گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لی كورد تا دێت قورس‌تر ده‌بێت. له ساڵانی رابردوودا 'سزای دیسپلین' كه هۆكاره‌كانی ئاشكرا نه‌كراون وه‌ك پاساو نیشان دراون. عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لی كورد و ئه‌و زیندانیانه‌ی دیكه كه له ئیمراڵین، واته عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش له مافه‌كانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران، بنه‌ماڵه، وه‌سی، قسه‌كردن به ته‌له‌فون و مافه‌كانی تر بێبه‌ش كراون.
رێگریكردن له چاوپێكه‌وتنه‌كان بڕیارێكی سیاسیه
پارێزه‌ر ئارتا روونیكرده‌وه، چاوپێكه‌وتنی نێوان گیراوان و سزادراوان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌كانیان مافێكی یاساییه و هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه نابێت ئه‌و مافه به بڕیارێكی كاڕگێری یان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی رێگری بۆ دروست بكرێت.
پارێزه‌ر ئارتا وتیشی، "دوورگه‌ی ئیمڕاڵی به‌ر له هه‌موو شتێك خاوه‌نی بیناسازیه‌كی به‌و جۆره‌یه، كه ده‌رفه‌تی گه‌یشتن به ئەوێ نییه"، و زیاتر وتی، " گیراوانی ئه‌وێ به دڵنیاییه‌وه ده‌بێت به پاڵپشتی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بتوانن چاویان به بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی خۆی بكه‌وێت، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره دوورگه‌ی ئیمراڵی گۆشه‌گیر كراوه. له‌و دوورگه‌یه‌دا به بڕیاری كارگێڕی، كه پشتیان به هیچ یاسایه‌ك نه‌بستووه رێگری له چاوپێكه‌وتنه‌كان ده‌كرێت. پێویسته گیراوانی ئه‌و دوورگه‌یه بتوانن په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه بكه‌ن. ئه‌و یاسایه‌شی ئێمه به نادیموكراتی پێناسه‌ی ده‌كه‌ین، رێگری له‌وه ناكات. به‌ڵام رێگریكردن له‌و دیدارانه بڕیارێكی سیاسیه. له چوارچێوه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌كردنه‌دا بڕیاری كارگێڕی ده‌درێن. ساڵێكه هیچ دیدارێكی فیزیكی له‌گه‌ڵ گیراوانی ئیمراڵی ئه‌نجام نه‌دراوه. دوایین جار له رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه قسه له‌گه‌ڵ گیراوانی ئیمراڵی كرابوو، ئه‌وه‌ش شتێكی به‌رده‌وام نییه. له‌ئێستادا قسه‌كردن له رێگه‌ی ته‌له‌فونیشه‌وه ئه‌نجام نادرێت".
پێویسته بتوانرێت ئیمراڵی بخرێته ژێر چاودێریه‌وه
پارێزه‌ر ئارتا باسی له‌وه‌كرد، گرتووخانه‌ی ئیمراڵی شوێنێكه، كه به رووی چاودێریدا داخراوه و وتی، "له‌و وڵاتانه‌ی دیموكراسیان تێدایه پێویسته هه‌موو دامه‌زراوه‌كان بۆ چاودێری كراوه بن. بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت دۆخی مرۆڤه‌كان له‌و دامه‌راوانه‌دا چۆنه، مه‌رجه كۆنتڕۆڵ بكرێن. رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، بنه‌ماڵه و پارێزه‌ران ناتوانن خۆیان بگه‌یننه ئه‌و مرۆڤانه‌ی له گرتووخانه‌ی ئیمراڵین. ئه‌وه‌ش پشتی به هیچ یاسایه‌ك نه‌به‌ستووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ده‌بوایه ده‌وڵه‌ت به ده‌ستی خۆی ئه‌و دیدارانه‌ی رێكبخستایه. بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و دیدارانه، سزای دیسپلین وه‌ك پاساو ده‌خرێته‌ڕوو، به‌ڵام سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی ئه‌و سزایه هیچ زانیارییه‌ك ناخه‌نه‌ڕوو. له‌و باره‌وه زانیاری به بنه‌ماڵه‌كانیش ناده‌ن. جیا له‌وه‌ش زانیاری ناده‌ن به دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كان و رێكخراوه‌كانی بواری ماف چ نه‌ته‌وه‌یی یان نێونه‌ته‌وه‌یی".
پارێزه‌ر ئارتا به بیری هێنایه‌وه كه نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده داوای له سه‌ندیكای پارێزه‌ران له توركیا و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه سه‌ردانی ئیمراڵی بكه‌ن، به‌ڵام ته‌نها سه‌ندیكای ئامه‌د وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی داوه‌ته‌وه و وتی، "کۆمەڵەى پارێزه‌رانی ئامه‌د، هه‌فته‌ی رابردوو ویستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سزادراوانی ئیمراڵی ئه‌نجام بدات، بێ گومان له ژێر ناوی یاساییه‌وه به ته‌نها به‌س نییه، هه‌وڵه‌كانی سه‌ندیكای ئامه‌د و نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده و ئۆهه‌ده به‌س نین، ده‌ستبه‌جێ پێویسته ئیمراڵی به رووی چاودێریدا بكرێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ندێك هه‌وڵمان ده‌ستپێكردووه. ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادار بم هه‌ڤاڵانی پارێزه‌رمان هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنی سه‌ردان ده‌كه‌ن. به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌و مامه‌ڵه تونده‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت تێیپه‌ڕێنن. هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه‌ی پارێزه زۆر بیر له‌و بابه‌ته ده‌كه‌ینه‌وه".
ژ.ت