"پێویستە لەم قۆناغەدا هەموو كەسێک بەرامبەر بە داگیركەری ئەركی خۆی جێبەجێ بكات"

شیار شەڤگەر ئەندامی فەرماندەیی یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان "یەرەكە" سەبارەت بەو شەڕانەی لە چیاكانی كوردستان بەرێوە دەچن هەڵسەنگاندنی گرنگی کرد.

لەم قۆناغەی تێدا دەژین، لە كوردستاندا شەڕێكی مەزن بەرێوە دەچێت و ئەم شەڕە پێش هەمووی لە ئیمراڵی لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ بەشێوەیەكی قورس بەرێوە دەبەن. لەهەمانكاتدا، بەهەمانشێوە ئەم شەڕە لەبەرامبەر بە بزوتنەوەیەك، كە هزری رێبەر ئاپۆ دەژینێت و دیموكراسی بۆ هەرێمەكە دەخوازێت و یەكێتیی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین دادەمەزرێنێت لەئاستێكی هەرە بڵندا بەرێوە دەچێت. ئەو كێشە و ئاڵۆزیانەی لەرۆژهەڵاتی ناوینن، ئەو كۆمەڵگەیانە لە رۆژهەڵاتی ناوین دەژین، لە كورد و عەرەب و فارس و ئاشور و سۆریانیەوە بگرە، هەموویان خۆیان دەتوانن كێشەكانیان چارەسەر بكەن. لەپێش هەموویانەوە دەوڵەتانی سەرمایەداری جیهانی و دەوڵەتی فاشیستیی داگیركەری تورك و هاوكارەكەی پەدەكە بوونەتە ئاستەنگ لەبەرامبەر ئارامی و دیموكراسی هەرێمەكە، نایانەوێت ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن. ئەم دەوڵەتانە نە دەتوانن چارەسەری لە رۆژهەڵاتی ناوین بئافرینن و نەش دەتوانن گەلان بپارێزن. تەنیا ئەم گەلە خۆیان دەتوانن خۆیان بپارێزن. منداڵانی ئەم هەرێمە دەتوانن خۆیان بپارێزن.

ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە ئێستادا دەوڵەتی فاشیست و داگیركەری تورك لە چیاكانی كوردستان دەستی پێكردووە، تەنیا لە دژی گەریلاكانی كوردستان نییە، فاشیزم و داگیركەری دەوڵەتی تورك لە دژی گەلی كوردە، گەلەكەمان دەبێت ئەم راستییە باش بزانێت و ببینێت. ئەگەر ئەمڕۆكە بزوتنەوەی ئاپۆچیتی نەبێت، كەس ناتوانێت بڵێت من كوردم و لەسەر كوردبوونیش بئاخفێت. لەبەر ئەوەش دەوڵەتی فاشیست و داگیركەری تورك بە هەموو شێوەیەك هێرشی بزوتنەوەی ئاپۆچیتی دەكات.

ئەم قۆناغە، قۆناغی ویژدانە. لەبەر ئەوەش هەر تاكێكی كورد كە بانگەشەی كوردبوون و وڵاتپارێزی دەكات و هەر مرۆڤێك، كە دڵی بۆ مرۆڤایەتی لێدەدات، بۆ یەكسانی و بەرقەراری ئازادی و یەكسانی پێویستە دەست لەسەر ویژدانی خۆی دانێت و لە دژی داگیركەری دەوڵەتی توركی فاشیست بێدەنگ نەمێنێت. ئەگەر لە چیاكانی كوردستان گەریلا نەمێنن، دەوڵەتی توركی داگیركەر شتێك بەناوی كورد و كوردستان ناهێڵێت. بەتایبەتی گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەم كاتەدا چی لەدەستیان دێ دەبێت دریغی نەكەن. چۆنكە بەسەدان ڕۆڵەی رۆژهەڵاتی لەسەر رێگەی ئازادی لە باكور و باشور و رۆژئاوا شەهید بوونە، گیانیان فیدای ئازادی وڵات كردوە و لەبەرامبەر بە داگیركەران تێكۆشاون. هەڤاڵان؛ رێناس رۆژ، هەورام ئاویەر، سمكۆ سەرهەڵدان، ڤیان پەیمان و بەسەدان قارەمانی تر گیانیان بۆ پاراستنی ئەم گەلەكە فیدا كردووە.

