بێریتان دەرسیم فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار، بەشداری بەرنامەیەکی ستێرک تی ڤی بوو و لەسەر تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد لە باکوری کوردستان، دژی فاشیزمی ئەکەپە-مەهەپە و هەڵمەتەکەی کەجەکە قسەیکرد.
بەشێک لە نرخاندنەکانی فەرماندە بێریتان دەرسیم بەم شێوەیەیە:
“هێزە هەژموونگەراکان بە ڕێگەی شەڕی سێیەمی جیهانییەوە، دەیانەوێت سیستمی کاپیتالیزم لەسەر پێی بهێلێتەوە و تەمەنی درێژ بکاتەوە، بۆیە لە هەموو شوێنێک شەڕ و ئاڵۆزی دروست دەکات، ئەو سیستمە گەیشتووەتە هەر شوێنێک کێشەی دروست کردووە، ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست ڕوودەدات بە تەواوەتی پەیوەندیی بەو سیستمەوە هەیە.
لەناو ئەم دۆخ و کەش و هەوایەدا، گەل بەدوای ئازادی و دیموکراسیدا دەگەڕێت، هەستانەوەیەک بەرامبەر سیستمی مۆدڕنیتەی کاپیتالیزم هەیە، بۆیەش هەر کەسێک پێشنیارێک دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا چارەسەری ئەمە ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ واتا “مۆدڕنیتە دیموکراتی و نەتەوەی دیموکراتی”ـیە.
سەرۆکایەتی کێشەکانی جیاواز لە جیهان لێکداوەتەوە، ڕێگە و ڕێبازی چارەسەریی بینیوە، هێزی هەژموونگەرا، ئەمەی بە هەڕەشە لەسەر خۆی بینی، سەرۆکایەتیمان جێگرەوەی مۆدڕنیتەی کاپیتالیزمی خولقاند و بە ڕێگەی کرداریش دەستنیشانی کرد، بۆیەش دژی ئەو گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتی کرا و ئێستاش لە زیندان دایە.
جیگرەوەیەک کە ڕێبەرایەتیمان خولقاندوویەتی، نە تەنها بۆ کورد، بۆ هەموو گەلانە و ئێمە دەمانەوێت لە ناوچەکە و جیهان بڵاوی بکەینەوە، هەندێک هێز دژی ئەمە دەجوڵنەوە کە یەکێکیان ئەردۆغانی فاشیست و مەهەپەی هاوکاریەتی، ئەردۆغان سەرۆکی چەتەکانە، ئەردۆغان سەرۆکی ئیخوانەکان، داعش و نوسرەیە، لەژێر ناوی ئیسلام، توندڕەوی بەڕێکسختن دەکات و هەڕەشە لە جیهان دەکات، دەیەوێت سیستمی داعش و خەونەکانی پێکبێنێت و ناوەندەکەی بکاتە تورکیا، بە تایبەتیش بۆ ئەوە چەتەکان بەڕێکخستن دەکات، چەتەکان دانیان بەوەناوە، ئەوانەش چوونەتە ئارتساخ وتیان سەربە دەوڵەتی تورکن، فاشیزم، دڕندەیی و داگیرکاری، لە خوێن و جێنی ئەردۆغان و چەتەکانی دایە، بۆیە دەچێتە هەر شوێنێک داگیری دەکات و دیموگرافیاکەی دەگۆڕێت.
بۆ گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە کۆتا چانسن
پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ کۆتا چانسن بۆ گەلانی بندەست، ئەگەر سوودی لێوەرنەگرن، ئەم ئاستە جارێکی دیکە بەدەست نایەت، ئەو دەستکەوتانەی تا ئێستا خولقاون هەموو لەدەست دەچێت و لەوانەیە کۆمەڵکوژیی بەسەر گەلاندا بێت، ئەگەر خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ نەکرێت، گەلان ئازادیش لەبیر دەکەن، چونکە تادێت هێزە هەژموونگەراکان خەونی گەلان دەکوژن، بۆ ئازادی، کۆمەڵگا بە گشتی و ژنان و گەنجان بە تایبەتی پێویستە خاوەنداری لە سەرۆک ئاپۆ بکەن.
