پەرلەمانتار چەپنی: دەبێت جیهان لە داوای خۆسەریی شەنگالییەکان تێبگات

پەرلەمانتاری هەدەپەی ئیزمیر موراد چەپنی لەبارەی داوا ڕاستیەکانی گەلی شەنگال وتی: هەموو کەس دەبێت باش بزانێت گەلی شەنگال دەیانەوێت خۆیان بە شێوازێکی سەربەخۆ بژین خۆیان بەرێوە بەرن.

شاندێکی هەدەپە، کە پێکهاتبوون لە پەرلەمانتارانی هەدەپە، فەلەکناس ئوجا پەرلەمانتاری ئیلح، هودا کایا پەرلەمانتاری  ئەستەنبول، پەرلەمانتاری شرناخ حەسەن ئۆزگونەش و پەرلەمانتاری ئیزمیز موراد  چەپنی، لە رۆژی ٩ی شوبات دا سەردانی شەنگال و مەخمووریان کرد. هاوکات ئەو شوێنانەیان بەسەر کردەوە، کە لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردوومان کرابوون و لێکۆڵینەوەیان لە بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک کرد. هاوکات لەگەڵ گەل و بەڕێوبەرانی ئەو هەرێمانە کۆبوونە و زانیاریان وەرگرت.

پەرلەمانتار موراد چەپنی لەسەر سەردانەکەیان بۆ شەنگال و چاودیرەکانی بۆ ئەوە ناوچەیە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF)  قسەی کرد.

"بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بگەینیننە ڕای گشتی و جیهان سەردانی شەنگالمان کرد"

ئەو پەرلەمانتارە سەرنجی ڕاکیشایە سەر ئەو دەنگۆ ناراستانە، کە لە دژی شەنگال بڵاودەکرێنەوە و وتی: "ئێمە لە شەنگال ڕووبەڕووی تابلۆیکی سەرنجڕاکیش و سەرسوڕهێنەر بووینەوە. ئەو دەنگۆیانە لەسەر شەنگال بڵاو دەکرایەوە ڕاست نین و ئێمە شەنگالمان بە شێوازێکی تر بینی، ئێمە بۆ  ئەوەی لە نزیکەوە لە دۆخی شەنگال ئاگادار بین و بزانین و بناسین سەردانی شەنگالمان کرد."

"کۆمەڵکوژی بەردەوامە"

موراد چەپنی ئاماژەی بەوەکرد، خەڵکی شەنگال ژیانێکی زەحمەت بەڕێدەکەن و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا: "خەڵکی شەنگال بەو  پێکهاتە، باوەڕی و سیاسەتەی کە هەیەتی دەیەوێت بژیت. جڤاکێکی قەدیم و دێرینن، لە مێژوودا ٧٣ فەرمانیان بەسەردا هاتوە. ئێستاش بە کۆمەڵکوژی داعش درێژەیان بە کۆمەڵکوژییەکاندا و ئێستاش هەر کۆمەڵکوژییەکان بە گەمارۆ درێژەی پێدەدرێت و تا ئێستا بەردەوامە. ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژیی داعش خۆیان ڕزگار کرد ئێستا لە ژێر گەمارۆدان، هەزاران ژن و کچی ئیزدی لە لایەن داعشەوە ڕدفێندران  و لە شوێنی جێاواز فرۆشران، تا ئێستاش هەزاران ژن چارەنوسیان نادیارە، ئێستا نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس لە شەنگال دەژین و ئەوەندەی تریش لە کەمپەکان لە هەلومەرجێکی زەحمەت و  قورس دا ژیان بەسەر دەبەن و  ڕووبەڕووی پاکتاوكردنی کولتوری دەبنەوە و لەو دۆخەدا ژیان بەرێدەکەن".

