پاژک: ساڵی ٢٠٢٢ دەکەینە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ

پاژک بە بۆنەی ٢٣مین ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لەبەرانبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کەرد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ساڵی ٢٠٢٢ دەکەینە ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ."

پاژک بەبۆنەی ٢٣مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. پاژک پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد و وتی، " ساڵی ٢٠٢٢ دەکەنە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و پلانی نوێکردنەوەی پیلانگێڕیەکە پووچەڵ دەکەنەوە."

راگەیەنراوەکەی پاژک بەم شێوەیەیە:

ئێمە ٢٣هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە دژی ڕێبەرەکەمان بە تووڕەیییەکی زۆرەوە شەرمەزار دەکەین. بەحیساب پرسینێکی مێژووییی ئەو هێزانەی کە لە پیلانگێڕییەکەدا تێوەگلاون، دەکەوینە ٢٤هەمین ساڵی پیلانگێڕیەکەدا. لە کەسایەتیی خالید ئۆرال و ئاینور ئەرتان کە هاوڕێیەتیەکی مێژووییان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کرد. زوتر هەستیان بە ڕاستی پیلانگێڕییەکە کرد و لە دژی پیلانگێڕییەکە چالاکیان ئەنجامدا، هەموو شەهیدانی دروشمی "تۆ ناتوانیت ڕۆژمان تاریک بکەیت' بەڕێز و خۆشەویستیەوە بەبیردەهێنینەوە. هەروەها لە کەسایەتیی فەرماندە و قارەمان شۆڕش بەتوشەباب هەموو قارەمانەکانی هەنگاوی "کاتی ئازادی" لە گارێ و زاپ و مەتینا و ئاڤاشین بە ڕۆحی گیانفیدایی شەهید بوون. ئێمە وەک پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان سووربوونی خۆمان دەردەبڕین بۆ پێشخستنی تێکۆشان و بەهێزکردنی پێوەری ژیانی ئازاد لە هێڵی بەرخۆداندا. ئێمە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ دەکەین کە لە ڕووی مێژووییەوە بەرەنگاری پیلانگێڕەکان بووەوە و زانایەتی تێکۆشانی بە ئێمە بەخشی.

ڕێبەر ئاپۆ بە کەسایەتییە مێژووییەکەی ڕاستی مرۆڤی ئازاد و مێژووی هەبوونی کوردی بە تێکۆشان و بەرخۆدانی گەورە زیندوو کردەوە کە ماوەی نیو سەدەیە بەردەوامە. بۆ لەدایک بوونی سێیەم خەباتێکی مێژوویی کرد و پێوانەی خەبات ژیانی ئازاد و هێڵی بەرخۆدان و ڕۆحی بەرخۆدانی خوڵقاند. هەروەها گەرەنتی ئازادی ژن و پەرەسەندنی واقیعی خوداوەندی دەرخست. هێزە ڕۆژئاواییە سەرمایەدارەکان و هەژموونگەراکان و دەوڵەتە دواکەوتووەکانی ناوچەکە ڕێپێوانە مێژووییەکەی ڕێبەرەکەمانیان بینی کە لەسەر ئەم بنەمایە دەستی پێکرد، وەک پرۆسەی لەناوچوون بۆ سیستمەکەیان بینی و بە پیلانێک وەڵامی ئەم ڕاستییە مەزنەیان دایەوە. بە شێواز و وعەقڵییەتی دەوڵەتی پیاوسالار ڕێبەر ئاپۆ دەستگیرکرا. بە گرتنی ڕێبەرەکەمان، ئامانکرابوو کە دۆزی گەلەکەمان  و تێکۆشانی ئازادی ژنان لەناوببرێت، بەڵام شکستی هێنا.

