قڕكردنی ژینگه‌ له‌ كوردستان به‌رده‌وامه‌

جاشه‌كان تائێستاش له‌ ژێر چاودێری سه‌ربازه‌كان له‌ جودی و به‌ستا داره‌كان ده‌بڕنه‌وه‌ و هاتوچۆ له‌ گونده‌كانی ئاڤگاماسیا، سه‌رێده‌لی و شلێریتێ قه‌ده‌غه‌یه‌.

له‌ چیاكانی جودی و گابار و هه‌رێمی به‌ستا جاشه‌كان هێشتاش داره‌كان ده‌بڕنه‌وه‌.

له‌ جودی له‌ به‌ناڤیا و نێڤایا، له‌ به‌ستاش له‌ هه‌رێمی كه‌نگێ گێرێ شێڤێ تا چه‌می مه‌زن و هه‌رێمه‌كانی بیرا پێشوو، ریشو، ریسور، شه‌ره‌ڤان، قورتێكا پێشی، تێكه‌را و كانیا میر دارده‌بڕدرێنه‌وه‌.

دروستكردنی قه‌ره‌قۆڵ به‌رده‌وامه‌

راگه‌یه‌نرا كه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری بیرا پێشووی به‌ستا، داره‌كانی خه‌ڵكیش ده‌بڕدرێنه‌وه‌ و جاشه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندنی داره‌كان له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن.

دروستكردنی قه‌ره‌قۆڵ له‌ هه‌رێمی كانی میری به‌ستا كه‌ ده‌ستیپێكردبوو به‌رده‌وامه‌..

راگه‌یه‌نراوه‌، كه‌ ئه‌و دارانه‌ی بڕدراونه‌ته‌وه‌ له‌ گوندی ناڤیا و ملا كێری كۆكراونه‌ته‌وه‌ و له‌وێشه‌وه‌ به‌ بارهه‌ڵگر باریان ده‌كه‌ن و ده‌یانبه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌یانفرۆشن.

هێرشی سه‌ربازی به‌رده‌وامن

هێرشی سه‌ربازی له‌ جودی كه‌ ده‌ستیپێكرابوو به‌رده‌وامه‌. به‌ هۆی شه‌ڕه‌وه‌ له‌ ١٠ی گوڵانه‌وه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ و چوونه‌ ناوه‌وه‌ له‌ گونده‌كانی ئاڤگاماسیا، سه‌رێده‌هلێ و شلێریتی شڕنه‌خ قه‌ده‌غه‌یه‌.

هـ . ب