پەیوەندیی یەکێتیی نەتەوەیی و تێکۆشان

باشە بۆ پەدەکە لە هەر چوارپارچەى کوردستان رێکخستن بۆ خۆی دروست دەکات، بەڵام بۆ پەکەکە ناتوانێت لە هەر چوارپارچەى کوردستان رێکخستنی خۆی دروست بکات؟ دیارە پەدەکە خۆی بە تاکە حیزب دەبینێت

باشە بۆ پەدەکە لە هەر چوارپارچەى کوردستان رێکخستن بۆ خۆی دروست دەکات، بەڵام بۆ پەکەکە ناتوانێت لە هەر چوارپارچەى کوردستان رێکخستنی خۆی دروست بکات؟ دیارە پەدەکە خۆی بە تاکە حیزب دەبینێت و ئەگەر دەسەڵاتی هەبێت حیزبەکانی تر لە ناو دەبات بۆ ئەوەى خۆی بە تەنها بمێنێتەوە.

لە نووسینەکەى پێشوودا ئێمە لەسەر "پەیوەندیی یەکێتیی نەتەوەی و دیموکراسی" راوەستاین. ئێمە بینیمان یەکێتیی نەتەوەیی ئاشتی و ئاگربەست بە دوای خۆیدا دەهێنێت، ئاشتیش بە دیموکراسی بەدی دێت. لە نێوان یەکێتیی نەتەوەیی و دیموکراسیدا پەیوەندییەکی بەهێز هەیە. یەکێتیی نەتەوەیی بە بێ دیموکراسی بە مانای هەندێک قسەى پوچ و بێ واتان. یەکێتیی نەتەوەیی لەسەر هەندێک بنەما بونیات دەنرێت، کە ئەو بنەمایانەش بنەمای دیموکراسین. کاتێک پشتبەستوو بێت بە بنەماکانی دیموکراسی ئەوا ئەو کاتە مرۆڤ دەتوانێت باسی یەکێتیی نەتەوەیی بکات. هەر خۆی دەبێت یەکێتیی نەتەوەیی کوردان پشتبەستوو بێت بە دیموکراسی لە ناو کورداندا.

ئەگەر ئێمە بە بۆچوونێکی پێچەوانەوە سەیری بابەتەکە بکەین، دەبێت یەکەم بە بنەمای دیموکراسیی کوردانیش 'بنەمای نەتەوبوون' بێت، بەڵام لە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) عەقڵیەتی بنەماڵە و خێڵەکی و بەرتەسک زۆر بەهێزە، لەبەر ئەوەش راستییەک لە بەردەماندایە ئەویش ئەوەیە هێشتا نەبووە بە گەل و نەتەوە. لەبەر ئەوەى هەژمونگەرایی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیستی جیهانی کوردستانی پارچەپارچە کردووە و کوشتار و کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنی بەرامبەر بە کوردان ئەنجامداوە، دۆخەکە قوڵتر بووەتەوە. بابەتی سەرەکیی بنەمالەى بارزانی، کە بەرپرسانی پەدەکەش ئەنجامی دەدەن، ئەوەیە پارچەى باشووری کوردستان لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا پارچە کراوە بە موڵکی خۆیانی دەزانن، کە لەلایەن سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیستەوە پێیاندراوە. خۆیان بە شا و میر عەرەبەکانی ناوچەکە دەشوبهێنن.  