٢٣ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لە ئەشکەنجەی ئیمڕالی، لەژێر ئەشکەنجە و گۆشەگیریەکی سەختدایە. لەو دۆخەدا، شەڕی گەورەی سەردەم لەدژی پیلانگێڕان دەکات. سیستمی ئیمڕالی سیستمی لەناوبردنی موتلەقە. پیلانگێری و پیلانگێڕان لە بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ، نیشانی ترسە لە ناسنامەی ژنی بەرخۆدێر و مرۆڤی ئازاد. ڕێبەرمان سیستمی ئیمڕالی بە پێشبینیە مێژووییەکان و سیاسیەکانی شیکردەوە و ئەم تەسبیتانەی کرد " سیستمی ئیمڕالی لە رووی سیستم و جیهانی کاپیتالیستەوە بە تایبەتی لەدژی من ئامادەکراوە. لەم سیستمەدا یاسا و دەستوورێک بوونی نییە. بۆ ئەوەی ئیرادەی من لاواز بکەن، لەگەڵ کاتدا بۆ ڕزاندن و تەسلیم وەرگرتن ئامادەکراوە. لە سەرەتاوە دەستپێشخەریەکە لە دەستی ئەمریکادایە، بەریتانیا و ئیسرائیل ڕۆڵێکی گەورە دەبینن." پێویستە بزانرێت کە لەسەر ڕێبەرمان فشارێکی گەورە هەیە. لە ساڵی ٢٣هەمیندا گۆشەگیری و فشاری سەر ڕێبەر ئاپۆ زیاتر بووە. بەو سزایانەی کە لەسەر یەک دەریدەکەن دەزانرێت کە ڕێبەر ئاپح لە بەرانبەر گۆشەگیری قوڕس و فشارەکان بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوە دەبات. ئێمەی ژن، میلیتانی پارتیەکەمان و گەل لە بەرانبەر گۆشەگیری قورسی سەر ڕێبەرتیمان تووڕەیی و تێکۆشانی خۆمان فراوانتر دەکەین. زانین و هەستپێکردنی شەڕی ڕێبەر ئاپۆ لەئیمڕالی، شەرتی سەرەکی ژیانی ئازادە. ڕێبەر ئاپۆ بە تێکۆشان و بەرخۆدانی مێژوویی کە نمونەی لە جیهاندا نەبووە، وڵامی پیلانگێڕانی دایەوە و بە فیداکاریەکی گەورە پیلانگێڕی پۆچەڵ کردەوە، قۆناغی ئیمڕالی بناغەی زایینی سێیەمە، سیستمی نەتەوەی دیموکراتی لەسەر بناغەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی دروست کردووە.

پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری بۆ قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیستمی سەرمایەداریی هەژموونی پێشکەش دەکات. بیرۆکە و بەرگرینامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەدیلێکە نەک تەنیا بۆ پرسی گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو پرسەکانی ژنان- کۆمەڵگا- مرۆڤ، بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕزگاریی جیهان. لە هەموو جیهاندا ئێستا بیرۆکە و پارادایمی ڕێبەرەکەمان بە بایەخێکی زۆرەوە  گرنگی پێدەدرێت و دەخوێنرێتەوە و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. داواکاری ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئیتر تەنیا خواستی گەلەکەمان و ژنی کورد نییە، بەڵکو داواکاری هەموو مرۆڤایەتی ئازادە. لە ٢٣هەمین ساڵی پیلانگێڕییەکەدا ئەو تێکۆشانەی کە لە سەرتاسەری جیهاندا بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی سەندووە گوزارشت لە ڕاستی و کەسایەتی مێژوویی رێبەرەکەمان دەکات. لەسەر بنەمای ئەو ڕاستییە، هەرچەندە پارادایمی رێبەر ئاپۆ و بیرۆکەکانی زیاتر جێبەجێ بکرێن، گۆشەگیری زیاتر بڵاودەبێتەوە و سیستمی ئەشکەنجە کۆتایی پێدێت و ئازادی جەستەیی مسۆگەر دەکرێت.

