پۆلیسی تورک لە خەلفەتی دەرگا و پەنجەرەی ماڵی هاوڵاتیانی تەقاندەوە

لە گەڕەکی ئافتاری ناوچەی خەلفەتی روحا پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ١٥ ماڵ و دەرگا و پەنجەرەی ماڵانی بە تەقەمەنی تەقاندەوە.

لە گەڕەکی ئافتاری ناوچەی خەلفەتی روحا، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان.

بەپێی زانیاریەکان، پۆلیسی تورک بە بیانوی ئۆپەڕاسیۆن لە بەرانبەر ئەندامانی رێکخستن هەڵیانکوتاوەتە سەر ١٥ ماڵ و دەرگا و پەنجەرەی ماڵانیان بە تەقەمەنی تەقاندووەتەوە.

پۆلیسی تورک کە ناو ماڵی هاوڵاتیانیان تێکداوە، هەموو ئەو کەسانەی کە لە ماڵەوە بوونیان دەستبەسەر کردووە و دەستیان بە پشکنین کردووە و دوای ٦ کاتژمێر پۆلیسی داگیرکەری تورک گەڕەکەکەی بەجێهێشتووە.

ف.ق