پەیامی پشتیوانی لە نێرگز محەمەدییەوە بۆ وریشە مورادی

داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران زیندانی، نێرگز محەمەدی بۆ وریشە مورادی پەیامێکی پشتیوانی نارد کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە و گوتی: "دژ وەستانەوەی سزای لە سێدارەدان ئەرکی هەمووانە و دەبێتە ئامارازێکی نوێی سەرکەووتن."

وریشە مورادی

نێرگز محەمەدی سزای لە سێدارەدانی بەسەر وریشە مورداییدا سەپێنراوە شەرمەزار کرد و گوتی: "سزای لە سێدارەدان، بە تایبەتی لە سیستەمی دادوەریدا کە سەربەخۆی خۆی لە دەستداوە، پێشلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤە." بەم هۆکارە نێرگز محەمەدی داوای کرد سزای لە سێدارەدان هەڵبگیرێت و دەڵێت: "لە ڕژێمی ستەم و زۆردارییدا کە سیستەمی دادگا لە ئاست دەسەڵاتداری ئۆتۆرێتە و هەژموون خوازدا دەستەو وەستان و ملکەچ دەبێت، دژوەستانەوە بەرانبەر یاسا و بڕیارەکانی لە سێدارەدان ئەرکی هەموو کەسێکە."

'دژ وەستانەوەی لە سێدارەدان ئەرکی ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵگەیشە'

نێرگز محەمەدی ئاماژەی بە گرنگی تێکۆشان لە دژی سزای لە سێدارەدان کردوە کە بەشێکە لە بەرخۆدان دژی ڕژێمی ئۆتۆریتەری ئێران و گوتی: "ڕژێمی دەسەڵاتدار، سێدارە وەک ئامرازێکی ستەم و زۆرداری بە کاردەهێنێت." ئاماژەی بەوەشداوە ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵگە نابێت تەنها گۆڕانکاری سیاسی بە ئامانج بگرێت، هەروەها دەبێت سزای لە سێدارەدانیش بکات بە ئامانجی خۆی."

نێرگز محەمەدی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ لە کۆتاییدا گوتی: "بۆ ئەوەی ئەم تێکۆشانە بەڕێوەببەین، ناچارین و پێویستییە ماشێنی  لەسێدارەدانی ڕژێم هەڵوەشێنینەوە، ڕێگری بکەین لە وەرگرتن و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لە سێدارەدان. هیوادارین ڕۆژێک سزای لە سێدارەدان بە تەواوی هەڵبوەشێتەوە. ئەو ڕۆژە یەکلاکەرەوە دەبێت و دەبێتە ئامرازی نوێی سەرکەووتن."