فەرماندەیی هەرێمی گاباری هەپەگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە گەلی وڵاتپارێزی هەرێمەکە کرد کە لە بەرانبەر سیاسەتی بێئەخلاقی بەکارهێنانی دوژمن هوشیار بن.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەر و قڕکەری تورک کە لەبەرانبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت، بە ڕێبازی تری بێئەخلاوی دەجووڵێتەوە. هەندێک کەسی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری چیای گابار بۆ کاری سیخوڕی بۆ هەرێمەکانی گەریکا دەنێرێت.
ئەو کەسەی لەگەڵ دوژمنی داگیرکەری هاوکاری بکات و کاری سیخوڕی بکات بێگۆمان لەدژی گەلی کورد تاوانی ئەنجامداوە.
لێرەوە بانگەوازیمان بۆ گەلی وڵاتپارێزی هەرێمەکە ئەوەیە کە لەبەرانبەر سیاسەتی قێزەون بەکارهێنانی و بێئەخلاوی دەوڵەتی تورک هوشیار بن و بەو ئامانجە ڕوونەکەنە هەرێمەکانی گەریلا."
ف.ق