پەدەکە ‌هێزێکی سەربازی ناردۆتە نزیک چیای گارە

ڕاگەیاندارا پەدەکە هێزێکی ٢٥٠کەسی کە لە چەتەکانی ڕۆژ و زێرەڤانی پێکهاتووە، لە نێوان چیایی گارە و شێلادزێدا جێگیرکردوە.

بە پێی زانیارییەکان، هێزێکی ٢٥٠کەسی کە لە چەتەکانی ڕۆژ و زێرەڤانی پێکهاتوون، لە باشووری شارەدێی شیالادزیی سەر بە ئامێدی لە نێوان چیایی گارە و شیلادزێ جێگیرکراون.

چەتەکانی پەدەکە لە دەوروبەری گوندەکانی خواستۆ، دەوک، لاتکە و سەروکانی عەشیرەتی زێباری جێگیربوون و دەوترێت، گەمارۆی شارەدێی شیلادزێیان داوە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی پەدەکە سێ خاڵی سەربازییان دامەزراندوە.

لە دیمەنەکاندا ئەوە دەبینرێت کە هێزەکانی پەدەکە شەش هامەری سەربازی دۆشکەدار، ٣ ئۆتۆمیلی بارهەڵگر، ٣ حەفارە، تانکەرێکی ئاو و چەندین پێداویستی مەدەنی و سەربازی بردۆتە هەرێمەکە.