بارزانی باشوور بە موڵکی خۆی دەزانێت

بابەتی سەرەکیی مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە دوایین راگەیاندراویدا لەسەر پەکەکە دەڵێت 'با پەکەکە لە باشووری کوردستان بڕواتە دەرەوە'. بۆ؟ لەبەر ئەوەی مەسعود بارزانی باشووری کوردستان بە موڵکی خۆی دەزانێت. لەبەر ئەوەش بە ئاسانی دەڵێت 'با پەکەکە لە ناو موڵکەکەمدا بچێتە دەرەوە'. لێرەدا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، کە قسەکانی مەسعود بارزانی بۆ پەکەکە هاوشێوەی قسەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانە بەرامبە بە گەلی کورد. لەبەر ئەوەى عەقڵییەتی ئەوان موڵکپارێز و ملهوڕییە، ئاساییە قسەکانیان هەمان ئەو مانایە بدات. قسەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتیی پەدەکە بە گشتی وەک ئەوەی "پەکەکە لە باشووری کوردستان میوانە" دەبینرێت. ئەگەر کەسێک لە شوێنێک میوان بێت ئەوا خاوەن ماڵیش لەو شوێنەدا هەیە. باشە ئەگەر پەکەکە لە باشووری کوردستان میوان بێت ئەی خاوەن ماڵ کێیە؟ ئەوە پرسیارێکی بێ موناقشەیە، خاوەن ماڵ پارتی و بنەماڵەی بارزانین! ئەو بیر و فیکرە بە چی پشتبەستووە؟ دەوترێت پەکەکە لە ئامەد دامەزراوە، هەر خۆی رێکخستنێکی باکوورە، باشە ئەگەر پاساوی میوانبوونی پەکەکە ئەوە بێت، مەگەر پارتی لە مەهاباد دانەمەزرا؟ ئەگەر بەپێی ئەو عەقڵییەتەى ئەوان بێت دەبێت بوترێت، پارتی بۆ ناڕوات بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان.

سیسمی باشوور پەکەکە قبوڵ دەکات؟

دەوترێت پەکەکە سیستمی باشووری کوردستان قبوڵ ناکات! بەڵام گەلۆ سیستمی باشووری کوردستان تا چەند پەکەکەی قبوڵ کرد و پەکەکە رەتیکردەوە؟ ئەوەى پەکەکە قبوڵ ناکات و پێی دەڵێت "رێکخستنی تیرۆر" هەر پەدەکە خۆیەتی. دەڵێن، پەکەکە لە باکوور دامەزراوە و ئیدی رێکخستنێکی باکوورە، بۆیە دەبێت بڕوات بۆ باکوور و تەنها لە باکووری کوردستان خۆی بە رێکخستن بکات! بەڵام پەدەکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراوە و لەو پارچەیەش نامێنتتەوە. ئەو پەدەکەیانەى لە بنەماڵەى بارزانی فەرمان وەردەگرن لە هەر چوارپارچەى کوردستان خۆیان بە رێکخستن کردووە. لە هەر پارچەیەکدا نەک تەنها یەک، بەڵکو لە هەر پارچەیەکدا چەند پەدەکەیەک هەیە. باشە بۆ پەدەکە لە چوارپارچەی کوردستان خۆی بە رێکخستن دەکات، بەڵام پەکەکە لە هەر چوارپارچەى کوردستان ناتوانێت خۆی بە رێکخستن بکات. دیارە پەدەکە خۆی بە تاکە حیزب دەزانێت و ئەگەر هێزیشی هەبێت حیزبەکانی تر لە ناو دەبات بۆ ئەوەى تەنها خۆی بمێنێتەوە!

