ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) دەنیز دەریا، دەربارەی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی کەژار، سیستەمی ئەشکەنجە لە ئیمراڵی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و توندوتیژییەکانی دەوڵەتی ئێران کە تابێت زیاتر دەبێت، هەڵسەنگاندنی کرد و وتی لە دژی سیستەمی سێدارە و ئەشکەنجە هەنگاوی پاراستنی ژیانی ئازادییان دەستپێکردووە.
'هێرشی سەخت ئەنجام دەدرێت'
دەنیز دەریا بەستنی کۆنگرەی چوارەمی کەژاری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، شەهیدانی شۆڕش، ژنانی تێکۆشەر، گەلانی وڵاتپارێز و هەموو لایەنگرانی دیموکراسی و ئازادی پێرۆزکرد. دەریا ئاماژەی بەوەدا بەستنی کۆنگرە لە ناو بارودۆخی سەختدا ئەنجامدرا و وتی: "لە کاتێکدا لە هەموو لایەکەوە لەسەر گەلەکەمان، ژنان و تەڤگەری ئاپۆی هێرشی سەخت ئەنجام دەدرێت، کۆنگرە بەسترا."
دەریا باسی لەوەکرد لە کۆنگرەکەدا بڕیاری گرنگ دراوە و وتی: "یەکێک لەو بڕیارانە هەڵمەتی 'نابۆ لە سێدارەدان، بەڵێ بۆ ئازادی' بوو. لەبەرئەوەی داگیرکەری ئێران زۆر بە دژواری هێرش لەسەر ژن و تەواوی مرۆڤایەتی بەڕێوەدەبات. سیاسەتێکی پیس لە زیندانەکاندا بەڕیوەدەبات. هێشتاش ترسەکانیان سەبارەت بە سەرهەڵدانەکانی ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا نەڕەویوەتەوە. لەبەر ئەمە زۆر بە بەرفراوانی لە دژی ژن، ئازادیخواز، گەنجان سیاسەتەکانی کوشتن و گرتنی بەڕێوەدەبن. ئەوە قۆناغەی ئێمە بەڕێوەی دەبەین لە دژی داگیرکاری و ئەقڵیەتی هەزاران ساڵەی پیاوسالارییە. هەروەها لە دژی قڕکردن گفتوگۆی بەرفروان کرا لە کۆنگرەدا ئەم هەڵمەتە بۆ ئەو کەسانە گیرایەبەر کە لە شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'دا لە دژی داگیرکاری دەنگیان هەڵبڕی.
'دەیانەوێت ژن و کۆمەڵگە لەناوببەن'
دەنیز دەریا ئەوەی دەستنیشانکرد ئامانجی هێزە داگیرکەرەکان لە ناوبردنی کۆمەڵگە و ژنە و وتی: "هێزە داگیرکەرەکان ویستوویانە لە کەسێتی ژندا کۆمەڵگە لەناوبەرن. دەیانەوێت کۆمەڵگە لەناوبەرن. هێرشێکی دژوار لە سەر رێبەر ئاپۆ بەرێوەدەبرێت. چونکە رێبەر ئاپۆ پارادایمی کۆمەڵگەی ئازاد، دیموکراتیک و ئازادی ژنی ئافراند. لەبەرامبەر سیستەمی بەرخۆری و مەسرەفگەرایی، بوو بە جێگرەوە. بنەرەتی تێکۆشان و تەڤگەرمان بە فکر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆوە خۆی دەرخست. ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت لە بەرامبەر سیستەمی کوشتن و تاڵانکاریدا بووەستێتەوە. ڕێبەرمان هیوای ژیانی ئازادی هێنایە ئاراوە. فەلسەفەی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' و فەلسەفەی هاوژینی ئازادی دامەزراند. لەبەر ئەمە ئازادیمان پەیوەستە بە ئازادی رێبەر ئاپۆوە. خواستیانە لە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا مرۆڤایەتی لەناوبەرن. پێویستە لە دژی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی و لە دژی لە سێدارەدان و ئەشکەنجەی ئێران، هەموو دیموکراسیخوازان، هونەرمەندان و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەوڵێستی خۆیان پیشان بەن و لەدژی بوەستنەوە و پشتگیری خۆیان بەهێزتربکەن. بۆ ئەوەی بتوانین لەسەر خاکێکی هاوبەش ژیانێکی دیموکراتیک دامەزرێنین، پێویستە خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ و لە خودی خۆشمان بکەین."
