پەکەکە: هەنگاو بە هەنگاو تێکۆشانمان لە هەموو روویەکەوە بە بەهێزی پەرە پێدەدەین

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بانگەوازی کرد لە مانگی تشرینی دووەمدا بە چالاکی جۆراوجۆر یادی شەهیدان بکرێتەوە و لێی تێبگەین و وتی:"پێویستە هەنگاو بە هەنگاو تێکۆشانمان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو ناوچەیەک پەرە پێبدەین"

ڕاگەیەنراوەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەم شێوەیەیە:

ئێمە لە مانگی تشرینی دووەماین، کە مانگی پەکەکەیە ئێمە لە ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی فەرمی پەکەکەداین. ئێمە وەک پارت و گەل دەچینە ٤٤هەمین ساڵی ئازادییەوە بە پێشەنگایەتیی پەکەکە. لەم ساڵە نوێیەدا رایدەگەیەنین، ئێمە هەنگاوی کاتی ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری ئاپۆ لەسەر هێڵی سەرکەوتن فراوانتر دەکەین.

ئێمە ٢٧ی تشرینی دووەم، ئاهەنگی دامەزراندنی پارتەکەمان  لە هەموو ناوچەیەک پیرۆز دەکەین

بەم بۆنەیەوە، ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، جەژنی پارتەکەمان، بە لە سەرەتادا لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو هەڤاڵان، گەلی وڵاتپارێزمان و هەڤاڵانی شۆڕشگێڕ و دیموکراتیمان پیرۆز دەکەین. یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە کە بە شەهیدی گەورەی هەڤاڵ حەقی کارەر دەستی پێکرد و لە مام ڕەشۆ و خەلیفان و زەندورا و خەلیفان شەهید بوون. لە ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازین کە بۆ ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشن. پێش هەموو شتێک داوا لە هەموو گەل و دۆستانمان دەکەین کە ٢٧ی تشرینی دووەم جەژنی دامەزراندنی پارتەکەمان لە هەموو ناوچەیەک بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز بکەن!

ئێمە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە بۆ ژیانەوەی بیرەوەرییەکانی شەهیدان

وەک دەزانرێت پەکەکە پارتی ڕێبەرتی و شەهیدانە، ڕێبەر ئاپۆ وتبووی کە پەکەکە پارتی شەهیدانە و شەهیدان پەکەکەیین. لەسەر ئەم بنەمایە هەموو مانگێکی ساڵ و هەفتە و ڕۆژ لە نیو سەدەی خەباتی ئازادیدا شەهیدێ زۆر درا. مانگی تشرینی دووەم کە مانگی ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەمانە، لە سەرەوە بۆ خوارەوە پڕە لە شەهیدی قارەمان. لەسەر ئەم بنەمایە لە کەسایەتی دەلال ئامەد ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، فەرماندەی هەپەگە و فەرماندەیی ناوەندی یەژاستار بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە. بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە ئامانجی شەهیدە قارەمانەکانمان بەدیدەهێنین و لەسەر یادکردنەوەی ئەوان ژیان دەکەین.

چوار ساڵ بەسەر شەهیدبوونی هەڤاڵ دەلال ئامەد تێپەڕی. هەڤاڵ دەلال ئامەد لە ئامەدی دڵی کوردستان لەدایکبووە و لەوێ گەورە بووە. دواتر هەڤاڵ دەلال لە بۆتان کە قەڵای بەرخۆدانی کوردستان ەشەهید بوو. لەم چوار ساڵەدا شەڕێکی گەورەی تۆڵەسەندنەوە و ئازادی بە پێشەنگایەتی یەژاستار کە پێشەنگی ئازادی گەلی کورد و ژنانی کوردە بەڕێوەدەبرێت. سەدان گەنج بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون و چەکی ئازادی هەڤاڵ دەلالیان هەڵگرت. لەژێر فەرماندەیی دەلال ئامەد کە ژنێکی خەڵکی کوردستان بوو، هێزێکی ئازادی بەهێز و جەنگاوەری دروست بوو.

