پاژك: شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی كاری سەرەكی ئێمەیە

كۆردیناسیۆنی پاژك رایگەیاند، وەكو گەل و بزوتنەوە، كاری سەرەكیمان پێشخستنی شەڕی شۆڕشگێڕیی گەلە.

كۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنن كوردستان"پاژك" لەسەر گرنگی و پێویستی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی و ستراتیژی شەڕی گەل شۆڕشگێڕی هەڵسەنگاندنی كرد.

پاژك دەڵێت:"ئەنجوومەن و كۆمۆنەكان دەبێت وەكو ئەنجوومەن و كۆمۆن شەڕ بكەن. دەبێت هەر گەڕەك، گۆڵان، گوند و ناوچە بەشێوەی خۆپاراستن بەرێكخستن بكرێت.

پاژك؛ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی وەها پێناسە دەكات؛ پێش هەر شتێك دەبێـت مرۆڤ هەوڵبدات شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی راست پێناسە و دەرك بكات. ئێمە وەكو گەلی هەری كۆنی بەرخۆدێر لەمێژوودا لەسەر پێوەر و پرەنسیپی پاراستنی گەلی كورد گفتوگۆ دەكەین و دەمانەوێت ئەمە بەشێوەیەكی راست پێكبێنین. بێگۆمان ئەمە هەڵە نییە. بەڵام وەكو گەل و ژن، پێش هەر شت دەبێت ئەم رەوشەی تێدا دەژین، باش دەرك بكەین. جارێكی تر ئەم رەوشەی كە سیستەمی سەرمایەداری لەكەسایەتی گەلان و ژناندا بەسەرمرۆڤایەتیدا هێناوە، بەروونی ببینین. هەموو ئێش و پێكهێنانی قەیرانی سیستەم و قۆناخی كائیۆس راستەوخۆ كاریگەر لەسەرمان دەكات. رەوشی هەرە بەربەچاو و ئاشكرای ئەمەش ئەم ئەنجامەیە لەكوردستان روودەدا.

بۆ هەر بوونێكی زیندوو و ماددی خۆپاراستن پێویستیەكە. چۆنكە كۆمەڵگەی كورد بوونێكی زیندوو و ماددیە بۆ ئەم كۆمەڵگەیەش پاراستنی بوونی خۆی پێویستە. مافی ئاسایشی و پاراستن نادرێت كەس. هەرچۆن هەر زیندەوەرێك پاراستنی خۆی، بەدەستی خۆی دەیكات، دەبێـت هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەش پاراستنی خۆیان بكەن. چاوەڕوانیكردن لەوەی كە هێزێك لەدەرەوە بێت و ئێوە بپارێزیت، بەواتای مردنە. لاواز بوون و خۆبێ رێكخستن هێشتنەوە و بێ تێكۆشان ماندن بەواتای تەسلیم بوونەی ئەو هێزە و قەبوڵكردنی كوێڵایەتیە. لەشوێنكدا خۆپاراستن بوونی نەبێت كوێڵایەتی دەست پێ دەكات، واتا دابیننەكردنی ئاسایش و ئەمنیەتی خۆ و خۆپاراستنی خۆ نەبێت، كوێڵایەتی دەست پێ دەكات و لەراستیدا قڕكردن لەگەڵ خۆیدا دێنێتە ئاراوە. بەڵام خۆپاراستن شێوەیەكی بوونە. وەكو خورادن و خۆ زیادكردن ئەوەش هێمایەكی گرنگە. خۆپاراستن لەهەمانكاتدا، پاراستنی مافی ژیانە، پاراستنی هەبوونی گەلان و لەبەرامبەر بەراستی دەوڵەت ـ نەتەوەی قڕكەر و كۆمەڵكۆژكارە. ئێمە خۆپاراستن وەكو شێوە لەبوون و هەبوونی سیستەمی شارستانی دیموكراتیك دەنرخێنین و پێناسەشی دەكەین.

لەبەشێكی تری هەڵسەنگاندنەكانی پارتی ئازادی ژنن كوردستان"پاژك"، دەڵێت:"ئەو شەڕەی كە پێنج هەزار ساڵە لەبەرامبەر بەكۆمەڵگە بەرێوە دەچێت، وەكو شەڕی هێرش، كۆمەڵكۆژی، داگیركاری بوونەتە دامەزراوە. لەبەرامبەر بەو شەڕانە، كۆمەڵگەش بۆ ئەوەی خۆی لەبەرامبەر بەو شەڕانە بپارێزیت، هەبوونی خۆیان گەرەنتی بكەن، ئاسایش و ئازادی خۆی مسۆگەر بكەن، دەبێت پاراستنی خۆیان بكەن. لەقۆناخێكی وەهادا لەجیهاندا مشتێك خۆڵ نەماوە شارستانی دەوڵەتپارێز بەرێگەی شەڕ داگیری نەكردبێت، دەستكاری نەكردبێ و سەروەری خۆی لەسەری ئاوا كردوە. لەبەر ئەوەش شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی لەسەر بنەمای خۆپاراستنی هەموو مرۆڤایەتی، گەلێكی جددیتر بووەتە رۆژەڤ و دەبێت ببێتە رۆژەڤیش. لەبەر ئەوەی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریش بۆ ئێمەی كوردان قۆناخێكە كە لەژێر چنگی قڕكردن بەردەوام دەكا و شەڕی بوون و نەبوون وەكو گەل بەرێوە دەچێت. بۆ ئەوەی ئێمە لەبەرامبەر بەهێرشی قڕكەری سیستەمی سەرمایەداری راوەستین و بوونی خۆمان و ئازادی خۆمان بئافرێنین دەبێت تێكۆشانی خۆمان لەئاستێكی هەرە بڵنددا هەڵسەنگێنین. لەبەر ئەم هۆكارانەش بۆ ئێمە دەربازی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بوون رەوشێكە كە دەبێت بەپەلە پێكی بێنین.

