پەدەکە لە ناوچەکانی یەنەکە بارەگا دروست دەکات
پەدەکە سنوورەکانی یەنەکە دەبەزێنێت و لەو شوێنانەی، کە بەپێی ڕێککەوتن هێزی یەنەکەی تێدا جێگیرە، بارەگا دروست دەکات.
پەدەکە سنوورەکانی یەنەکە دەبەزێنێت و لەو شوێنانەی، کە بەپێی ڕێککەوتن هێزی یەنەکەی تێدا جێگیرە، بارەگا دروست دەکات.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان-یەنەکە و پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق-پەدەکە، لەدوای شەڕی ناوخۆ سنوورەکانی یەکتریان دیارییکرد، بەپێی ڕێککەوتنی هەردوولا، گوندی گەرەوان و گەروێ سپی لە شارۆچکەی ڕواندزی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوا سنووری پەدەکەیە، بەڵام ئێستا پەدەکە ئەو سنوورانەی بەزاندووە، لە گردی سمۆرە و گردی توشرەکە بارەگا دروست دەکات، کە دەکەونە باکوری ڕۆژهەڵاتی ڕواندز.
دوێنێش پەدەکە هێزێکی زۆری بە چەکی قورسەوە بردووەتە گوندی گەرەوان.
هەروەها ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ی مانگی رابردوو، هێزەکانی زێرەڤانی و چەکدارانی بەناو “پێشمەرگەی ڕۆژ” بە چەکی قورسەوە چوونە بێخمە، هەنارە و خەلان، کە دەکەونە نزیک گەلی عەلی بەگ.
دەوترێت، پەدەکە بەنیازە هێزی زیاتر لە چیای کۆڕەک و چیای گۆرس-یش جێگیر بکات.
گوندی گەرەوان، ڕانیە – ڕواندز پێکەوە دەبەستێتەوە و بە کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچەیە، دەتوانن چاودێربن بەسەر لە کوێستانەکانی سێوەک، زین، بێڕێش و کاروخ، کە بە هەرێمی گەریلا ناسراون، هەروەها دەتوانن بەتەواویی ڕواندز و ڕانیە لەیەکتری داببڕن.
ف.ق