"شەنگالیەکان دەیانەوێت سەربەخۆ بژین"

چەپنی سەرنجی ڕاکیشایە سەر داواکاریەکانی خەڵکی شەنگال و لەوبارەیەوە وتی: "خەڵکی شەنگال دەیانەوێت خۆیان بەرێوەببەن، دەیانەوێت بە هەموو شێوازێک خۆ بەرێوبەری دروست بکەن. کاتێک ئەو کارە دەکەن هێرشیان دەکرێتە سەر، نموونەی ئەوە هێرشەی لە ماوەی ڕابردوو کرایە سەریان. وێڕای ئەوەش خەڵکی شەنگال لە ناو بۆردوومان و هێرشەکان دا هەوڵ دەدات خۆبەڕێوبەریی خۆی دروست بکات".

"دەبێت هەموو جیهان ڕاستیی شەنگال بناسێت و لێی تێبگات"

پەرلەمانتاری هەدەپە موراد چەپنی داواکاریەکانی خەڵکی بەم شێوازە هێنایە زمان: "خەڵکی شەنگال دەڵێن: 'ئێمە لەسەر هیچ کەسێک مەترسی نین، ئێمە لە مێژووی خۆماندا لەسەر بنەمای برایەتیی گەلان دەژین، باوەڕی ئێمە ڕێگەنادات کە ببینە هەڕەشە بۆ هێچ کەسێک. بە پێچەوانە ئێمە هەمیشە هەڕەشەمان لەسەرە، ئێستا لە جیهان هەموو دونیا پڕوپاگەندەی ئاشتی و دیمووکراسی دەکات داواکاریەکانی ئیمەش لە چوارچێوەری ئاشتی و دیموکراسیدایە، دەبێت ئەو داواکاریانەی ئێمە هەموو جیهان بیزانێت و لێ تێبگات'. خەڵکی شەنگال دوایان لە ئێمە کرد، کە ئەو ڕاستییانە بۆ ڕای گشتی بگوازینەوە، لەبەر ئەوەی پڕوپاگاندەیەکی گەورەی درۆ و چەواشەکارانە لە دژی شەنگال بەرێوە دەچێت، دەبێت ئەو ڕاستییە بزانرێت، کاتێک ئێمە چوینە شەنگال زۆر بەر ڕوونی ئەوە تێگەیشتین، کە زۆر ڕاستی شەنگال هەبوو کە ئێمە نەمان دەزانی، تاکە داواکاریی گەلی شەنگال لە ئێمە ئەوە بوو، کە ڕاستییەکان بۆ جیهان بگوزاینەوە، ئێمەش داوا لە هەموو کەس دەکەین لە پارێزەرانی مافی مرۆڤ تاوەکو ژینگە دۆستان، سەردانی شەنگال بکەن و ڕاستیەکان بە چاوی خۆیان ببینن."

" بۆردوومانکردنی شەنگال تاوانە"

چەپنی وتی، کاتێک گەڕانەوە ئەنقەرە ئەو دۆخەی لە شەنگال بینویانە دەیکەنە ڕاپۆرت و بۆ جیهانی بڵاودەکەنەوە و وتیشی: "ئێمە وەک شاندی هەدەپە کاتێک گەڕاینەوە ئەنقەرە ئەوە دەسەلەمێنین، کە بۆردوومانی حکومەتی ئاکەپە بۆ سەر شەنگال تاوانە، هاوکات ئەو دۆخەی ئێمە بینیومانە شایدی بۆ دەدەین و بە شێوازی ڕاپۆرت پێشکەشی ڕای گشتیی دەکەین، جێاواز لەوەش ئەوەندە دەنگامان بگاتە جیهان دۆخی شەنگال بە جیهان ڕادەگەیەنین."

"دەبێت کۆتایی بە گەمارۆ و سیاسەتی قرکردنی کلتوری بێت"

لە کۆتایی قسەکانیدا چەپنی وتی: "خەڵکی شەنگال دەیانەوێت بژین. خەڵکی شەنگال دەیانەوێت بە باوەڕ و چاندی خۆیان و سیاسەتی خۆیان لەسەر ئەو خاکە، کە بە پێرۆزی دەزانن بژین، بەڵام لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و عێراقەوە گەمارۆ دراون، خەڵکی شەنگال دەیانەوێت ئەو گەمارۆیە کۆتای پێ بێت، هاوکات داوا دەکەن هەموو کەس کۆتایی بە سیاسەتی پاکتاوکردنی کولتوریی سەر خەڵکی شەنگال بهێنێت".

ژ.ت