پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە باشووری کوردستان بەردەوامە

پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و تا کاتژمێر ١٨:٠٠ دەنگدەران دەتوانن مافی دەنگدانیان بەکاربهێنن.

کاتژمێر  ٠٧:٠٠ ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە چوار پارێزگای هەڕێمی باشووری کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەڕێمی کوردستان دەستیپێکرد.

لە یەکەم کاتژمێرەکانەوە سەرۆک و نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکان و جەماوەر دەجنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.

وەک هەموو هەڵبژاردنەکانی پێشوو پەدەکە دەستی داوەتە ساختەکاری و گزی. لە زۆرینەی بنەکاکنی دەنگدان لە هەولێر و دهۆک کارتی بانگەشەی کاندیدەکانی پەدەکە بڵاودەکرێتەوە. ئەمەش پێشێلکردنی رێنمایی و بڕیارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقە.

لەلایەکی دیکەوە پەدەکە خەڵکێکی زۆری بە مەبەستی دەنگدان لە باکوری کوردستانەوە بردووەتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی سەر بە هەولێر.

تائێستا رێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە پرۆسەکەدا بە فەرمی رانەگەیەندراوە.