پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات
لە کاتژمێر ٦ ی ئێوارە پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات.
لە کاتژمێر ٦ ی ئێوارە پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات.
کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی شەشەم خولی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، کە تێیدا ٢ ملیۆن و ٦٨٣ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.
پرۆسەکە لە هەزار و ١٢٦٦ بنکە و لە چوار بازنەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
کاتژمێر ٦ ی ئێوارە پرۆسەی دەنگدانی گشتی کۆتایی هات و بنکەکانی دەنگدان داخران.
جێگەی باسە، ڕۆژی هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەرێوەچوو کە زیاتر لە ٢١٥ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.