پرسەی شەهید تەمەل بەشێوەیەکی جەماوەری بەڕێوچوو

پرسەی گەریلای هەپەگە چەتین تەمەل کە لە ئەنجامی بۆردومانی ئاسمانی لەناوچەی لجێ شەهید بوو، بەشێوەیەکی جەماوەری بەڕێوەچوو.

بۆ گەریلای هەپەگە چەتین تەمەل (دەمهات) لە گەڕەکی داراقۆلی لجێ لە ئامەد لە ئەنجامی بۆردومانی ئاسمانی شەهید بوو، لە گەڕەکی سیخکێ لە شارۆچکەی ڕێگەی ئارموش لە وان، پرسەی سەرخۆشی بەڕێوەچوو.

 بەڕێوەبەرانی (MEBYA-DER)،تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، مەجلیسی دایکانی ئاشتی، هەدەپە و ئەندامانی پارتی چەپی سەوز لە گەڵ جەماوەرێکی زۆر بەشداریان لە پرسەکەدا کرد.

هەروەها گەنجانیش بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد و پۆستەرەکانی شەهید تەمەلیان بەرزکردەوە و دروشمی "شەهید نامرن" و "ئەی شەهید خوێنت بەفیڕۆ ناچێت"یان گوتەوە.

 بڕیارە ئەمڕۆ تەرمی تەمەل لە دامەزراوەی پزیشکی دادوەری ئامەد وەربگیرێتەوە و لەشاری وان بەخاک بسپێردرێت.