پەژاک بە بۆنەى ساڵیادی تیرۆری ئێقباڵ مورادی و بێهروز رەحیمی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

پەژاک بە بۆنەى سێهەمین ساڵیادی تیرۆری ئێقباڵ مورادی و هەروەها بۆ تیرۆری بێهرۆز رەحیمی (رێبین) لە سلێمانی لەلاچەن چەکدارانی نەناسراوەوە، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)دا هاتووە، "شەهید ئیقباڵ بە ئەوینەوە بەرپرسیاری سەرشانی بە جێ دەهێناو بە راپەڕاندنی ئەرکی شۆڕشگێڕی ئارامی دەگرت. تایبەت یەک لەو کەسایەتە تێکۆشەرانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە بڕوای تەواوی بە سیاسەتی یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد هەبوو و لەبەرامبەر هێرش و داگیرکەری کوردستان عۆقرەی نەدەگرت و بەردەوام خاوەن هەڵوێستی دیمۆکراتیک و ئازادیخوازانە بووە. هەر لەو پێناوەشدا  هەوڵ و تەقالای بێ وچانی شەهید ئیقباڵ خەونی لەرژێمی داگیرکەری ئێران و بە کرێگیراوە کوردەکان زڕاندبوو کە بوونی کەسایەتی دڵسۆز و وڵاتپارێزی وەک هەڤاڵیان پێ هەرس نەدەکرا کە لەئەنجامی پیلانگێڕیەکی چەپەلی رژێمی داگیرکەری ئێران بە هاوکاری بە کرێگیراوە کوردەکان، ئەستێرەیەکی درەوشاوەی کورردستانیان تیرۆر کرد".

لە راگەیاندراوەکەى پەژاک دا ئەوەش هاتووە، "ئەوەی جێگای داخ و نیگەرانییە کە هێشتا تاوانبارانی ئەو تیرۆرە لەلایەن بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رای گشتی ئاشکرا و سزا نەدراون، تیرۆریستانی گەلی کورد لەهەرێمی کوردستان بە ئاسایی دەسووڕنەوەو کردەوەی هاوشێوە دووپات دەکەنەوە. خەمساردی و بێ بەرپرسیاری، بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وای کردووە کە کردەوەی تیرۆریستی لەهەرێمی باشووری کوردستان روو لەهەڵکشان بکات و دەرئەنجامی بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی نەتەوەیی بەرپرسانی باشوور رۆژانە چالاکانی مەدەنی و سیاسی بەشەکانی دیکەی کوردستان رووبەڕووی تیرۆر و کوشتن ببنەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، " ئەوەی جێگای داخە کە هێشتا بکوژانی شەهید کەمالە خرەی پێنجوێن و ئیقباڵ مورادی دەستگیر و رادەستی یاسا نەکراون، جارێکی تر بێهروز رەحیمی ناسراو بە (رێبین)، چالاکی مەدەنی، کەسایەتی وڵاتپارێز، خەباتگێڕی گەلی کورد لەگوندی ژالەی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەلایەن کەسانی نەناسراو و هێزە تیرۆریستەکانەوە تیرۆر کرا. ئێمە هەر جۆرە کردەوەیەکی تیرۆریستی بە توندی شەرمەزار دەکەین و داوا لەبەرپرسانی هەرێمی باشووری کوردستان دەکەین کە لەبەرامبەر کردەوە تیرۆریستیەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران و بە کرێگیراوە کوردەکان خاوەن هەڵوێست بن و بکوژانی رۆڵە تێکۆشەرەکانی کورد رادەستی یاسا بکرێن. هاوکات پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوژین، بنەماڵەی وڵاتپارێزی هەڤاڵ و گەلی کورد لەرۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین".

دەقی راگەیاندراوەکەى مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کورستان (پەژاک)

تیرۆر، ناتوانێت گەلی کورد لەئازادی دابڕێنێت

لە سێهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی چالاکی مافی مرۆڤ، کەسایەتی وڵاتپارێز و لایەنگری پارتیمان شەهید ئیقباڵ مورادی، یادی سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی بەرز رادەگرین و بەڵێنی درێژەپێدانی رێبازی شەهیدانمان دووپات دەکەینەوە.

