پاکتاوی سیاسی: ژمارەی دەستگیرکراوەکان گەیشتە ١٩ کەس

لە ئۆپەراسیۆنەکانی پاکتاوکردنی سیاسیدا لە ٥ شار ژمارەی دەستگیرکراوان گەیشتە ١٩ کەس.

پۆلیسەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شاری ئامەد سەرلەبەیانیی دوێنێ لە ناوچەی ئامەد، ئەزمیر، ئەنتالیا و مێردین ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیان ئەنجامدا و ١٨ کەسیان دەستگیرکرد، کە سیاسەتمەدارانی هەدەپە، دەبەپە، ئەسەپە و پەسەکەیان لە ناودایە. دەستگیرکراون بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر چاوپێکەوتنیان لەگەڵ پارێزەرانیان لێ قەدەغەکراوە.

دوێنێ عومەر فیلیت ئۆغڵو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی هەدەپە لە شاری وان دەستگیرکرا و بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون گەیشتە ١٩ کەس.

ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان:

بەڕێوەبەری هەدەپەی ئامەد محەمەد ئاسانا، شێخموس یاووز، هاوسەرۆکی هەدەپەى ناوچەى باغلار ناسر یەلتەر و بەڕێوەبەری ناوچەکە حوسێن باراران، هاوسەرۆکی هەدەپەى ناوچەى بسمیل شاکر دەمیر، بەڕێوەبەرانی رێکخستنەکانی هەدەپەی ئامەد ساسەمین ئاک ئەنگین، محەمەد عەلی ئاڵکان، محمەمەد سوسلو و عەبدوڵا دەنگیز، جێگری سەرۆکی گشتیی پەسەکە بایرام بۆزیەل، هاوسەرۆکی ئەسەپەی ئامەد ئەرکان کەسکین، بەڕێوەبەریی لقی سەس لە ئامەد گوڵخان تەکین، هاوسەرۆکی لقی دوی ئەیتم سەن ئارزو کۆچ، ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری لقی ژووری ئەندازیارانی ئالیات سەر بە یەکێتیی ژوورەکانی بیناسازی و ئەندازیارانی تورک (TMMOB - تەمەمۆب) ئارین زوموڕود،  هاوسەرۆکی لقی ئامەدی توم بەل – سەن باقی ئۆندەش، ئەندامی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی وەیسییە یگیت، بەڕێوەبەری توایدەر شەرات ئویانک و نەزیفە یگیت.

ژ.ت