هێزە پیلانگێڕە نێودەوڵەتییەکان بۆ شکاندنی ئیرادەی ئازادانەی کورد و ئەو هێزەی کە پێشەنگایەتی خەبات و بزووتنەوەی ئاپۆیی دەکات و بۆ تەسلیمکردنی ژنان و گەنجان و دوور کەوتنەوە لە بەهاکانی خەبات و بێباوەڕکردن، شەڕێکی سەرتاسەری و پیلانی نوێی قێزەونیان ئامادە کردووە. بێدەنگی لە دژی کۆمەڵکوژی و بەئامانجگرتنی کوردانی ئازاد و ژنە خۆڕاگرەکان بەردەوامی تەواوکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیە. لە دژی پێداگریی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر هێڵی بەرخۆدان و پێشکەوتنی تێکۆشان و هەڵوێستی گەلەکەمان و ژنانی تێکۆشەر و تەڤگەری ئازادیی، دەوڵەتی تورک بە پێشەنگایەتی ئەردۆغانی فاشیست و باخچەلی و پەدەکە بە ستراتیجێکی نوێ شەڕێکی قێزەون لە کوردستان بەڕێوە دەبەن. حکومەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە بە پشتیوانی هێزە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان و کڕینی هەموو جۆرە چەکێک نەک تەنها لە دژی باکور، بەڵکو لە ڕۆژئاوا و شەنگال و مەخمور و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ساڵی ٢٠٢١ەوە دەستیان بە شەڕێکی گشتگیر کردووە. ڕژێمی بکوژی ئاکەپە - مەهەپە کە بووە بە ڕژێمێکی چەتە و مافیایی، لە دژی تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی و هەڵوێستی ژنانی خۆڕاگر و گەلەکەمان بووەتە ڕژێمێکی وێرانکەر. پیلانگێڕی شەڕی قڕکردن کە بەنیازبوو لە ساڵی ٢٣ی پیلانگێڕییەکە تەواو بکرێت، جارێکی تر بە باجێکی گەورە و قوڕبانی گەورە و خەبات و بەرخۆدانی مێژوویی پوچەڵکرایەوە.

لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئێمە وەک پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان، ئامانجی سەرەکیمان ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت لە ناوەندی تێکۆشانماندا.  بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ شۆڕشی ژنان و ئایدۆلۆژیای ئازادی ژنان گەشە دەکات و بەهاکانی دەبێتە ئامانجی سەرەکی ئێمە. ئێمە وەک پارت و ژنان و گەل کە لەسەر هێڵی ئاپۆیی بۆ ژیانێکی ئازاد تێدەکۆشین و ئەرکەکانمان بەجێ دێنین، هەموو ساتێک بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەرمان دەژین و فەرمانی شەهیدان جێبەجێ دەکەین و هێڵی شەهیدان سەردەکەوێنین، رژێمی فاشیست هەڵدەوەشێنین، هێزە هاوکار و خائینەکانیش بەرەو شکست دەبەین. لەسەر بناغەی ئەم بیر و باوەڕە، سەرەتا ژنان، گەلی وڵاتپارێزمان، هەموو دۆستەکانمان کە بۆ تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی بۆ ژیانێکی یەکسان و ئازاد خەبات دەکەین و بڕوایان پێیەتی و لە پێناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا خەبات دەکەن، ٢٤هەمین ساڵی پیلانگێڕیەکە دەگۆڕین بۆ ساڵی راپەڕینێکی گەورەی ژنان و گەلان لەدژی عەقڵیەتی بکوژی پیاو – دەوڵەت و سیستمی کاپیتالیست. هەنگاوی کات کاتی ئازادیە و کاتی پاراستنی ژن و کۆمەڵگەی ئازادە' دەتوانێت بە فراوانکردنی تێکۆشان و بەرەوپێشەوەبردنی هەڵوێستی بەرخۆدێری لەدژی پیلانگێڕی بکاتە ئامانج. بەم بڕیار و بڕواوە دەڵێین، ئێمە ساڵی ٢٠٢٢ دەکەینە ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و پلانی نوێکردنەوەی پیلانگێڕیەکە پووچەڵ دەکەینەوە."

ف.ق