ئیبراهیم بیلمەز ئەندامی ئۆفیسی یاسای پارێزەرانی سەدە لەبارەی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان و کۆتا قسەی کە لە ڕێی تەلەفۆنەوە لەگەڵ براکەی کردی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.
پارێزەر بیلەمەز ئاماژەی بەوەکرد کە ڕێبەری گەلی کورد گۆشەگیری لەسەر خۆی و سێ گیراوی تری سیاسی کە لەگەڵدان، بە هێچ شێوەیەک قبوڵ ناکات، بیلمەز ڕایگەیاند، تورکیا کۆمەڵێک ماف کە لە یاسای وڵاتی خۆیدا هەیە و لە یاسای نێودەوڵەتیش هەن، ناناسێت و پێشێلی دەکات.
بیلمەز لەبارەی ئەو مافانە بەم شێوازە قسەی کرد: ڕێبەری گەلی کورد لە ڕووی یاساییەوە مافی خۆیەتی بە تەلەفۆن لەگەڵ پارێزەکەی و خێزانی خۆی سێ کەسی تر لە دەرەوەی خێزانەکەی خزم و ناسیاو قسە بکات، مافی هەیە نامە بنێرێت، لە دەرفەتەکانی تری ڕاگەیاندن سود وەربگرێت، ڕۆژانە ڕۆژنامەکان وەربگرێت، بەڵام لە ڕاستیدا لە ١٥ شوباتی ١٩٩٩ وە نەیتوانیەوە ئەو مافە سەرەتایاینەی خۆی بەکار بێنیت و ڕێگری لێکراوە، ئەو سیاسەتەی گۆشەگیریە کەم جار بینراوە، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە عەبدوڵلا ئۆجەلان سزادراوێکی ئاسایی نییە، کەسایەتی وەهای هەیە نەک تەنها لە تورکیا و کوردستان بگرە لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کاریگەری خۆی هەیە، فکر و سیاسەتیی ڕەچاو دەکرێت، هەوڵ دەدات پرۆژەکانی خۆی لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی جێبەجێ بکات، تاکە کەسایەتی سیاسیە کە بۆ چارەسەکردنی پرسی کورد پرۆژەی ئاشتیانەی گرنگی پێشکەش کردوە و دەتوانێت جێبەجێی بکات، لایەنە پەیوندیدارەکانی دەوڵەت هەم پێش قۆناغی ئیمراڵی دوای ١٥ شوباتی ١٩٩٩ بە ئاگاداری حکومەت گەلیک جار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان دیداریان ئەنجامدا و لەسەر پێنشنیار و پرۆژەکانی گفتوگۆیان کرد.
پیلانگێڕی رەتکردنەوە، درۆ و بێ مافی
پارێزەر بیلمەز وتی: بەشێک لەو دیدارانەی کە لە نێوان ڕێبەری گەلی کورد و دەوڵەتی تورکدا کراون لە بەر چاوی ڕای گشتی بون و گوتیشی:" بەڵام لە ئیستادا کە گۆشەگیری درێژەی پێدەدرێت، ئیرادەی سیاسی گرنگی کردۆتە سەر سیاسەتی ئەمنیەت ئەوەش بە واتای جەختکردنەوەی لەسەر چارەسەرنەکردنی پرسی کورد دێت کە ئەو پیلانگێریەی فشار، رەتکردنەوە، درۆ و بێ مافی لە ئیرادەی سیاسی کورد جێگای نیە، لە ئابوری تا سیاسەتی دەرەوە کاریگەری لەسەر هەموو کێشەکانی وڵات داناوە، عەبدوڵا ئۆجەلان کاتێک لە ئیمراڵی لە دژی گۆشەگیری ڕادەوسەتێت، لە هەمان کاتدا ناڕەزایەتی خۆی لەبەرامبەر هەموویان پێشاندەدات، لەبەر ئەوەی دەوڵەت سیاسەتی ئاشتیانە، دیموکراتی و ئازادیپارێز ناخۆڵقێنێت، بانگەواز لە دەوڵەت دەکا کە هێچ نەبێت بە گوێرەی یاسا هەڵسوکەوت بکەن، قبوڵ ناکات کە دەسەڵاتداری لەو ئاستە یاساکان پێشێل بکات، لە دەرەوەی یاسا هەڵسوکەت بکات. جەخت لەوە دەکاتەوە دەربارەی پرسی کورد دەبێت دەست لە سیاسەتی ناچارەسەی بەربدرێت، ڕێبازی دیموکراسی و ئاشتیانە تاقی بکرێتەوە."
