"پەکەکە شەنگالی پاراست"
خودیدا ئەلیاس هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوبەریی شەنگال، باسی کاتی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ و چۆنیەتی کردنەوەی کۆریدۆری مرۆیی لە شەنگال کرد و ڕایگەیاند: "پەکەکە شەنگالی پاراست".
خودیدا ئەلیاس هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوبەریی شەنگال، باسی کاتی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ و چۆنیەتی کردنەوەی کۆریدۆری مرۆیی لە شەنگال کرد و ڕایگەیاند: "پەکەکە شەنگالی پاراست".
ڕێگای هیوا، باوەڕیی و ڕزگاری کۆمەڵگا، کۆردیدۆری مرۆیی کە بۆیە هۆی ڕزگارکردنی هەزارن ئیزدی لە فەرمانی شەنگال، خویددا ئەلیاس، یەکێکە لەو کەسانیە کە بەهۆی کۆریدۆری مرۆیی خۆی لە کۆمەڵکوژی ڕزگار کردوە ئاماژەی بەوەکرد: کۆردیدۆری مرۆیی بووە هۆی ڕزگاری کۆمەڵگایەک.
لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ دا چەتەکانی داعش فەرمانیان هێنایە سەر کۆمەڵگای ئیزدی، لە فەرمانەکدا هەزاران کەس کوژران و زیندەبەچاڵکران و سوتێنران، لەو کاتەدا پەدەکە بە کۆمەڵگا ئیزدی ڕاگەیاندبوو:" ترستان نەبێت ئێمە دەتانپارێرزین" بەڵام شەنگالیان نەپاراست و دەستبەرداری گەلی ئیزدی و شەنگال بوون، هاوکات شەرڤانانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، گەیشتنە هاواری کۆمەڵگای ئیزدی و کۆریدۆرێکی مرۆیان لە نێوان گوندی دووگرێ و دوو هۆڵیدا کردوە، ئەو شەرڤانانەی کە بە هاواری کۆمەڵگای ئیزدی هاتن، نزیکەی ٧٠ شەهیدایاندا تاکوو توانیان کۆردیدۆێکی مرۆیی سەلامەت بۆ خەڵکی شەنگال بکەنەوە و لە ڕیگەی ئەو کۆردیدۆرەوە گەلی ئیزدی دەرباسی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن و لە جینۆساید بیانپارێزن.
" نە عێراق و نە پەدەکە شەنگالیان نەپاراست"
هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوبەریی شەنگال خودێدا ئەلیاس یەکێک لەو کەسانەیە کە بەهۆی کۆردیدۆری مرۆیی شەنگال توانی لە جینۆسایدی سەر گەلی ئیزدی ڕزگاری بێت، کۆردیۆر بوو بە ڕێگای ڕزگاری ژیان، لەسەر ئەم پرسە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فوڕات (ANF) کرد و باسی لەوەکرد هیچ کاتێک فەرمانەکە لە بیر ناکەم ووتیشی: "فەرمانی سەر شەنگال هیچ کاتێک لەلایەن کۆمەلگای ئێزدییەوە لەبیر ناکرێت، مێژوویکی ڕەشە، لەو کاتەدا هەندێک هێز هەبوون ڕایاندەگەیاند کە کۆمەڵگای ئیزدی دەپارێزن، بەڵام بەداخەوە لە ڕۆژی فەرمانەکەدا نە سوپای عێراق و نە پەدەکەش شەنگالیان نەپاراست و ڕیگرییان لە چەتەکانی داعش نەکرد، ئەگەر مرۆڤ لە ڕاستی ڕووداوەکە بڕوانێت ئەوە دەتوانێت زۆر بەڕوونی ئەوە ببینێت کە ئەوە ناپاکییەک (خیانەتێک) بوو بەرامبەر گەلی ئیزدی کرا، بنەماڵەی بارزانی یەکێک بوون لەو هێزانەی خیانەتیان کرد بەرامبەر کۆمەڵگای ئیزدی، ئەوانە بوونە هۆکاری ئەوەی گەلی ئیزدی فەرمانی بەسەر بێت، بە هەزارن کەس ڕفێندران لە لاین چەتەکانی داعشەوە، گەل ڕوو بەروووی کۆچبەر ناوچە جێاوازەکانی جیهان بوون، لە ساڵی ٢٠٠٧ پەدەکە هاتە شەنگال و پەیمانی ئەوەیدا کە شەنگال ئاوەدان دەکاتەوە، بەڵام ئەوان لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ بە هەموو تانک و تۆپ و چەکە قورسەکانیان لە شەنگال ڕایانکرد و شەنگالیان جێهێشت و ڕوویان کردوە شارەکانی هەرێمی کوردستان".
