ڕێپێوان لە خەلفەتی: قەیوم دەچێت، ئێمە دەمێنین
گەل پاش ئێشکگری لەبەردەم شارەوانی خەلفەتی، تا بینای دەم پارتی بە درووشمی "قەیوم دەچێت، ئێمە دەمێنین" ڕێپێوانیان کرد.
گەل پاش ئێشکگری لەبەردەم شارەوانی خەلفەتی، تا بینای دەم پارتی بە درووشمی "قەیوم دەچێت، ئێمە دەمێنین" ڕێپێوانیان کرد.
بەرخۆدانی خەڵکی خەلفەتی ڕحا دژی دانانی قەیوم ٧ ڕۆژە بەردەوامە. گەل پاش ئێشکگری لەبەردەم شارەوانی خەلفەتی، تا بینای دەم پارتی ڕێپێوانیان کرد.
هاوسەرۆکانی شارەوانی خەلفەتی محەمەد قەرەیلان و سانیە بایران، پەرلەمانتاری دەم پارتی فەرید شەنیاشار و ڕێکخستنەکانی دەم پارتی و دەبەپە و زۆر کەس بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. بێ وەستان درووشمی "قەیوم دەچێت، ئێمە دەمێنین" و "قەیوم بگەڕێوە ماڵەوە، شارەوانی کاری تۆ نییە" و "ژن ژیان ئازادی'" و "بژی بەرخۆدانی خەلفەتی" بەرزکرایەوە. هاوڵاتیانی دەوروبەر بە چەپڵە پشتگیری جەماوەریان کرد.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم بینای دەم پارتی بە چەپڵە و درووشم کۆتایی هات.