پەکەکە: تێکۆشانی دژی پیلانگێڕی لە ئاستی جیهانیدا پێویستە بەهێز بکرێت

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە پیلانگێڕی ١٥ی شوبات و عەقڵیەتی قڕکەری پیلانگێڕی شەرمەزار کرد و وتی، " لەدژی هێرشی پیلانگێڕانی جیهان، پێویستە تێکۆشانی دیموکراسی لە ئاستی جیهانیدا بەهێزتر بکرێت.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، بە بۆنەی ٢٣مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

"پیلانگێڕیەکە بە تەواوی تێکدەشکێنرێت"

راگەیەنراوی پەکەکە کە لەسەر ماڵپەرە فەرمیەکەی بڵاوبووەتەوە بەم شێوەیەیە:

”پێویستە بەرخۆدانی ئازادی و دیموکراسی لە ئاستی جیهانیدا بێت لە دژی هێرشی پیلانگێڕیی جیهانی. هەنگاوی ئێمەی ' کاتی ئازادییە' کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، لە ئاستی جیهانیدا بەردەوامە. ئاشکرایە کە ئەم دۆخە لە ساڵی ٢٤هەمدا بەردەوام دەبێت. بەم بۆنەیەوە سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن و داوا لە هەموو شۆڕشگێڕان و دۆستانی دیموکراتی خۆمان دەکەین کە تێکۆشانی دیموکراسی جیهانی لەسەر ئەم بنەمایە بەهێز بکەن!

ماوەی ٢٣ ساڵە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوازی پیلانگێڕی لە کینیا ڕفێندرا و برایە تورکیا. پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات بە سەرۆکایەتی ئەمریکا هێرشی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانییە بۆ لەناوبردنی هەبوونی کورد کە دەکەوێتە ٢٤مین ساڵیدا. ئێمە، گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ٢٣ ساڵە بە دروشمی "ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن" بە قارەمانیی لە دژی هێرشی پیلانگێڕی خۆڕاگری دەکات. لە دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات، لە ٢٤مین ساڵدا ئێمە تێکۆشان دژی پیلانگێڕییەکە رێکدەخەین و ئامادەکاری دەکەین. ئێمە تا ئێستا چەندین جار هێرشی پیلانگێڕیمان پوچەڵکردۆتەوە و شکستمان پێهێناوە. ئێستا دەمانەوێت پیلانگێڕییەکە لە ٢٤هەمین ساڵی تێکۆشاندا بە تەواوی تێکبشکێنین.

لەسەر ئەم بنەمایە پێش هەموو شتێک ئیدانەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە مرۆڤایەتی و سیاسەت و عەقڵییەتی جینۆسایدکردنی کوردان دەکەن. ڕیبەرعەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٣ ساڵە لە دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی و سیستمی گۆشەگیریی و ئەشکەنجەیی لە ئیمراڵی بە بەرخۆدانێکی نائاساییەوە عەقڵییەت و سیاسەتی پیلانگێڕیی تێکدەشکێنێت. ئێمە بە ڕێزەوە سڵاو لەم بەرخۆدانەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین. شەهیدە قارەمانەکانیان کە بە درووشمی ' ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن' و لە دەوری ڕێبەرمان بوون بە بازنەیەک لە ئاگر، بە ڕێز و خۆشەویستیەوە بەبیردەهێنینەوە. بە ناوی بزووتنەوە و گەلەوە دەڵێن لە ساڵی ٢٤هەمدا لە دژی پیلانگێڕییەکە هێشتا لەسەر هەمان هێڵی بەرخۆدان بە توندی بەرگری دەکەین و بە تەواوی شکست بە پیلانگێڕییەکە دەهێنین.

سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی

وەک دەزانرێت لە ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٨دا هێرشی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد و لەسەر ئەو بنەمایە بۆ لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. هەرچەندە چەندین شێواز بەکارهێنران، بەڵام نەیانتوانی ئەو کارە بکەن، بۆیە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا لە کینیاوە بۆ تورکیا ڕفاندیان و بەو شێوەیە داوای لەسێدارەدانیان کرد. چونکە نەیانتوانی ئەمە بکەن ئەمجارە ویستیان لە سیستمی گۆشەگیریی و ئەشکەنجەی ئیمرالی تێکیبشکێنن و لە ڕووی ئایدۆلۆژی و سیاسییەوە شکستی پێ بێنن. دیسان نەیانتوانی و بۆیە هێڵە تێکدەری و تەشەنەکردنیان کاریگەر کرد و هەوڵیان دا کە پەکەکە پارچە بکەن و ڕێبەر ئاپۆ بە بێ رێکخستن بەجێبهێڵن. هەروەها دەیانویست بە چەندین فێڵ و گەمەی وەک 'دیدارەکانی ئیمراڵی' بەسەر پیلانگێڕیەکەدا زاڵ بن. چونکە هەموو ئەو پیلانە هێرشبەرانە پووچەڵ کراونەتەوە و تێکشکێنراون، ئێستا لە هەوڵی تۆڵەسەندنەوەی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی تونددان پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی بە ئەشکەنجە و گۆشەگیریی تووند لە ئیمراڵی بەردەوامە، بە ناوهێنانی پەکەکە وەک 'ڕێکخراوی تێرۆریستی' ، بە فشار و دڵڕەقیەتی و کۆمەڵکوژی و قڕکردن لە دژی گەلی کورد پیلانگێڕیەکە بەردەوامە.

پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و لە کەسایەتیی خۆیدا هێرشێک بۆ سەر گەلی کورد بۆ لەناوبردنی بوون و ئازادی و لەلایەن دامودەزگاکانی ئەمریکاوە داڕێژرا و جێبەجێ کرا. ئەم پیلانگێڕییە ماوەی ٢٤ ساڵە بەردەوامە و ئەمریکا پشتیوانی پێویست لە ئیسرائیل و بەریتانیا وەردەگرێت و بە شێوەیەکی سەرەکی لە زۆرێک لە دەوڵەتەکانی وەک میسر و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ڕووسیا و یۆنان و کینیا ئاشکرایە کە هێرشی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای جینۆسایدکردنی کوردانە و بۆ ئەو مەبەستەیە و لەسەر ئەم بنەمایەش هێرشی هاوبەشی سیستەمی دەوڵەت و دەسەڵاتی جیهانیە کە دەوڵەتی تورک وەک پاسەوان بەکار دەهێنێت، سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمرالی بەڕێوەدەبات. ئێمە دەبێت وەک گەل و بزووتنەوە و دۆستەکانی گەلی کورد ئەم ڕاستییە باش بزانین و هەرگیز لەبیری نەکەین. هەروەها دەبێت بە بەرپرسیارییەتی تێکۆشانی دژ بە پیلانگێڕییەکە بەم تێگەیشتنە ئەنجام بدرێت و بەو شێوەیە سەربکەوێت.

چارەسەری لەنێو سیستمدا نییە، بەڵکو تێکۆشانی لەناوبردنی سیستمە

لە دژی ئەو گەلەکۆمەیە، هەڵوێست و بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ، تەڤگەری ئازادیی ئێمە، گەلەکەمان و دۆستانی دیموکراتمان پەرەی سەندووە و ماوەی ٢٤ ساڵە پیلانگێڕییەکە دەیان جار پووچەڵکراوەتەوە. لەسەر ئەم بنەمایە هێرشی لەناوبردن تێکشکێنرا و ڕێگری لە لەسێدارەدان کرا و سیاسەتی ڕزاندن لە ئیمڕاڵی پوچەڵکرایەوە و هێرشی تێکدان لەناوبرا و درۆکانیان ئاشکرا و تێکشکێنران. لە دژی هێرشەکانی تۆڵەسەندنەوەی ئەم دواییانە کە لە سەر بنەمای 'پلانی چۆکدادان' ئەنجامدراون، لە هەموو ناوچەیەکدا بەرخۆدانێکی بوێرانە و بە تایبەتی لە ئیمراڵیدا هەیە و هێرشە پیلانگێڕییەکە لە بەرامبەر واقیعی ئاپۆییدا چۆکی دادا و ئەم ڕاستییە لە تێکۆشانی ٢٤ ساڵەی دژ بە پیلانگێڕییەکەدا زیاتر دەرکەوت.