ئێمە لەو باوەڕەداین کە لە پێنجەمین ساڵی شەهیدبوونی هەڤاڵ دەلالدا، بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان بۆ ئازادی بەهێزتر دەجەنگن و سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستدێنن. هێزەکانی گەریلای قارەمانی ئێمە لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشین و لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا داستان دەنوسنەوە و لە هەموو کوردستان لە ژێر فەرماندەیی مەعنەوی هەڤاڵە نەمرەکانمان دەلال ئامەد و ئازێدا، فاشیزم و گۆشەگیری تێکدەشکێنن و لەسەر ئەم بنەمایە لە ٤هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیاندا جارێکی دیکە بە ڕێزەوە یادی فەرماندە نەمرەکانی دەلال ئامەد و ئازێ مەلازگیر دەکەینەوە.

وەک دەزانرێت لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٢دا لە زاگرۆسی ناوەندی بەرخۆداندا، شەهیدی گەورەماندا. ڕۆژی ٣ی تشرینی دووەم، کەریم شڕنەخ و حەقی عورفا و ١٨ی تشرینی دووەم لە لە شەمزینان هەڤاڵ سەرحەد شەهید بوون. ئەم هەڤاڵانە لە ساڵی ٢٠١٢دا فەرماندەی بەرخۆدانی گەورەی شەمزینان بوون. ئەوان ڕۆڵەی قارەمانی بۆتان بوون و ژیانیان بەخشییە بەرخۆدانی گەریلا و ئەندامانی ئەنجومەنی فەرماندەیی هەپەگە بوون. بە شەهیدبوونی خۆیان قاڕەمانێتی بۆتان و بەرخۆدانی زاگرۆسیان لە لوتکەدا جێبەجێ کرد. ئێمە لە دەیەمین ساڵی شەهیدبوونیاندا بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵ ڕەشید و کەریم و حەقی دەکەینەوە و رایدەگەیەنین لە دەیەمین ساڵیادی شەهیدبوونیاندا،  بە فەرماندەیی مەعنەوی ئەوان شەڕێکی گەورە بەڕێوە دەبەین و تۆڵەیان دەکەینەوە.

دەزانرێت لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤دا ئێمە وەک بزوتنەوەکە و گەل شەهیدی گەورەمان داوە. ڕۆژی ٢٩ی تشرینی دووەم، شیلان کۆبانێ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و چوار هەڤاڵمان لە موسڵ شەهید بوون. ئەو هەڤاڵانە لە موسڵەوە بەرەو ڕۆژئاوا بەڕێکەوتبوون بۆ ڕێکخستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا کە ١٠ ساڵە بووەتە هیوای گەلەکەمان و لەلایەن چەتەکانی داعشەوە شەهیدکران کە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر شەنگال و کۆبانێ. بە تێکۆشانی یادکردنەوەی ئەو شەهیدانە، شەنگال و کۆبانێ و ڕۆژاڤا ئازادکران و چەتەکانی داعش کە بەڵای سەری مرۆڤایەتی  گەورەترین گورزیان لە مێژوودا بەرکەوت. لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە بە ڕێزەوە یادی ١٧ ساڵەی شەهیدبوونی هەڤاڵ شیلان کۆبانێ و هەڤاڵانی دەکەینەوە و یادیان هەموو ڕۆژێک لە خەباتی پارتەکەمان و لە شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوادا دەژی.

