سەرچاوەیەک لەناو هێزی پێشمەرگە بە ڕۆژنیوزی، ڕاگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان – پەدەکە ئەمڕۆ بەشێک لە هێزی ڕۆژ و گوڵانی بردووەتە شوێنی فرقەی شەشی زێرەڤانی لە کۆمەڵگەی باکورمان لە سنوری شارۆچکەی ئاکرێ و فرقەی شەشیشی گواستوەتەوە بۆ شارەدێی باتیفای سەر بە شارۆچکەی زاخۆ.
بە گوێرەی زانیارییەکان هێزەکانی سەر بە پەدەکە فشارەکانیان لەسەر جوتیاران و خەڵکی ناوچەکە چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی نەچنە سەر ڕز و باخەکانیان و لە ماڵ بمێننەوە.
ڕەوانەکردنی ئەو هێزە لە کاتێکدایە لە ئێوارەی ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگەوە، پەدەکە هێز و چەک ڕەوانەی ناوچەی گارەی سەربە ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک و چەند ناوچەیەکی دیکە دەکات.
ف.ق