'پێشەنگی چالاکیی شاخی پیرامیت شەهید شەڕزان بوو'

چەکدار گابار گەریلای هەپەگە، کە بەشداریی لە چالاکیی شاخی پیرامیتی ناوچەى شوکێ لە ئاڤاشین دا کردووە ڕایگەیاند، "شەڕزان قاشوری و پیردۆغان ئامەد و ئەو شەهیدانە، کە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد، هێز و ورەیەکی

چەکدار گابار گەریلای هەپەگە، کە بەشداریی لە چالاکیی شاخی پیرامیتی ناوچەى شوکێ لە ئاڤاشین دا کردووە ڕایگەیاند، "شەڕزان قاشوری و پیردۆغان ئامەد و ئەو شەهیدانە، کە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد، هێز و ورەیەکی گەورەیان بە ئێمەدا".

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستمی مەدیا بەردەوامن.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار، هەر لە سەرەتای هێرشەکانەوە قارەمانی و بوێری و فیداکاریی گەورەیان لە دژی ئەو هێرشانە نیشاندا و بۆ بەردەوامیدان بە تێکۆشانەکانیان گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن.

دەوڵەتی تورک، کە ناتوانێت بەرخۆدانی گەریلا تێکبشکێنێت چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات.

چەکدار گابار ئەندامی هەپەگە، کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی ئاڤاشین شەڕ دەکات لەبارەی ئەو بەرخۆدانەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

چەکدار گابار باسی چالاکیی شاخی پیرامیتی لە ناوچەی شوکێ لە ئاڤاشین کرد، کە لەو چالاکییەدا شەهید شەڕزان قاشوری (شەعبان ئەجەر) و پیردۆغان ئامەد تیایدا بەشدار بوون. شەڕزان ئامەد لە ١٢ی تەمووزی ٢٠٢١ دا شەهید بوو و پیردۆغان ئامەد لە ٢٧ی نیسان لە کاتی چالاکیدا بریندار بوو و لە دوای چالاکییەکە و کاتی کشانەوە شەهید بوو. پیردۆغان ئامەد و شەڕزان قاشوری لە هەموو ئەو چالاکییانەدا، کە گورزی قورس لە دوژمن دەدرا، لە ریزی پێشی پێشەوە بوون.

چەکدار گابار ڕایگەیاند، ئەو چالاکییانەى، کە بە پێشەنگایەتیی شەهید شەڕزان قاشوری و پیردۆغان ئامەد بەڕێوەچوون، بوونە هۆی ئەوە پیلانەکانی دوژمنیان پووچ ببنەوە و وتی، "وەک دەزانرێت لە مانگی نیساندا هێرشی داگیرکاری لە دژی ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەستیان پێکرد و ئێمەش لە بەرخۆدانی ئاڤاشیندا بووین. کاتێک ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری دەستیپێکرد، ئێمە بەرخودانی  مام ڕەشۆ و شەهید سەردارمان بۆ خۆمان دانا و بە جۆش و خرۆشی بەرخۆدان، بە پێشەنگایەتیی هەڤاڵمان شەڕزان، لە دژی دوژمن دەستمان بە چالاکی کرد.

پێش هێرشی سەرشاخی پیرامیت لە ناوچەی شوکێی ئاڤاشین، هەڤاڵ شەڕزان سەرەتا رۆیشت و چاودێریی دوژمنی کرد. پلان دانان و هەماهەنگیی چالاکییەکە لەلایەن هەڤاڵ شەڕزانەوە بوو. کاتێک گەیشتینە شاخەکە دوژمن شپررزە و حەپەساو بوو. لە شوێنێکی وەهادا و بە بێ ئەوەى دوژمن گەریلا ببینێت، گەریلا گەیشتبووە سەریان و دوژمن لەوە تووشی سەرسوڕمان بوو بوو. هەر ئەوەندەی هەڤاڵان گەیشتنە ئەوێ دەستیان بە چالاکی کرد و سەربازەکان ڕایانکرد، شڵەژابوون و نەیاندەزانی چی بکەن".

چەکدار گابار ڕاشیگەیاند، سەربازانی سوپای تورک لە بەرامبەر ئەو چالاکییەدا خۆیان پێنەگیرا و رایانکرد و وتی، "دوژمن تەرمەکانی خۆیان بەجێهێشت و لە شاخەکە رایانکرد. دوژمن وایدەزانی گەریلاکان ناتوانێت لە شاخەکە نزیک بێتەوە، بەڵام پلانەکانیان پووچەڵ کرانەوە. بەرخۆدانی هەڤاڵان بەرخۆدانێکی ئاسایی نەبوو. ئەو بەرخۆدانە هەموو پلانەکانی دوژمنی دا بە دەمی ئاوەوە و ورەی هەڤاڵانیان گەشتر کرد. هەر وەک چۆن چالاکییەکەمان سەرکەوتوو بوو هەر بەو شێوەیەش دەمانخواست بە خێرایی خۆمان بە هەڤاڵانمان بگەیەنین و ئەو سەرکەوتنە گەورەیەیان پێ رابگەیەنین.

لەو چالاکییەدا ٤ سەربازی کوژران و ٣ چەکی دوژمنیش دەستی بەسەردا گیرا. چالاکییەکی زۆر کاریگەر بوو. فەرماندەکەمان شەهید شەڕزان بوو. هەموو هەڤاڵان هێزی گەورەیان لە هەڤاڵ شەڕزان وەردەگرت. چالاکییەکان بە پێشەنگایەتیی هەڤاڵ شەڕزان ئەنجامێکی گەورەیان بە دوای خۆیاندا هێنا و بوونە ئەزموون بۆ هەموو هەڤاڵان. هەڤاڵ شەهید پیردۆغان ئامەدیش بەشداریی لەو چالاکییەدا کرد.  هەڤاڵ پیردۆغان لە هەموو شوێنێک دا پێشەنگایەتیی دەکرد و شەڕڤانێکی بەهێز بوو.

لینکی ڤیدیۆی چالاکییەکەى سەر شاخی پیرامیت بە پێشەنگایەتیی هەڤاڵ شەڕزان:

https://anfturkce.com/kurdIstan/gerilla-tv-avasin-deki-eylemin-goruntusunu-yayinladi-155954

ژ.ت