لەم دواییەدا لە ١٠ی تشرینی دووەمدا قارەمانی خاکی شێرانی دێرسیم، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و فەرماندەیی هەپەگە لە دێرسیم هەڤاڵ یڵماز دێرسیم شەهیدبوو. شەهیدی نەمری مانگی تشرینی دووەم، کوڕەزای ڕاستەقینەی پیر سەید ڕەزا، وەسیەتی نیشتمانپەروەری گەورەی کوردستانی پشتگوێ نەخت. گیانی خۆی فیدا کرد و بە بەرخۆدانی گەریلا جارێکی دیکە نیشانی هەمووانیدا کە دێرسیم خاکی شێرانە و جارێکی دیکە سەلماندی کە چەکی ئازادی لە دێرسیم بێدەنگ نەکراوە و هەرگیز بێدەنگ نابێت. لەسەر ئەم بنەمایە، یادی فەرماندەی دێرسیم هەڤاڵ یەڵماز و یادی سەید ڕەزا ڕێبەری دێرسیم و هەڤاڵانی دەکینەوە. لە تێکۆشانی ئازادی و لە دێرسیمی ئازاددا هەمیشە یادی ئەوان دەکەینەوە.

دەبینرێت مانگی تشرینی دووەم لە سەرەتاوە تا کۆتایی پڕە لە شەهیدان لە کازم ئایدن- ەوە، کە لە مانگی تشرینی دووەمی ١٩٨١ لە دێرسیم شەهید بوو بۆ یەڵماز دێرسیم، کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە هەمان گۆڕەپان شەهید بوو، لە تێکۆشانی چل ساڵەدا و لە هەموو ڕۆژێکی مانگی تشرینی دووەمدا شەهیدی گەورەماندا. نابێت ئەوەشمان لەبیربچێت ئەوانەی ئێمەیان گەیاندە ئەم سەردەمە و ئیرادەی تێکۆشان و ژیانی ئازادیان بە ئێمە ناساند شەهیدە قاڕەمانەکانمانن. ئەو شەهیدە قاڕەمانانە مانگی تشرینی دووەمیان کردە مانگی ڕاستەقینەی پەکەکە.  شەهیدە قارەمانەکانمان کە بە هێڵی ئاپۆیی و ژیانی ئازاد و نیشتمانپەروەری کوردستانەوە ئاوێتە ببوون، هەست و هزر و هێز و هەموو شتێکیان پێبەخشین کە پێویستیمان پێ هەبوو.

لەسەر ئەم بنەمایە لەکەسایەتی سەید ڕەزا و هاوڕێکانی، هەڤاڵ کازم ئایدن، یلماز دەرسیم، دەلال ئامەد، ئازێ مەلازگیرت، شیلان کۆبانێ، ڕەشید سەردار، کەریم شڕنەخ و حوقی عورفا شەهیدانی گەورەی مانگی تشرینی دووەمدا،  جارێکی تر بەڕێزەوەی یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و پارتەکەمان دەکەینەوە. بانگەوازیمان لەسەرەتادا بۆ ژنان و گەنجان و هەموو گەل و دۆستانی نیشتمانپەروەرمان ئەوەیە کە بە چالاکی جیاواز یادی شەهیدانی قارەمانمان بکەنەوە، بە شێوەیەکی دروست لێیان تێبگەن، پێویستە هەنگاو بە هەنگاو تێکۆشانمان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو ناوچەیەک پەرە پێبدەین "

'بە تەئکیدی تۆڵەی هێرشی نامەردانە دەکرێتەوە'

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە هێرشەکەی بەرانبەر یوسف و محەمەد و مەزڵوم گولۆی شەرمەزار کرد و وتی:"دوای ئەوەی ئەم ڕاگەیەنراوە ئامادەکرا، بیستمان لە شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیای فاشیستدا کە دوژمنی کوردە وڵاتپارێزانی گەورە  یوسف و محەمەد و مەزڵوم گولۆی شەهید بوون. ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشە نامەردانەیە دەکەین. بەڕێزەوە یادی دۆستی دێرینی ڕێبەر ئاپۆ یوسف گولۆ و محەمەد و مەزلۆم  دەکەینەوە. هاوخەمی خۆمان لەگەڵ خانەوادەی گولۆ ڕادەگەیەنین. رایدەگەیەنین کە بە دڵنیایەوە تۆڵەی ئەو هێرشە نامەردانەیە دەکەینەوە. داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە خاوەنداری لە شەهیدە گەورەکانمان بکەن."

ف.ق