با هەڵە تێگەیشتن دروست نەبێت، ئێمە نامانەوێت بەو قسانە ناکۆکییەکانی عەقڵیەتی پارتی بخەینەڕوو، ئێمە عەقڵییەتی بنەماڵەپارێزی پەدەکە و عەشیرەپارێزییان بە راست نازانین. ئەو عەقڵییەتە، عەقڵییەتی نەبوونی نەتەوەیە، عەقڵیەتی موڵکپارێز، نەژادپەرەستی دواکەوتوانە، ناوچەگەری، بنەماڵەیی و خێڵەکییە. لەبەر ئەوەش لە بەردەم نەتەوەبوون و دیموکراسیی کورداندا بووەتە لەمپەرێکی زۆر گەورە. هەر خۆی بنەما لە پێشینە و سەرەتاییەکانی دیموکراسی کوردان 'بنەمای نەتەوەبوونە'. ئەوەش بەو مانایە دێت، کە عەقڵییەتی نەتەوبوون بە ئەندازەی عەقڵییەتی بنمەماڵەیی و خێڵەکیپارێز قبوڵ ناکرێت، دەبێت راستیی سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست کە کوردستانی کردووە بە چوار پارچە قبوڵ نەکرێت، دەبێت یەکپارچەیی کوردستان لە پێش هەموو شتێکەوە بێت. هەر خۆی پارچەکردنی کوردستان مەرجێکی عەقڵییەت و سیاسەتی پاکتاوکردنە، لەلایەن نەتەوەبوونی کوردانەوە نابێت رەوایی پێ بدرێت. لەبەر ئەوەی ناتوانێت بە یەکپارچەیی کوردان بڵێت بەڵێ، دێت دەڵێت 'ئەم پارچەیە موڵکی باوکمە، تۆ لێرە چی دەکەیت'. هەموو حیزبە کوردییەکان دەتوانن لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا خۆیان بە رێکخستن بکەن و کار بکەن، ئەوە مەرجی دیموکراسییە.

دەیانەوێت ئازادیی بیر و را نەهێڵن

بنەمای دووەمی یەکێتیی نەتەوەیی کوردان و دیموکراسیی کوردان دەبێت ئازادیی بیر و را و رەخنە بێت. ئازادیی بیر و را، ئازادیی خۆبەرێکخستنکردن بناغەى عەقڵییەت و سیاسەتی دیموکراتیکە. ئەوەش بە سیستمی رەخنە و خۆڕەخنەکردن دەتوانرێت بەدی بهێنرێت. بابەتی سەرەکی ئەوەیە پەکەکە عەقڵییەت و سیاسەتی پەدەکە بە راست نازانێت، بۆ هەبوون و داهاتووی دیموکراتیک و نەتەوەی کوردان بە مەترسیی دەزانێت و لەبەر ئەوەش رەخنەى لێدەگرێت. دەیەوێت ئەوان دەست لە عەقڵییەت و سیاسەتە هەڵەکەیان هەڵگرن و بێنە سەر رێگای عەقڵییەت و سیاسەتی راست. پەدەکە ئەو دۆخە بە دوژمنایەتی لە دژی خۆی دەزانێت و هیچ رەخنەیەک قبوڵ ناکات. دەیەوێت سیستمی رەخنە و خۆرەخنەکردن نەبێت و ئازادیی بیر و ڕا نەهێڵێت. زۆر ئاشکرایە سیستمێک کە تەنها بەڕێوەبردنی خۆی بە راست دەزانێت و پەسنی دەدات، نابێت ببێت بە سیستمی دیموکراتیک، بەڵام پەدەکە دەیەوێت وا بکات و ئەوەش بەسەر هەموو کوردستاندا بسەپێنێت.

یەکێتی بە تێکۆشان بەدی دێت

بنەمای سێیەمی دیموکراسیی کوردانیش دەبێت "تێکۆشەری" بێت. هەر وەک رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان وتویەتی، زمانی دیموکراسی چالاکییە. دیموکراسی بەبێ چالاکی دەشوبهێت بە شتێکی بێ زمان کە ناتوانێت خۆی بناسێنێت. شتی واش نابێتە هەبوون و بوون. لەلایەکی ترەوە کوردستان پارچە کراوە و لەم سەد ساڵەی رابردوودا پاکتاوکاریی دڕندانەی لە دژی ئەنجامدراوە. عەقڵییەت و سیاسەتی داگیرکەر و پاکتاوکەر لە ناوبردنی کۆمەڵگەی کوردانە و ئەوەی بۆ خۆی کردووەتە ئامانج و بە بەردەوامی و لە هەر ٢٤ کاتژمێری شەو و رۆژدا هێرشەکانی بۆ لەناوبردن و سڕینەوە ئەنجام دەدات. بۆ ئەوەى چالاکیی لە ژێر داگیرکەریدا بەو شێوەیە ئازاد بێت، دەبێت ٢٤ کاتژمێر چالاک بیت. بۆیە هەر لە خۆیدا دەبێت بۆ یەکێتیی دیموکراتیک تێکۆشانی ئازادی بێ بڕانەوە و پسانەوە هەبێت.