هێزە تیرۆریست و تاریک پەرەستەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران لە١٧ی پووشپەڕی ٢٠١٨ی زاینی لە ئەنجامی کردەوەیەکی تیرۆریستی بەرپرسی کۆمەڵەى مافی مرۆڤی کوردستان هەڤاڵ ئیقباڵ مورادی، و لایەنگری پژاک و وڵاتپارێزی گەلەکەمان یان بە شێوەیەکی دڕندانە تیرۆر کرد، جارێکیتر ئەو کردەوە تیرۆریستیە و کردەوە هاوشێوەکانی بە توندی شەرمەزار دەکەین.

شەهید ئیقباڵ سەرجەم تەمەنی ژیانی لەپێناو ئازادی گەل و نیشتمان بەخشی و بۆ بەدیهێنانی ئازادی و دیمۆکراسی ماندوونەناسانە لەناو کار و خەباتی نیشتمانی و شۆڕشگێڕیدا بووە. لەدژی زۆڵم و زۆری و داگیرکاری و فاشیزم نەبەزانە لەقۆناخە دژوارەکانی ژیان تێکۆشاوە و بۆ ئەوەی لە بزاوتی شۆڕشی کوردستان سەرکەوتن بۆ گەلەکەی مسۆگەر بکات، لەکوردستان بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەری پێگەیاند کە هەرگیز چۆکی لەبەرامبەر رژێمی داگیرکەری ئێران دانەنواند و رۆڵەیەکی وەک زانیار مورادی پێشکەشی گەلەکەی کرد کە تا دوا چرکە ساتەکانی ژیانی لەخەمی ئازادی گەل و کوردستان بوو.

شەهید ئیقباڵ مورادی یەک لە کەسایەتە سۆسیالیست و دڵسۆزەکانی گەلی کورد بوو کە شۆڕشی ئازادی لەکەسایەتی خۆ و بنەماڵەکەیەوە دەست پێکرد و ناو و نیشانی هەمیشە لەدڵی گەلدا درەوشایەوە. شەهید ئیقباڵ بە ئەوینەوە بەرپرسیاری سەرشانی بە جێ دەهێناو بە راپەڕاندنی ئەرکی شۆڕشگێڕی ئارامی دەگرت. تایبەت یەک لەو کەسایەتە تێکۆشەرانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە بڕوای تەواوی بە سیاسەتی یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد هەبوو و لەبەرامبەر هێرش و داگیرکەری کوردستان عۆقرەی نەدەگرت و بەردەوام خاوەن هەڵوێستی دیمۆکراتیک و ئازادیخوازانە بووە. هەر لەو پێناوەشدا  هەوڵ و تەقالای بێ وچانی شەهید ئیقباڵ خەونی لەرژێمی داگیرکەری ئێران و بە کرێگیراوە کوردەکان زڕاندبوو کە بوونی کەسایەتی دڵسۆز و وڵاتپارێزی وەک هەڤاڵیان پێ هەرس نەدەکرا کە لەئەنجامی پیلانگێڕیەکی چەپەلی رژێمی داگیرکەری ئێران بە هاوکاری بە کرێگیراوە کوردەکان، ئەستێرەیەکی درەوشاوەی کورردستانیان تیرۆر کرد.

ئەوەی جێگای داخ و نیگەرانییە کە هێشتا تاوانبارانی ئەو تیرۆرە لەلایەن بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رای گشتی ئاشکرا و سزا نەدراون، تیرۆریستانی گەلی کورد لەهەرێمی کوردستان بە ئاسایی دەسووڕنەوەو کردەوەی هاوشێوە دووپات دەکەنەوە. خەمساردی و بێ بەرپرسیاری، بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وای کردووە کە کردەوەی تیرۆریستی لەهەرێمی باشووری کوردستان روو لەهەڵکشان بکات و دەرئەنجامی بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی نەتەوەیی بەرپرسانی باشوور رۆژانە چالاکانی مەدەنی و سیاسی بەشەکانی دیکەی کوردستان رووبەڕووی تیرۆر و کوشتن ببنەوە.

