قادرى حاجى عەلى کەسایەتیی دیاری باشووری کوردستان کۆچى دواییکرد
قادری حاجی عەلی کەسایەتیی دیاری باشووری کوردستان بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.
قادری حاجی عەلی کەسایەتیی دیاری باشووری کوردستان بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.
ماڵپەڕی سبەی نزیک لە بزووتنەوەى گۆڕان بڵاویکردەوە، قادرى حاجى عەلى، کەسایەتى دیار و سیاسەتمەدار و یەکێک لە دامەزرێنەرانى بزوتنەوەى گۆڕان بەهۆى توشبونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، کوچى دواییکرد.
هاوکات هەر ئەمڕۆ سێشەممە، بنەماڵەى قادرى حاجى عەلى رایانگەیاند: "بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی سەركردە و سوارچاكی شۆڕش و ورەو بەرەنگاربونەوەی نادادی بەڕێز (قادری حاجی عەلی) رادەگەیەنین".
بنەماڵەکەی راشیانگەیاندووە، ئەمڕۆ ( 2020/11/9 ) دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
قادر حاجی عەلی ساڵی 1955 لە سلێمانی لەدایکبووە. کۆلێژی جیۆلۆجی تەواوکردووە و ساڵی 1980 چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە.
قادری حاجی عەلی لە تەمەنی 28 ساڵی بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی رەنجەدەرانی کوردستان و ساڵی 1994 دەزگای زانیاریی یەکێتی دامەزراندووە و پۆستەکانی ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی هەبووە.
هەروەها لە ساڵانی 1998 بۆ 2000 کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە و دوای دەستهەڵگرتن لەکاری سیاسی لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا لە ساڵی 2009 لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێیدا بزووتنەوەی گۆڕانیان دامەزراند.
دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا لە بەڕێوەبردن و ئەدائی بزووتنەوەی گۆڕان نیگەران بوو و بەو هۆیەوە لەو بزووتنەوەیەش خۆی دوورخستەوە.
ژ.ت