کێشەی تەندروستی درێژخایەن
پارێزە بیلمەز ئاماژەی بەوەش کرد کە عەبدوڵا ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩وە تا ئیستا هیچ کاتێک هەڵسوکەوتی بێنرخی لەبەرامبەر خۆی قبوڵنەکردوە، بەم شێوازە ئەوە پارێزەرە درێژی بە قسەکانیدا:" وەک لە پارێزنامەکانی خۆشی باسیکردوە هەمیشە هەڵوێستی ئەرێنی هەبووە، بەڵام هەموو جارێک دەوڵەت هەموو ئەوە هەوڵدانانەی پوچکردۆتەوە. لە ناو شەرت و مەرجی هەرە قورس و گرانی گۆشەگیریدا کە لە مردن خراپترە، لەگەڵ کێشەکانی تەندروستی درێژخایەن و تەمەنی زۆرەوە، بە عەقڵیەتێکی گەورە و بەرپرسیارەوە، لە هەموو هەلومەرجێکدا بیری لە پرسی کورد کردوەتەوە، هەوڵیداوە ڕیگا بۆ دیموکراسی و ئازادی لەو هەرێمە خۆشبکات، بەڵام ئیرادەی سیاسی هێزەکانی بەرامبەری کێشەن و هەمێشە بە شێوازی تاکتیک و کاتی نزیک بوونەتەوە، بۆیە لەبەرامبەر ئەو دەسەڵاتداریە ناڕەزایەتی پێشان دەدات ".
قبوڵکردنی ڕەوشی گۆشەگیری و بێدەنگی
ئەو پارێزەرە سەرنجی خستە سەر کاریگەری گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد لەسەر کۆمەڵگا و وتی:" عەبدوڵلا ئۆجالان هێزکانی دیموکراسی، بە تایبەتی ڕای گشتی/ بزاڤی کورد ڕەخنە دەکات، لەبەر ئەوەی بە شێوەیەک هەڵسوکەوت دەکەن، وەک ئەوەی گۆشەگیری، سیاسەتی ئەمنیان قەبوڵکردوە و فێری ئەو ڕەوشە بووبێتن. ئێمە هەموومان وەک ڕوداوێکی ئاسایی هەڵسوکەوت دەکەین کە عەبدوڵا ئۆجەلان و سێ گێراوی دیکەی سیاسی لە ئێمراڵی کراونەتە ناو چاڵێکی بێ بن، ساڵی جارێک دەنگێک لەو چاڵە دەبیستین و ئەوەش بەهۆی ڕوداوی سوتاندن یاخود تەندروستی وەری دەگرین، بەڵام ئێمە هەمووشمان لەبەرامبەری بێدەنگین، ئەوە لە کاتێکدایە گۆشگیری و نەچارەسەرکردنی کێشەی کورد کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هەموومان داناوە. عەبدوڵا ئۆجەلان ئەو دۆخەی فێربوون و بێدەنگیە ڕەخنە دەکات."
'قبوڵکردنی گۆشەگیری پێداگیریە لەسەر ناچارەسەری'
پارێزەر بیلمەز راشیگەیاند، موەکیلەکەیان عەبدوڵلا ئۆجالان هەموو کاتێک کە بۆی دەڕەخسێت دەڵێت، کردەوەکانی ئیمڕالی بە پلان و بەرنامە بۆداڕێژراون، لە ئیمڕالی هیچ شتێک ڕێکەوت نییە، ئیمڕالی شوێنی رێکەوت نییە و وتی، "زۆر جار رایگەیاند، گۆشەگیرکردنی و رووداوە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکەوە بەستراون. بۆیەش پێویستە بزانرێت کە ئاستەنگکردنی چاوپێکەوتنەکان بڕیارێکی سیاسیە. ئەگەر بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادە و پارێزەران رێگە نەدریت، ئەگەر گۆشەگیری قورسترکرا، پێویستە ئەوە وەک پێداگیری لە ناچارەسەری ببینرێت و لەدژی ئەوەش هێڵی تێکۆشانی دیموکراتیک دروست بکرێت."