویسته‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌ بزانین ئێستا ته‌نیا له‌ ئه‌شكه‌وتی برینداران، له‌ كوڕه‌ژارۆ، له‌ چیا ره‌ش، له‌ چه‌مچۆ، له‌ وه‌رخه‌لێ شه‌ڕ ناكه‌ین. راسته‌، له‌وێ شه‌ڕ ده‌كرێت به‌ڵام ته‌واوی گه‌لی كورد له‌وان ده‌ڕوانێت. دۆتانی گه‌لی كورد هه‌موو له‌وێ ده‌ڕوانن. دڵیان له‌وێ لێده‌دات. ئێوانیش به‌ چه‌ندین چالاكی و پشتیوانی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن. ده‌بێت ئێمه‌ بزانین ئه‌و دۆزه‌ دۆزێكی مێژووییه‌. دۆزی گه‌له‌كه‌مانه‌، دۆزی گه‌لانه‌. دۆزی ئازادی و دیموكراسیه‌. ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ به‌ زانابوون و قوڵبوونه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین. پێویسته‌ هه‌ڤاڵان له‌ هه‌ر شوێنێك چی پێویسته‌ ئه‌وه‌ بكه‌ن. ئه‌وه‌ی پێویستیش نییه‌ نه‌یكه‌ن.

مێژوی نوێ ده‌نوسرێته‌وه‌

له‌ بواری پێشه‌نگایه‌تیدا، له‌ رووی قوڵبوونه‌وه‌ له‌ تاكتیكدا، له‌ بواری پلاندانانی كار و شه‌ڕدا ئه‌گه‌ر هه‌ڤالان ئه‌زمونی خۆیان، به‌ تایبه‌تیش ئه‌زمونی ساڵی پار به‌ بنه‌ما بگرن، ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داین هه‌ڤاڵان به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سه‌رده‌كه‌ون. سه‌ركه‌وتنی زاپ و ئاڤاشین سه‌ركه‌وتنی گه‌لی هه‌رێمه‌كه‌ و گه‌لی كورده‌. سه‌ركه‌وتن له‌وێ له‌گه‌ڵ خۆیدا سه‌رده‌مێكی نوێ ده‌هێنێته‌ ئاراوه‌. ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ دوژمن ده‌یه‌وێت له‌وێ ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنێت و دواتریش به‌ گشتی هێرشه‌كانی به‌رفراوان بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رخودانه‌ پیرۆزه‌، بۆ هه‌موو كه‌سێك زۆر گرنگ و مێژووییه‌. له‌و به‌رخودانه‌ مێژووییه‌دا ئێمه‌ هیوادارین كه‌ هه‌ڤاڵان مێژووییه‌كی نوێ بنوسنه‌وه‌ و رۆڵێكی گه‌وره‌ بگێڕن. له‌ سه‌ر بناغه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ ساڵی ٢٠٢٢ ده‌كه‌ینه‌ ساڵی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌.

به‌و هیوا و بڕوایه‌وه‌، ئێمه‌ له‌سه‌ر ناوی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی به‌ خۆشه‌ویستی و رێزه‌وه‌ سڵاو له‌ هه‌ڤاڵان ده‌كه‌ین، بۆ ته‌واوی هه‌ڤاڵان بۆ هه‌موومان له‌ دڵ و گیانه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن ده‌خوازین".

ژ.ت / هـ.ب