گەلەكەمان، كە ئەمڕۆكە لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەژین، پێویستە لەم قۆناغەدا ئەو هەڤاڵانەی لە زاپ و ئاڤاشین شەڕ و بەرخۆدان دەكەن و شەهید دەبن، وەكو پارچەیەك لەگیانی خۆیان ببینن و خاوەندارییان لێبكەن. بەتایبەتی دایكان، لەهەموو شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبێت پێشەنگ بن. لەكۆبوونەوە و ناڕەزایەتی دەربڕین ترسیان نەبێت. لە ئیلامەوە تا ماكۆ، لە لۆڕستانەوە تا ورمێ، سنە، مەریوان هەموو دایكان دەبێت پێشەنگایەتیی ناڕەزایەتیەكان و چالاكییەكان بكەن. ئەم دۆزە، دۆزێكی مافدارە. ئەم شەڕە، شەڕی ئازادییە، كەس ناتوانێت رێگەمان لێبگرێت. ئێمە لەمردن ترسمان نەبێت. ئێدی نەماوە شتێك، كە ئێمە لێ بترسین. ئێمە بۆ گەلەكەمان گیانمان فیدا بكەین، با گەلەكەشمان لەهیچ شتێك ترسی نەبێت، نە ئەشكەنجە، نە كۆشتن و نە سێدارە، ناتوانن ئێمە بێدەنگ بكەن.

گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەتوانن، رێپێوان رێكبخەن. بچنە بەردەم كۆنسولخانەی دەوڵەتی تورك و داواكاری خۆیان پێشكەش بكەن. گەلەكەمان لە ورمێ دەتوانن بە رێپێوان بچنە بەردەم دەروازەی سنووریی ئەسەندەرە و داواكاریەكانیان بیان بكەن.

خەڵكەكەمان لە ماكۆ دەتوانن بچنە دەروازەی سنووری بازرگان، هەروەها خەڵكەكەمان لە خۆی و كۆتۆلیش دەتوانن بچنە بەردەم ئەو  دەروازە سنووریانە، کە دەچنە توركیا. لەسەر ئەم بنەمایە گەنجانی كورد لەرۆژهەڵاتی كوردستان لەهەموو شار و شارۆچكەكاندا، گوند و قەزا و ناحیەكاندا هەر وەكو چۆن بزوتنەوەی ئازادی رایگەیاند، كە "قۆناغ، قۆناغی مان و نەمانە" بۆ خۆیان بكەنە بنەما، دەستیان لەسەر ویژدانیان بێ و لەم قۆناغەدا لە بەرامبەر  دەوڵەتی داگیركەری تورك دەستپێشخەر بن. چی لەدەستیان دێ دەتوانن بیكەن.

ئەمڕۆكە پەدەكە لەگەڵ دەوڵەتی توركی داگیركەر لە ئاستێكی هەرە بڵنددا كەوتووەتە هاوكارییەكی خیانەتكارانەوە، ئەو دەوڵەتێك كە لەسەر خوێنی گەنجانی ئەم گەلە بەردەوامی بەبوونی خۆی دەدات، پەدەكەش بەو خیانەت و هاوكارییەی لەسەر خوێنی گەلی كورد خۆی دەژینێ و بەوشێوەیەش خۆی لەسەر پێ دەهێڵێتەوە. بەتایبەتی گەلەكەمان لە باشوری كوردستان دەبێت لە بەرامبەر بەم نزیكبوونە بێدەنگ نەبن و لەهەموو شارەكان هاوشێوەی راپەڕین، رێپێوان بكەن. لە بەرامبەر هاوكاری پەدەكە و دەوڵەتی توركی داگیركەر بێدەنگ نەبن و راستییەكان نیشان بدەن. هاوكات گەنجان لەباشوری كوردستان، ئەوانیش چی لەدەستیان دێ درێغی نەكەن و دەستپێشخەر بن. دەتوانن لە پاڵ گەریلادا جێگا بگرن و شەڕی داگیركەران بكەن.

لە كۆتاییدا بانگەوازی لەهەموو گەنجانی كورد و كوردستان دەكەم، بەتایبەتی گەنجانی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ ئەوەی بەئازادی بژین و داگیركەران لەناو ببەن، پێویستە بەشداربوون بۆ ریزەكانی گەریلا وەكو ئەركێك ببینن و بەشداری ریزەكانی گەریلا بن.

ئەمساڵ، ساڵی سەركەوتنە، بزوتنەوەی ئاپۆچی لە بەرامبەر هەموو خیانەت، هاوكاری و ئەو دۆژمنەی، كە دەیەوێت گەلی كورد لەناو ببات، سەردەكەوێت. ئێمە یاد و بیرەوەریی شەهیدانی زاپ، ئاڤاشین و هەموو شەهیدانی شۆڕش بەرز دەنرخێنین. ئەو سۆز و بەڵێنەی داومانە، بەجێ بگەیەنین تا گەیشتن بە سەركەوتن.

ژ.ت