بە دیمەن

پەیام لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانەوە: ڕێگە نادەین بە داگیرکاری و خیانەت

گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار کە لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانەوە لە دژی داگیرکەران لە شەڕی بەرخۆداندان، ئاماژەیان بەوەدا داگیرکەران لەسەر خاکی کوردستاندا ناحەوێنەوە و پێویستە گەلی کورد لە دژی خیانەتی پەدەکە بووەستێتەوە.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە چالاکی کاریگەر لە ئاسمان و زەمینەوە وەڵامی لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەدەنەوە کە بە پشتگیری پەدەکەی داردەست لە سەر خاکی باشووری کوردستان دەستیپێکردووە. گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی بەهار و سەرگەلێ-ەوە بۆ ئاژانسمان قسەیانکرد.

'گورزی کوشندە لە دووژمن دەدەین'

گەریلای یەژا ستار، تێکۆشین سەرنجی خستەسەر لەشکرکێشی دەوڵەتی تورک لەسەر شاخی بەهار و سەرگەلێ و وتی: "پیش هەموو شتێک هاوڕێیانمان جانفیدا عەفرین و جانفیدا سۆرۆ بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە کە لە ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکانی ٣ی تەمموزدا شەهید بوون. لە ڕاستیدا ئۆپراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورک کە لەسەر خاکی باشووری کوردستان دەستیپێکردووە بەتەنها مەترسیەک نیە بۆ سەر کوردستان، لە هەمانکاتدا بۆ هەموو جیهان دۆخێکی مەترسیدارە. چوونکە مەبەست و ئامانجی لەشکرکێشییەکە داگیرکاری و کۆڵۆنیاڵیکردنی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. نمویەکەی زۆر ڕوونی ئەمە لەسەر خاکی کوردستان دەبینین. هەر لەسەرەتایی ئۆپراسیۆنەکەوە چەندین گوند سوتێنران و خاپوورکران. کاولکارییەکان تەنها لەسەر ئاستی گوندەکاندا نەوەستاوەتەوە بەڵکو سوتاندن و کاولكردنی جوگرافیا و سروشتی کوردستانیشە. وەک هێزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە تاکتیک و ستراتیژییەوە لە دژی ئەم داگیرکارییە دەوەستینەوە."

'خاکی کوردستان دەکەینە گۆڕستانی سوپای تورک'

لە درێژەی قسەکانیدا گەریلا تێکۆشین وتی: "وەک پێشتر هەڤاڵانی شەهیدمان وتوویانە خاکی کوردستان دەکەین بە گۆڕستانی سوپای تورک، ئێمەش لەسەر رێبازی شەهیدان، سوپای تورک دەخەینە دۆخێکەوە کە ئیدی هەرگیز نەتوانێت پێ بنێتە ناو خاکی کوردستانەوە. هەرخۆی لە ئێستادا هەڤاڵانمان بە جۆر و تەکتیکی گەریلاییەوە دووژمنیان کلیل کردووە. وێڕای هەموو بارودۆخە سەختەکان بە هێزی خۆمانەوە گورزی کاریگەر دەدەین لە سوپای تورک. چوونکە ئێمە لەسەر بنەمای فکر و فەلسەی ئەم شەڕەوە ئیرادەمان ڕاگرتووە و بە باوەڕ و ئامانجەوە ئەم شەڕە دەکەین. بەم باوەڕەوە ئامانجی سەرکەوتنی خۆمان بەدەستەخەین. بانگەوازییمان بۆ گەل ئەمەیە؛ هەر کەسێک کە دەڵێت وڵاتپارێزم پێویستە ئەرکی خۆی جێبەجێبکات و بەشداری ئەم بەرخۆدانە ببێت. گەر بەرخۆدانەکانمان بکەین بەیەک، پێکەوە زهنیەت پیسی داگیرکاری تورک و لەشکرکێشییەکانی بە کۆتا دەهێنین."

'ئێرە خاکی ئێمەیە'

گەریلا بەرچەم باسی لەوەکرد ئامانجی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر خاکی باشووری کوردستان ڕوونبووەتەوە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "ئامانجی ئەم داگیرکارییە، ناچارکردنی خەڵکی کورستانە بە کۆچبەری و دواتر تاڵانکردنی خاکەکەیەتی. زۆر بەڕوونی ئەمە لە گۆڕەپانی سەرگەلێدا دەبینین کە چۆن دەوڵەتی تورک بۆردوومانی گوندەکان دەکات و سروشت دەسوتێنێت. هەڵوێستی خەڵک زیاتر دەبێت، بەڵام پێویستە خەڵکی باشووری کوردستان لە دژی ئەم داگیرکارییە بوەستنەوە و نەهێڵن داگیرکەران بێنە ناو خاکی باشوورەوە. چوونکە خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم خاکەن. پێویستە چیتر بێدەنگ نەبن لە بەرامبەر سوپای داگیرکەر کە بە ئاسودەی لە گوندەکاندا تەراتێنێتی و چەتەکان وەدەرنێن. ئێرە خاکی ئێمەیە، ڕێگە نادەین کە داگیرکەر با ئاسانی خاکی کوردستان داگیربکات. حەقیقەتێکی تاڵی دیکەش ئەوەیە کە پەدەکەی نۆکەر، خاکی باشووری کوردستان پێشکەشی دەوڵەتی تورک دەکات. هەڵوێستی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەرامبەر داگیرکاری ڕوونە. هەرگیز نەمانهێشتووە و ناهێڵیین داگیرکاری و خیانەت سەرکەوێت. هەڵبەتە لەگەڵ گەلەکەماندا ئەمە دەکەین. با گەلەکەمان باش بزانن هەموو کاتێک گەریلا لەگەڵیاندایە. لەو باوەڕەداین کە پێکەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنین."

'ناهێڵیین داگیرکەران لەسە ئەم خاکە بحەوێنەوە'

گەریلای هەپەگە ئەرداڵ کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ-ەوە ئەمەی وت: "ئۆپراسیۆنەکە کە لە ٣ی تەمموزەوە لە کاتژمێر هەشتی ئێوارەوە لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بە پشتیوانی پەدەکە دەستیپێکرد، دەستبەجێ بە جۆر و تەکتیکی نوێ و کاریگەرەوە لە لایەن هەڤاڵانمانەوە بە شێوەیەکی سەخت گورزیان لە داگیرکەران وەشاند. هەر لەگەڵ گورزەکاندا سوپایی تورک لە جێگەی خۆیاندا چەقین. پێشوازیکردنی گەریلا بە بەرخۆدانیەکانیەوە لە سوپای داگیرکەر پەیامی ئەوەی دا بە داگیرکەر ئێرە خاکی کورستانە هەر کە هەنگاوێک دەنێن ئەوە دەبێتە گۆڕستانیان. هەروەها پەدەکە کە خاکی کوردستان پێشکەشی داگیرکەران دەکات، پێویستە بە خۆی بڵێت ئیدی بەسە خیانەت. پێویستە گەلی کورد لە دژی خیانەتی پەدەکە بوەستنەوە. هەرچی ڕوودەدات گرنگ نیە بەلامانەوە، بۆیە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان ناهێڵین داگیرکەران لەسەر ئەم خاکە بحەوێتەوە. ئەوەی سەیرە داگیرکەران لەگەڵ خواردنی هەر گورزێکدا، توڕەی شکستی خۆیان بە سوتاندنی گوندەکان و بۆردوومانکردنی دارستانەکانی کوردستان دەرەبڕن. بەڵێنمان بۆ گەلەکەمان ئەوەیە تا کوردستانی ئازاد لە بەرخۆدانمان بەردەوام دەبین."