ئەردۆغان لە لاوازترین دۆخی خۆی دایە، گەلی کورد و گەلانی تورکیە لە کردەوە فاشیتییەکانی تووڕە و ناڕازین، بەڵام بە داخەوە ئۆپۆزیسیۆن بەڕێکخستن نەکراوە و یەکناگرنەوە، چارەسەری کێشەکانی تورکیا، نە هەڵبژاردن، بەڵکو یەکێتی گەلانە، پێویستە گەلانی تورکیا یەکبگرنەوە و تێکۆشانی هاوبەش بکەن، ئەمە ڕێگای سەرکەوتنە، هەدەپە پێشەنگایەتی گۆڕانکارییەکان دەکات، بەڵام بووەتە ئامانج، ئەردۆغان بە ئاشکرا هێرشی ڕێکخراوەکانی گەل دەکات و نایشارێتەوە، ئەمە لە بەهێزی ئەودا نییە، گەل بەڕێکخستن نەکراوە، ئەردۆغانیش دەڵێت، ئەگەر کۆمەڵگا ئەمەیە منیش پاشام.
ئەردۆغان نە تەنها هەڕەشەیە بۆ کورد، هەڕەشەیەکە بۆ هەمووان، لە لیبیا تا ئەرمینیا، دەریای ناوەڕاست، سوریا و عێراق هێرش دەکاتە سەر هەموو شوێنیک، ئەمە تا ڤیەنا و بەرلینیش دەڕوات، ئەوەی داعش و چەتەکان دەنێرێتە ئەوروپا و پشتیوانییان دەکات و بەڕێکخستنیان دەکات، خۆدی ئەردۆغانە، ئەمڕۆ پێشی لێنەگیرێت، سبەی درەنگ دەبێت، لەم بوارەشدا پێویستە ئەروپا عاقڵانە بیربکاتەوە و ڕیگە لە ئەردۆغانی فاشیست بگرێت.
ئەمە هەڕەشەیەکە بۆسەر هەموو جیهان، بۆیە پێویستە هەموو کەسێک لە دەوری بزوتنەوەی ئازادی و ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە و یەکبگرن و ڕووبەڕووی فاشیستی ئەردۆغان ببنەوە، ئەمە تەنها کێشەی کورد نییە.
پەکەکە شکۆی مرۆڤایەتیی پاراست، ئەردۆغان و سیستمی کاپیتالیزم، بۆیە لە ئێمە تووڕەن، ڕێبەریشمان بەهۆی ڕزگارکردنی مرۆڤایەتییەوە زیندانی کرا، یەکێتی کورد و عەرەب بۆ ئێمە سەرکەوتنێکی گەورەیە، لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا ڕامانی نەتەوەی دیموکراتی جێبەجێی کرا، گەلانی ناوچەکە پێکەوە دەژین، بۆیە ئەردۆغان لە یەکێتی کورد وعەرەب تووڕەیە.
هەڵمەتێک کە کەجەکە دەستیپێکرد، هەنگاوێکی مێژووییە، پێویستە کورد و هەموو گەلان خاوەنداریی لێبکەن، وەک وتمان ڕێبەرایەتی کۆتا چانسە، پێویستە هەموو شوێنێک بکرێتە گۆڕەپانی تێکۆشان، پێویستە بوترێت کە ئەگەر هێرش کرایە سەرمان، بەرخۆدان دەکەین، ئێمە لە بەردەم سەرکەوتنێکی گەورە داین و وەک گەلی کورد بەرەو سەرکەوتنی گەورە دەچین.
کات کاتی ئازادییە، ئازادیش بە وتنی ئاشتی نایەتە دی، بە تێکۆشانی ڕادیکاڵ مسۆگەر دەبێت، دوژمن چەندەش هیرش بکات دەبێت هەڵویستمان لاواز نەبێت، لەجێی ئەوەی وەک کۆیلە بژین و ڕۆژانە بکوژرین، دەستگیر بکرێین و دەستدرێژی ببینین، پێویستە تێکۆشان و بەهای بۆ بدەین و بە ئازادی بژین، گەل پێویستە چیتر لەناو خۆیدا پێشەنگی هەبێت، بڕوات و چاوەڕێی کەس نەکات.
ف.ق