هەر خۆی یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی یەکێتیی نەتەوەیی و دیموکراسیی کوردان تێکۆشەرییە، تێکۆشان بۆ ئازادییە. تاوەکو مرۆڤ تێکۆشانی ئازادیی نەگەیەنێتە ئاستێک، کە ئەو عەقڵییەت و سیاسەتە پاکتاوکەرە هەڵوەشێنێتەوە، دیموکراسی و یەکێتیی نەتەوەی بەدی نایەت. هەر خۆی دوو خاڵی سەرەکیی یەکێتیی نەتەوەیی ئازادیی بیر و ڕا و ئازادیی خۆ بەرێکخستنکردنە، خاڵی سەرەکیی سێیەمش تێکۆشەرییە. یەکێتیی نەتەوەیی کوردان دەبێت لەسەر هێڵی یەکێتیی دیموکراتیک و تێکۆشەری بێت.

یەکێتیی نەتەوەیی، بەڵام چۆن؟

ئێمە بۆ ئەو شتانە لێرەدا بە ئاشکرایی دەخەینەڕوو؟ زۆر روونە، کە هەندێکجار یەکێتیی نەتەوەیی کورد لێکدانەوەى هەڵەى بۆ دەکرێت. بە بەردەوامی باسی یەکێتیی نەتەوەیی دەکرێت، یەکێتیی نەتەوەیی بە بوت دەکرێت و وەک دەرمانی هەموو شتێک دەردەکەوێت، بەڵام وەڵامی ئەو پرسیارە بە بەهێزی و بە پڕی نادرێتەوە، ئەى ئەو شتە چۆن بەدی دێت؟ کاتێک دەوترێت 'یەکێتیی نەتەوەیی پێویستە' وەک ئەوە وایە هەموو شتێک دروست بووە. ئەگەر لەبارەیەوە بیرێک و رامانێکمان نەبێت، وەکو ئەوەیە یەکێتییەکی نەتەوەیی بێ دیموکراسی و بێ ئازادی بەدی بێت، ئەوە یەکێکە لەو هەڵانە کە لەوبارەیەوە دەکرێت. عەقڵییەتی هەڵە خۆیان دەردەخەنە پێش و دەڵێن، گوایە با یەکێتیی نەتەوەیی بەدی بێت، بەڵام لە دژی داگیرکەری بێدەنگ دەبن و بەرەنگاری و شەڕ ناکەن. بە کورتی دەیانەوێت هەموو بێ تێکۆشەری و ناچالاکبوونی خۆیان لە پشت عەقڵییەتی "یەکێتیی نەتەوەیی" بشارنەوە. کاتێک دەوترێت یەکێتیی نەتەوەیی دەرمانی هەموو شتێکە دەبێت دۆخێک دروست بکرێت کە ئەرکی سەرەکیی وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری جێبەجێکرابێت.

زۆر روون و ئاشکرایە، کە عەقڵییەتی یەکێتیی نەتەوەی لەسەر ئەو بنەماییەى تێکۆشانی ئازادی بەدی نایەێت، بەوە یەکێتیی نەتەوەی بەدی نایەت و رێ لە ناکۆکییەکان و شەڕی ناوخۆیی ناگیرێت. بەڵێ گەورەترین ناکۆکیی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لێرەدایە.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگیور پۆلیتیکا

ژ.ت