پاکتاوی سیاسی لە قۆسەری مێردین؛ چەندین کەس دەستگیرکران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد لە ناوچەى قۆسەری مێردین چەندین کەس دەستگیرکران.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە مێردین چەندین کەس دەستگیرکران.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان لە ناوچەی قۆسەری مێردین و توندوتیژییان لە دژی هاووڵاتییان ئەنجامدا. قادر ئیشک هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەیان بە توندوتیژی و ئەشکەنجەدان دەستگیر کردووە. بنەماڵەکەی رایانگەیاند، پۆلیس لە پشتەوە دەستی ئیشیکیان کەلەپچە کردووە و سەریان بە زەویدا کێشاوە و لوتیان شکاندووە.

تا ئێستا ناوی ئەم کەسانە لە ناو دەستگیرکراوەکاندا روون بووەتەوە، ئۆزگور ئایدین، چەکدار ئایدین و دەستگیرکراوەکان بردراون بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قۆسەر.

ژ.ت