ئەوەی جێگای داخە کە هێشتا بکوژانی شەهید کەمالە خرەی پێنجوێن و ئیقباڵ مورادی دەستگیر و رادەستی یاسا نەکراون، جارێکی تر بێهروز رەحیمی ناسراو بە (رێبین)، چالاکی مەدەنی، کەسایەتی وڵاتپارێز، خەباتگێڕی گەلی کورد لەگوندی ژالەی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەلایەن کەسانی نەناسراو و هێزە تیرۆریستەکانەوە تیرۆر کرا. ئێمە هەر جۆرە کردەوەیەکی تیرۆریستی بە توندی شەرمەزار دەکەین و داوا لەبەرپرسانی هەرێمی باشووری کوردستان دەکەین کە لەبەرامبەر کردەوە تیرۆریستیەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران و بە کرێگیراوە کوردەکان خاوەن هەڵوێست بن و بکوژانی رۆڵە تێکۆشەرەکانی کورد رادەستی یاسا بکرێن. هاوکات پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوژین، بنەماڵەی وڵاتپارێزی هەڤاڵ و گەلی کورد لەرۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین.

بێهروز رەحیمی وەک کەسایەتیەکی دڵسۆز و چالاکوانێکی مەدەنی و ناڕازی لەدژی رژێمی داگیرکەری ئێران بە ساڵان لەپێناو خزمەت کردن بە گەل و نیشتمان خەباتی ئەنجام داو شوێنپەنجەی کار و خەباتی لەناو رای گشتی بەرچاوە. ناوبراو لەبەر زۆلم و زۆری و چەوساندنەوەی رژێمی داگیرکەری ئێران لەگەڵ بنەماڵەکەی کۆچبەری باشووری کوردستان بوون و سەرەڕای دۆخی زەحمەت و دژواری ژیان و هەڕەشە و گوڕەشەی رژێم وازی لەخەبات و تێکۆشانی گەلەکەی نەهێنا و وەک چالاکوانێکی مەدەنی و کەسایەتیەکی دڵسۆز و خەمخۆری نیشتمان ئەرکی سەرشانی رادەپەڕاند. بۆیە هەرگیز تیرۆر و تۆقاندن ناتوانێت گەلەکەمان لەگەهێشتن بە ئامانجەکانیان دوور بخات، چون پێداگری گەلەکەمان و هەوڵ و تێکۆشانی بێ وچانی وڵاتپارێزان ئەو راستیەی سەلماندووە کە ئەو تیرۆرانە ناتوانێت لەورەی ئازادیخوازی یان کەم بکاتەوە.

بۆیە هێرش و تیرۆرێکی تری بەو شێوەیە کە وڵاتپارێز و تێکۆشەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەباشوور دەبنە ئامانج، جێگای لێکۆڵینەوەی بە پەلەیە و پێویستە ناوەندە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی باشووری کوردستان بە زووترین کات روونکردنەوە لەسەر ئەو کردەوە تیرۆریستیە بۆ رای گشتی بدەن.

هاوکات داوا لەگەلی وڵاتپارێز و تێکۆشەری کورد لەباشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان و هەندەران دەکەین کە بەرپرچی ئەو کردەوە تیرۆریستیانە بدەنەوەو هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر رۆڵە قارەمانەکانی گەلەکەمان قەبووڵ نەکەن و خاوەندارێتی لەرۆڵە دڵسۆز و تێکۆشەرەکانی خۆیان بکەن و بە رۆحی یەکێتی نەتەوەیی پیلانی قڕکردن و کۆمەڵکوژکردنی کوردان پووچەڵ بکەنەوە.

ژ.ت