" کۆریدۆری مرۆیی بە خوێنی شەهیدان دروستبوو"
خودیدا ئاماژەی بەوەدا ئەگەر کۆریدۆری مرۆیی کۆتای پێ بهاتبایە ئەوە بە هەزاران مرۆڤ دەکوژران و بەم شێوە درێژەی بە باسکە دا: "لە پێناو ئەوەی کۆمەڵگای ئیزدی نەکەوێت و شەنگال لەناو نەچێت شەرڤانانی ئازادی کە لەسەر چیاکانن شەڕی دووژمنانی کوردستان دەکەن، لە ڕۆژی کۆمەڵکوژی بە هاواری کۆمەڵگی ئیزدی گەیشتن و ئەو کۆمەڵگایەیان لەدەستی ڕەشی چەتەکانی داعش پاراست، لەپێناو کردنەوەی ئەم ڕیگە مرۆییە بە دەیان شەرڤان خوێنیان رژا، شەرڤانانی ڕێبەر ئاپۆ توانیان بە هەزاران ئیزدی لە ڕیگای ئەو کۆردیۆرەوە ڕزگار بکەن".
" پەکەکە شەنگالی پاراست"
خودیدا باسی لەو شەرڤانانە دەکات کە کۆریدۆرەکەیان کردەوە و بەم شێوەیە باسیکردن: "لەدوای ئەوەی کۆریدۆرەکە دروستکرا بەشێک لە کۆمەڵگای ئیزدیمان ڕۆێشتنە ڕۆژئاوای کوردستان و ئێمەش چووینە باشوری کوردستان، لەو کاتەدا لە تەلفزیۆنەکانەوە دەمان بینی کە کۆمەڵگامان دەیگوت ( کەس نەهاتووە بە هاوارمانەوە) ئێمە ئازاری زۆمان بینی بەوە قسانە، بەڵام لەو کاتەدا بینیمان کە گەریلاکانی سەرچیا بەهاواری کۆمەڵگاکەمانەوە دەچن، دەمانزانی کاتێک پەکەکە بڕواتە ناو شەنگالەوە شەنگال دەپاریزن و شەنگال ناکەوێت، بۆیە هەر ئەو کاتە بڕیارماندا کە پێوستە بگەرێنەوە شەنگال کە هێشتا ڕزگار نەبووبوو، دەمانگوت ( بگەرێنەوە شەنگال و لەبەرامبەر دووژمنان شان بەشانی هەڤاڵان لە دژی دووژمن شەڕ بکەین)، لە ١٤ی ئابدا لە ڕیگەی کۆردیدۆرەوە جارێکی دیکە گەراینەوە شەنگال، هەڤاڵانی یەپەگە پێان گووتین: "چەکێکی دۆشەکە لەسەر ڕێگای سنونیە" لەو کاتەدا هەندێک داعش هەبوون، لە ڕاستیدا زۆر بەزەحمەت خۆمان گەیاندە شەنگال، چەند گەنجێک بووین شەهید دڵشێر، هەڤاڵانی دیکەمان بینی زۆر دڵخۆش بووین، هەر کەسێک کاتێک هەڤاڵانی دەبینی، هێز و مۆرالێ لێان وەردەگرت، بۆیە لەو کاتەوە بەشداری ناو کار و خەباتمان کرد و تا ئەمرۆش لە ناو کاردام."
" لەو کەسانە خۆش نابین کە خیانەتیان لێکردین"
هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوبەریی شەنگال، خودیدا ئەلیاس، لە کۆتای قسەکانیدا سوپاسی گەریلا، هەپەگە، یەپەژە و یەپەگەی کرد لەبەرئەوەی ڕۆڵیان هەبووە لە پارستنی گەلی ئیزدی و بەهاواری گەلی ئیزدیەوە هاتن و ووتی: "ئەمە بویە ٧٤هەمین فەرمان کە هەموو کات خیانەت لە کۆمەڵگای ئیزدی دەکرێت، لەلایەن هێز و کەسانی وەک ماڵی بارزانی ...هتد، لەو کەسانە خۆش نابین کە خیانەتیان لێکردین، پێش ئەم فەرمانە ئێمە ئاشنای فکری سەرۆک ئاپۆ نەبووین و ئەم هێزەمان نەدەناسی و لەناوماندا نەبوو، لەدوای ئەوەی ئەوان هاتن بە هاواری کۆمەڵگای ئیزدی و ئێمەیان ڕزگار کرد ئێمەش ئەوە هێزەمان ناسی لەئیستادا ئاشنای فکری سەرۆک ئاپۆ-ین خۆمان بە قەزردای فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان دەزانین، ئەگەر کۆمەڵگای ئیزدی تاکو ڕۆژی ئەمرۆمان خۆی ڕاگرتووە ئەوە لەسایەی فکرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕەنجی خوێنی شەهیدان و شەرڤانانی ئازادیە، داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە خاونداری لە هێز، خاک و کۆمەڵگای خۆیان بکەن، لەسەر بنەمای ئەو فکری ئازادە کۆمەڵگا ئێمە خۆیان پەروەردە کرد و کاریان بەرێوەبرد، ئێمەش لە سەر هەمان ڕێباز درێژە بە تێکۆشان دەدەین" .