پارێزەرانی تورگوت و شیبان سەردانی دادگای دەستوریان کرد
پارێزەرانی سەروەت تورگوت و عوسمان شیبان کە سەربازانی سوپای تورک لە هەلیکۆپتەر هەڵیاندایە خوارەوە، سەردانی دادگای دەستوری هەمیشەیی تورکیایان کرد.
پارێزەرانی سەروەت تورگوت و عوسمان شیبان کە سەربازانی سوپای تورک لە هەلیکۆپتەر هەڵیاندایە خوارەوە، سەردانی دادگای دەستوری هەمیشەیی تورکیایان کرد.
پارێزەرانی هەر یەک لە سەروەت تورگوت و عوسمان شیبان کە لە ناوچەی شاخێی شاری وان دوای دەستگیرکردنیان لە لایەن سەربازانی سوپای تورکەوە، لە هەلیکۆپتەر خرانە خوارەوە، سەردانی دادگای مافی دەستوری هەمیشەیی تورکیایان کرد.
لە ١١ی ئەیلولدا سەربازانی سوپای تورک لە ناوچەی شاخێی شاری وان لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنێکدا، هەر یەک لە سەروەت تورگوت و عوسمان شیبانیان دەستگیر کردبوو و دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر لە هەلیکۆپتەر خرانە خوارەوە. سەروەت تورگوت بە هۆی سەختی برینەکانیەوە، هەم بە هۆی ئەو ئەشکەنجە زۆری لێکرابوو و دواتریش هەڵدانە خوارەوەی لە هەلیکۆپتەرەوە، شەهید بوو، عوسمان شیبانیش تا ئێستا باری تەندروستی ناجێگیرە.
پارێزەرانی تورگوت و شیبان بە هۆی ئەوەی ئازادییان بۆ گەڕان بە دوای داد و یەکسانیدا سنووردار کراوە، سەردانی دادگای دەستوری هەمیشەیی تورکیایان کرد.
ز.ش