'ڕێپێوانی ئامارا بۆ ئازدی' دەستیپێکرد

بە بۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە 'ڕێپێوانی ئامارا بۆ ئازادی' دەستیپێکرد.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵیدا گۆشەگیر کراوە، ماوەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەکی لە بارەوە نیە، مافی چاوپێکەووتن بە بنەماڵە و پارێزەرانی پێشێل دەکرێت، ئەمڕۆ چووە ناو ٧٥ ساڵەی تەمەنیەوە. بە بۆنەی ٤ی نیسان، ڕۆژبوونی پیرۆز ڕۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆشتن بەرەو گوندی ئامارای خەلفتی رحا ئەنجام دەدرێت.

ڕیپێوان بە بۆنەی ڕۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت، چەندین کەس لە شارەکانی کوردستان و تورکیا بەشداردەبن.

بڕیارە پێش ڕێپێوانەکە، پەرلەمانتاری ماردینی دەم پارتی  سالحە ئایدەنیز لە سەر ناوی جەماوەر بەیاننامەیەک بخوێنێتەوە.