وەک دەزانرێت ڕێبەر ئاپۆ بە دروستکردنی مانادارترین و مەزنترین شۆڕشی عەقڵییەت و ویژدان وەڵامی پیلانگێڕییەکەی دایەوە و تێکۆشانی دژ بەو پیلانگێڕییە بەو شێوەیە سەرکەوت. بە دەرخستنی زایینی سێیەم و عەقڵییەت و شێوازی ژیان لەدژی پیلانگێڕی، تیۆری و ئایدیۆلۆژی و بەرنامە و ستراتیژی و میتۆدی خەباتی خوڵقاند. نەک ڕازیبوون بە پیلانگێڕییەکە، بەڵکو ڕێگای شەڕی دژی پیلانگێڕی هەڵبژارد. لە جیاتی گەڕان بەدوای چارەسەرەکانی ناو سیستمدا واتە خۆبەدەستەوەدان بە عەقڵییەتی پیلانگێڕ و سیاسەت، لە دژی سیستمەکە بەرخۆدانی کرد و سیستەمی پیلانگێڕی شکاند و سیستەمێکی نوێی ژیانی دیموکرات و ئازادی دروست کرد. بەکورتی ئەو پیلانگێڕییەی سەرەتا لە دڵ و مێشکیدا تێکشکاند و دواتر لەسەر ئەم بنەمایە دەستی بەخەباتێکی فیکریی و پراکتیکی کرد. لە بەرخۆدانی دژ بە پیلانگێڕیدا بە هەمان شێوەش ئێمە خەبات دەکەین. ئێمە لە سەرەتادا پیلانگێڕییەکە لە دڵ و مێشکماندا تێکدەشکێنین و لەسەر ئەم بنەمایە دەست بە پراکتیکی سیاسی- کرداری دەکەین. ئێمە باش ئاگاداری ئەوە دەبین کە بە تێکشکاندنی پیلانگێڕییەکە لە دڵ و مێشکماندا بەسەر خەباتی سیاسی و پراکتیکیدا زاڵ دەبین و ئەو کارە دەکەین.

بانگەوازی بۆ زیاتر فراوانکردنی تێکۆشانی دیموکراسی جیهانی

ئاشکرایە کە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا هێرشێکی جیهانی بوو لەسەر هەبوونی کوردی ئازاد. پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ و پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ پیلانگێڕی جیهانی بوون. سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕالیش کە ئەمڕۆش بەردەوامە هێرشێکی جیهانیە. هێرشی پیلانگێڕی سەر کورد کاریگەری لەسەر گەلانی رورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو مرۆڤایەتی دادەنێت. لەبەرئەوەش لەدژی هێرشی پیلانگێڕی جیهانی پێویستە بەرخۆدانی ئازادی و دیموکراسی جیهانی فراوان بکرێت. خۆی هەنگاوی کات کاتی ئازادیە، ئەو هەنگاوەیە کە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ گرتوویەتیەبەر و دەبێتە خاوەن ئاستێکی جیهانی. بە تەئکید کە لە ساڵی ٢٤دا ئەو دۆخە زیاتر فراوان دەبێت. لەبەرئەوەش ئێمە ئەو تێکۆشانانەی کە لە هەموو جیهان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەکرێت سڵاو دەکەین و بانگەوازی لە هەموو دۆستانی شۆڕشگێر و دیموکراتمان دەکەین کە لەسەر ئەم بناغەیە تێکۆشانی دیموکراسی جیهانی زیاتر گەش بکەن.

