پۆلیسی تورک لە کاتی دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک دا لە ژنانیان دا

لە مەزرای سەرسول لە سنوری گوندی خاشکانی ناوچەی ئەلباک، پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی هاوڵاتییەک بەناوی ک.ا چوونە مەزراکە بۆ ماوەیەک تەقەیان بە ئاسماندا کرد و ژنان لە دژی ئەو تەقەکردنە وەستانەوە، بەڵام سەربازان هێرشیان کردە ژنان و لێاندان.

لە مەزرای سەرسول لە سنووری گوندی خاشکان لە ناوچەی ئەلباک لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، پۆلیسی جوڵەی تایبەت بۆ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک بە ناوی ک.ا چوونە مەزراکە و بۆ ماوەیەک تەقەیان بە ئاسماندا کرد. ژنان لە دژی ئەو هەڵسوکەوت و تەقەکردنە زۆر و نابەجێیانە ناڕەزایەتییان نیشاندا، سەربازانی دەوڵەتی تورکیش لە بریی گوێدانە ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان دەستیان بە لێدانی ژنان کرد.

لە گرتە ڤیدیۆییەکی ئەو ڕووداوەدا دەبینرێت، چەندین پۆلیسی جووڵەی تایبەت گەمارۆی ماڵی ک.ا - یان داوە و تەقە بەئاسماندا دەکەن و بە هەڕەشە و گوڕەشە و توندوتیژی ک.ا دەستگیر دەکەن.

ژ.ت