پارێزەران: پێویستە گۆشەگیری لە ئیمرالی هەڵبگیرێت
پارێزەرانی OHD کاردانەوەیان بەرامبەر گۆشەگیریی ئیمراڵی پیشاندا و وتیان: "چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان دەبێتە هەنگاوێک بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی کۆمەڵایەتی"
پارێزەرانی OHD کاردانەوەیان بەرامبەر گۆشەگیریی ئیمراڵی پیشاندا و وتیان: "چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان دەبێتە هەنگاوێک بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی کۆمەڵایەتی"
کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی لە بارەی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و عومەر خەیری کۆنار، هامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە کاتی خوێندنەوەی راگەیەندراوەکەدا چەندین پارێزەر ئامادەبوون.
ئەندامی OHD موهیتین موگوچ گوتی، "٢٣ ساڵی ڕابردوو چارەسەرکردنی کێشەی کورد ئاڵۆزتر بووە و قەیرانەکەی زیاتر کردووە."
بەڕێز ئۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵی مایەوە کە ماوەی ٢٣ ساڵە وەک ناوچەیەکی سەربازی سنوردار کراوە، بەشێوەیەک کە لە وڵات دابڕێنراوە. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە هیچ زانیارییەک لە عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەدەست نەگەیشتووە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە قبوڵ ناکرێت زیندانییەک لە مافە سەرەتاییەکانی بێبەش بکرێت و ئەوە تاوانێکە بۆ ماوەی ١١ مانگ بێ زانیاری ماوەتەوە
موغوچ تیشکی خستە سەر جیاوازیەکانی دژی عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: بەڕێز ئۆجەلان بەهۆی ناسنامەی سیاسییەوە لە زینداندایە و لە سزادراوەکانی دیکەی تورکیا جیادەکرێتەوە، کە دژی پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی یاسا، دژی پێوەری یەکسانی و دەستوورە و پەیمانەکانی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە.
موگوچ ئاماژەی بەوەدا کە سەرچاوەی کردەوەکانی ناو زیندانەکان سیستمی گۆشەگیریی ئیمرالییە و ڕایگەیاند کە ئیرادەی ئاشتی و چارەسەری کە پێشتر چەندین جار خراوەتەڕوو هەمیشە تێکشکێنراون.
موگوچ وتی: "پرۆسەی ئیمرالی لە ساڵی ١٩٩٩ەوە نمونەیەکی کۆنکرێتی دۆخەکەیە. ئەوەندەی ئاشکرا بوو بەڕێز ئۆجەلان ماوەی ٢٣ ساڵە لە هەوڵی بنیاتنانی ئاشتی و دیموکراسیدایە و لەم بوارەدا نیازی خۆی دەربڕیوە. بۆ وەڵامدانەوەی ئەم هەوڵ و داواکارییە پێویستە چوارچێوەی یاسایی پێویست دروست بکرێت کە لە بەرژەوەندی کۆمەڵایەتیدایە"
موگچ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "کردەوەکانی ئیمراڵی بوونەتە ئاماژەیەکی بنەڕەتی لەدژی ئاشتی کۆمەڵایەتی و لەناوچوونی ماف و ئازادییەکان. پێش هەموو شتێک دەرفەتەکان بۆ دیداری بەڕێز ئۆجەلان لەگەڵ خانەوادە و پارێزەرەکانی و جێبەجێکردنی مافە یاساییەکان مەرجی دەستوور و یاسای نەتەوەییە و هاوکات هەنگاوێکە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانە کۆمەڵایەتیەکانی ئێستا "داوا لە دەسەڵاتداران دەکەین کە بەپێی ستانداردە یاساییە جیهانییەکان هەڵسوکەوت بکەن و بەرپرسیارێتییە دەستوورییەکانیان جێبەجێ بکەن"
ف.ق