ئەمڕۆ پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی بووەتە بەردی ئاش کە لە ملی دەوڵەتی تورک هەڵواسراوە و ناتوانێت هەڵیبگرێت. فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بۆ هەڵگرتنی ئەو بارە بێ وەستان هێرش دەکاتە سەر ڕاست و چەپی خۆی، چونکە هەموو ڕۆژێک وەک مرۆڤخۆرەکان خوێن دەڕێژن و کۆمەڵکوژی دەکەن. لە هەموو شوێنێک هێرشەکانی بۆ سەر کورد پەرە پێدەدات و فشار و تیرۆر و ڕەنجخواردن بۆ سەر کۆمەڵگای تورکیا زیاد دەکات. بەهۆی پیلانگێڕی و ئەشکەنجە و سیستمی گۆشەگیرکردنی ئیمراڵی، خەڵکی تورکیا و کرێکاران و ژنان لەژێر زوڵم و ستەمی سەختدا دەژین. ئێستا ئەم ڕاستییە زیاتر دەبینرێت و لە تورکیا ڕووناکییەک هەیە و کۆکردنەوەیەک هەیە. ئەوەش تێکۆشانی ئازادیی کورد و بزووتنەوەی دیموکراتی تورکیا لە یەکتر نزیک دەکاتەوە و تێکۆشانێکی هاوبەش دەبەخشێت. لەو چوارچێوەیەدا داوا لە هەموو هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتەکان لە تورکیا و بزووتنەوەی کرێکاران و ڕێکخراوەکانی ژنان و گەنجان دەکەین کە بە وردی و بە تەواوی لە راستی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی تێبگەن و تێکۆشانی دژ بە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە هەموو گۆڕەپانێک فراوان بکەن!

'ساڵی ٢٤هەمین ئامادەیە کە سەرکەوتنی تێکۆشان دروست ببێت'

ئاشکرایە کە لە ٢٣هەمین ساڵیادی تێکۆشانی دژ بە پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لە هەموو ناوچەیەکدا بەهێزتر و بەربڵاوتر و کاریگەرتر دەبێت. لە هەر چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات گەلەکەمان و هەڤاڵانمان لە دژی پیلانگێڕییەکە لەسەرپێن. بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان شەقام و مەیدانەکان پڕ دەبن و هاوار دەکەن کە پیلانگێڕییەکە لە ساڵی ٢٤هەمدا بەتەواوی پووچەڵکراوەتەوە و ئەمساڵیش دەبێتە ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. گەریلا قارەمانەکانمان بە باوەڕی و ورە لەسەر بناغەی سەرکەوتنی گارە خۆیان بۆ سەرکەوتنی ساڵی ٢٤هەمین ئامادە دەکەن. سەرکردایەتی پارتەکەمان لەسەر بنەمای ئەو کۆبوونەوە ساڵانەی کە ئەنجام درا دژی پیلانگێڕی ئامادەیە کە سەرکەوتن لە ساڵی ٢٤دا بەدەستبهێنرێت. بە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی مێژوویی ئیمراڵی، گەریلا قارەمانەکانمان، گەلەکەمان و هەڤاڵانمان بە شێوەیەکی بەهێزتر و داهێنەرانەتر و ڕێکخراوەییتر بەرخۆدان دەکەن، تێکۆشانی ساڵی ٢٤ بەرخۆدانێکی وەهایە کە پیلانگێڕییەکە تێکشکاوە و ڕێبەر ئاپۆ لە رووی جەستیەیەوە ئازاد بووە.

لەسەرئەم بناغەیە بانگ لە هەموو هاوڕێکانی پارتەکەمان، ژنان، گەنجان، گەلی وڵاتپارێز و دۆستانی دیموکراتمان دەکەین، بۆ سپیکردنی ' ڕۆژی ڕەش' و بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی لەم رۆژە ڕەشە رزگار ببێت، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی کاریگەر و فراوان تێبگەن، ڕێ و ڕێبازی تێکۆشان لەدژی پیلانگێڕی دەوڵەمەندتر بکەن، لە هەموو گۆڕەپانێک چالاکی لەدژی عەقڵیەت و سیاسەتی پیلانگێڕ فراوان بکەن فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کە رۆژ بە رۆژ لاوازتر دەبێت هەڵوەشێنن و پیلانگێڕی نێودەوڵەتی هەڵوەشێنن و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەن."

ف.ق