'پێویستە ژنان ڕێکخستنەکانی خۆیان بەهێزتربکەن'
ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژار دەنیز دەریا باسی لە ئەرک و ڕۆڵی کەژار کرد و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "لە بەرامبەر داگیرکاریدا پێویستە ببینە خاوەنی پاراستن و ڕیکخستنکارییەکی بەهێز. لە ئاستی هەبوونی جڤاکی و ژندا، داگیرکەر خواستێتی ڕووبەڕووی قڕکردنمان بکاتەوە. بۆیە پێویستە وەک کۆمەڵگە لە ئاستی ڕێکخستنکاریدا خۆمان بەهێزتربکەین. ئاستی گرنگی ئەم ڕێکخستنەش خۆپاراستنە و لەو بوارەوە خۆمان پێشخەین. پێویستە لە نێوان خۆمان و گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و هەرەوەها لەگەڵ تەواوی ژناندا یەکگرتووی پەرەپێبدەین. ئەمە تاکە ڕێگەیە بۆ ئەوەی بتوانین لە بەرامبەر سیستەمی ئێراندا، تێکۆشانی بەهێزتر بەڕێوەبەرین. ئەو گەلەی خۆی بەڕێکخستن بکات، دەتوانێت لە دژی داگیرکاری خۆی بپارێزێت. وەک کەژار ئامانجمان مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەرکردنی پرسی کوردە بە ڕێگەی دیموکراتیک. بە هەموو هێزمانەوە لە دژی داگیرکەری بوەستینەوە. خاوەنداری لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' بکەین. خاوەنداری لە زیندانیان سیاسی بکەین. ئەمە مافی خاوەندارێتی بوون و شوناس و ژیانی ئازادە. پێویستە وەک ژن زیاتر تێکۆشانی خۆمان بەڕێکخستن بکەین. دەسەڵات هەرچەندەی ویست، نەیتوانی لە قۆناغی شۆڕشدا ژن بێدەنگ بکات. پێوستە ژن هەست بە هێزی خۆی بکات، ئاشنا بە هێزی هاوژینی ئازاد بکات، بەم شێوەیە لە تێکۆشاندا پێشەنگایەتی بکەن."
'بڕوای ژنان بە ئازادی پتەوتر بووە'
لە کۆتایی قسەکانیدا دەنیز دەریا شەهیدانی مانگی ئایاری یادکردەوە و وتی: "هەر وەک چۆن رێبەر ئاپۆ دەڵێت 'سەدەی بیست و یەکە دەبێتە سەدەی ژن' ئێمەیش دەڵێین هەتابێت ژنان زیاتر خۆیان بە ڕێکخستن دەکەن و تێکۆشان بڵندتر دەکەن. باوەڕداری ژن بە ئازادی بڵندتر بووەتەوە. ئەمەش لە هەرچوار پارچەی کوردستاندا دەبینین. خاوەندرییان لە ئازادی کرد و لە دژی لە سێدارەدان وەستانەوە. لەبەرئەوەی دەستمان بە شۆرشێک کرد، چەندین دەستکەوتمان بەدەستهێنا و لەگەڵ شۆڕشدا چەندین بەها هاتە ئاراوە. خاوەنداریکردن و فراوانترکردنی ئەم ئیرادە و ڕەنجە زۆر گرنگە. بەشداربوون لەم قۆناغە بەشداربوونە لە ناو تێکۆشاندا، بەرخۆدان و سەرکەوتنە بەرامبەر بە دەوڵەتی ئێران. لەسەر ئەم بنەمایە هیوای سەرکەوتن بۆ ژنانی تێکۆشەر و هەموو گەلانی تێکۆشەر دەخوازین."