پاژاك لەبەشێكی تری هەڵسەنگاندنەكانیدا لەسەر ستراتیژی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل دەڵێت:"بۆ ئەوەی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل بەشێوەیەكی راست دەرك بكەین، پێویستە بەكۆرتكراوی ئەو قۆناخانەی كە بزوتنەوەكەمان تێدا دەرباز بووە و ستراتیژی شەڕ پێناسە و دەرك بكەین. قۆناخی یەكەمی ستراتیژی، قۆناخی بەپارتی بوون بوو. قۆناخی بۆنیادنانی بەرخۆدان لەسەرهێڵی فیدایانە، پێداگری لەسەر ژیانی ئازاد و دیموكراسی بەشكستنی هێڵی خیانەتكار، تەسلیمبوون و خیانەت بوو. بەقەڵەمبازی پانزدەی تەباخی 1984 قۆناخی پێكهێنانی ئەم ستراتیژی پێشخرا. بەمەش دەگوترا قۆناخی"ستراتیژی شەڕی گەلی درێژخایەن"، بەگشتی ستراتیژی تێكۆشانی شەڕی رزگاری نەتەوەیی ئیفادە دەكرد. ئامانجی شەری گەلی درێژخایەن پێشگرتن بەرژێمی قڕكەر و كۆمەڵكۆژكاری رژێمی 12ی ئەیلوول و بەزەبر وەشاندن لەرژێمی قڕكەر پاراستنی بوونی كوردان بوو. بەپارچەكردنی رژێمی سەربازی فاشیستی 12ی ئەیلوول و رژێمی قڕكەر و داگیركەر كە پشتی بەو بەستبوو، ئەوە بەشێوەیەك لەشێوەكان ئازادی گەلی كوردی مسۆگەر بكردبا. سیستەمی دەوڵەتی دیموكراتیك كە پرسی كوردی چارەسەر بكردبا دروست دەبوو، ئامانجمان ئەوە بوو. لەو كاتەدا پارادیگمایا یەكەمین لەبەرنامەی پەكەكەدا رزگاری نەتەوەیی و ئازادی كۆمەڵایەتی بەبۆنیادنانی دەوڵەتێكی دیموكراتیكەوە دەبەسترایەوە. ستراتیژی شەڕی درێژخایەن بۆ دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆ، یەكگرتوو و ئازاد قەبوڵكرابوو.

پاژك دەڵێت:"ئەم شەڕە وەكو سێ قۆناخی سەرەكی پێناسەكرابوو. قۆناخی پاراستنی ستراتیژیك، هاوسەنگی ستراتیژیك و هێرشی ستراتیژیك. تێكۆشانی قۆناخی پاراستنی ستراتیژیك وەكو شەڕی گەریلا پێناسەكرا. ئەگەر لەكاتی هاوسەنگی ستراتیژیكدا  گەل سەرهەڵدانێكی رێكخستبا، ئەو سەرهەڵدانەی گەل پشتیوانی بكرێت. ئەگەر ئەو هەڵومەرجە لەبار نەبووبا، ئەوا لایەنی سەربازی راستەوخۆ دەستێوەردانی بكردبا، ئەرتەشی گەورە بەرێكخستن كرابا. بەدەربازبوونی شەڕی پاراستن، شەڕی گەریلا و ئەرتەش رووپەلێكی بەرەو شەڕ و هێرشێكی مەزنتر لەبەرامبەر بەئەرتەشی دۆژمن بەرێوە بچووبا و ئەرتەش و دەوڵەتی داگیركەر بهاتبا رووخاندن.

لەبەشێكی تر هەڵسەنگاندنەكانی پاژاكدا هاتووە؛ بەهۆی ئەوەی دۆژمن لەبەرامبەرمان لەهەر هەلومەرجێكدا تەسفیەكردن و لەناوبردنی گەلی كوردی كردۆتە ئامانجی خۆی، شەڕ قورستر و مەزنتر بووە. ئەم راستیەش شەڕیش وەكو شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی پناسەكرا. شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بووە ناوی پاراستنی بوونی خۆ و مسۆگەركردنی ئازادی. چۆنكە بوونی گەل و ژنان لەژێر مەترسیدایە. ئەمڕۆكەش هێرشی قڕكەر بەردەوام دەكات. سیستەمی ئینكار و لەناوبردن هەموو رێ و رێبازی فاشیستانەی تاقی دەكاتەوە. پاراستنی بوونی خۆمان، بەدەستخستنی ئازادیمان و راوەستاندنی هێرشی قڕكەر تەنیا بەشەرٍِی گەلی شۆڕشگێڕی پێكدێت.

دەبێت لەدژی شەڕی هەمەلایەنەی قڕكەر، ئێمەش بۆ شەڕی هەمەلایەنەی بەرخۆدان، بوون و ئازادی ئامادە بین. بۆ ئەوەی لەناومان نەبەن و لەقڕكردن رزگارمان ببێ، بوون و ئازادی خۆمان مسۆگەر بكەین، دەبێت خۆمان ئامادە بكەین و بەگوێرەی ئەوەش ئامادەكاری خۆمان بكەین.

ژ.ت