پلاتفۆرمی زمانی کوردی لەبارەی زمانی کوردی ژمارەیەک داواکاری خستەڕوو

پلاتفۆڕمی زمانی کوردی، بۆ ئەوەی دامەزراوەی زمانی تورکی لەبارەی زمانی کورد کار بکات، کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.

کۆنفڕانسی رۆژنامەڤانی لە ناوەندی جەمعیەتی رۆژنامەنووسانی باشوری رۆژهەڵات لە ئامەد ئەنجامدرا. شەرەفخان جزیری وتەبێژی پلاتفۆرمەکە قسەی کرد و بانگەوازێکی ئاڕاستەی دامەزراوەی زمانی تورک (تەدەکە) کرد.

جزیری رایگەیاند، تەدەکە تا ئێستا بە تەنها فەرهەنگێکی تورکی – کوردی چاپکردوە، بەڵام ئەوان ئەو هەنگاوە بە تێرکەر نازانن و وتی، "دوور لە کێشەی سیاسی، بۆئەوەی کوردی وەک زمانی ژیان و کەلتور قبوڵبکرێت، ئێمە داوا لە دامەزراوەی زمانی تورکی دەکەین، کار و بەرهەمی کوردی ئامادە بکات و بڵاویبکاتەوە."

جزیری بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا:

"دەزگاکەتان پێویستە لە ئامەد لقی کوردی خۆی بکاتەوە، یان لە ناوەندی ئەنقەرە، لقی کوردی بکاتەوە.

پسپۆڕی کوردی دابمەزرێنن.

کار بۆ فەرهەنگێکی گەورەی کوردی بکرێت.

کار بۆ فەرهەنگێکی ئەتیمۆلۆژی کوردی بکرێت.

کار بۆ گەڕان بۆ فەرهەنگی کوردی بکرێت.

لەبارەی فەرهەنگی قسەی پێشینانی کوردی کار بکرێت.

فەرهەنگی دیجیتاڵی کوردی بڵاوبکرێتەوە.

سیمپۆزسیۆمی کوردی نێودەوڵەتی ئەنجامبدرێت.

سێ مانگ جارێک گۆڤاری زمانی کوردی بڵاوبکرێتەوە.

ئەو بەرهەمانەی کە لەبارەی رێزمانی کوردی ئامادەکراوەن، بڵاوبکرێنەوە."

ف.ق