مستەفا قەرەسووو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەشداریی لە 'بەرنامەی تایبەت'ی کەناڵی ئاسمانیی مەدیا خەبەر تی ڤی دا کرد و وەڵامی پرسیارەکانی لەسەر بابەتەکانی رۆژ دایەوە.
قەرەسووو لە سەرەتای قسەکانیدا بە ڕیزەوە یادی ڤیان سۆرانی کردەوە، کە بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاگری لە جەستەى خۆی بەردا و یادی شەهیدانی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن' بەرز راگرت.
قەرەسووو رایگەیاند، ڕفاندنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٣ ساڵی بەسەردا تێپەڕی و دەچێتە ٢٤هەمین ساڵەوە. راشیگەیاند، لە ماوەی ئەو ٢٣ ساڵەدا یەکێک لە گەورەترین تێکۆشانە مێژووییەکانی مرۆڤایەتی ئەنجام دراوە.
'لە ٢٤هەمین ساڵی دیلکردنی ڕێبەر ئاپۆدا گەلی کورد زیاتر پشتیوانی و خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکات'
مستەفا قەرەسووو وتی: "لە نێوان دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار و ڕێبەر ئاپۆدا تێکۆشان و شەڕێک هەیە. لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ دەزانێت دەوڵەتی تورک دەیەوێت چی بکات، چەندین ساڵە هەڵوێستی ئازادیخوازانەی گرتووەتە بەر و لە دژی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەت شەڕ و تێکۆشانی کردووە و خۆی لەسەر پێی راگرتووە. هێشتا گۆشەگیرییەکی توند و قورس لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەیە. گەلی کورد شانبەشانی دۆستەکانیان ماوەی ٢٣ ساڵە لە دژی گۆشەگیری تێدەکۆشن. چالاکیی ئێشکگری لە ستراسبۆرگ چەندین ساڵە بەردەوامە و چالاکییەکی زۆر گرنگە. ئەوە نیشانی دەدات گەلی کورد چەندە سوورە لەسەر ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ. گەلەکەمان لە ئەوروپا پێشتر بە بەهێزی پشتگیری‌یان لە ڕێبەر ئاپۆ کردووە و ماوەی ٢٣ ساڵە ئەو دۆخە و پشتگیرییە بەردەوامە. چالاکییەکەی ستراسبۆرگیش هێما و سیمبولی ئەوەیە. لە ئەوروپا نەک تەنها گەلی کورد، بەڵکو دۆستانی گەلی کورد لە هەوڵێکی گەورەدان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ. لە ئینگلتەرا سەندیکاکانی کرێکاران، لە فەرەنسا هێزە دیموکراسی و ڕووناکبیرەکان تێدەکۆشن. لەگەڵ ئەوەشدا، هەڵمەت و کەمپەینی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە 'لیستی تیرۆر'دا بەردەوامە.
مستەفا قەرەسووو ڕایگەیاند، گەلی کورد و دۆستەکانیان ماوەی ٢٣ ساڵە بەبەردەوامی پشتیوانی و خاوەنداری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندان دەکەن و لە ٣٤هەمین ساڵیش‌دا ئەو پشتگیری و خاوەنداریە زیاتر دەبێت و وتی: "هەم ئازادیی گەلی کورد و هەم ئازادی ڕێبەری ئاپۆ بە دڵنیاییەوە مسۆگەر دەکرێت".
'لە عەفرین زیاتر لە زوڵم و زۆرداری کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێت'
مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بە بۆنەی ٤هەمین ساڵیادی داگیرکەریی سەر عەفرین وتی: "گەلی عەفرین ماوەی ٢ مانگ بە شێوەی فیداییانە لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بەرخۆدانیان کرد. چەندین هاوڵاتیش شەهید بوون. دەوڵەتی تورک بە پشتیوانیی هێزە نێونەتەوەییەکان ئەو هێرشەی ئەنجامدا. ئەگەر نا لە سەدەی ٢١ دا هیچ دەوڵەتێک ناتوانێت بە ئاسانی کارێکی وا بکات، چونکە هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەو داگیرکارییە، بەڵام دەوڵەتی تورک، کە سیاسەتی جینۆساید لە دژی گەلی کورد پەیڕەو دەکات نەیتوانیی لە عەفرین بەرگەی ژیانی ئازادی کوردان بگرێت. پشتیوانانی دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی سەرەکی ئەڵمانیا، دەوڵەتانی یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکان. دەوڵەتی تورک پشتی بەو هێزانە بەستووە و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. لە عەفرین زیاتر لە زوڵم و زۆرداری کۆمەڵکوژی هەیە و جیهان لەوە بێدەنگە. بەو رادەیە ئەشکەنجە ئەنجام دەدرێت، دیمۆگرافیا دەگۆڕدرێت، گەلی کورد کۆمەڵکوژ دەکرێت، بەڵام جیهان بێدەنگەی لێکردووە!
"خاوەنداریکردن لە عەفرین ئەرکی هەموو کوردێکە"
بێگومان لێرەش هەندێک کوردی نۆکەر رۆڵیان هەیە. هێزەکانی ئەنەکەسەی سەر پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) رەوایی بەو داگیرکارییە دەدەن. وەک ئەوەی لەوێ هیچ داگیرکەرییەک نەبێت هەوڵ دەدەن دۆخەکە ئاسایی نیشان بدەن. دەوڵەتی تورکیش پشتی بەو دۆخە بەستووە و بەوەش سیاسەتەکانی خۆی پەیڕەو دەکات. خەڵکی عەفرینیش بە شێوەیەکی باش و گەورە لە دژی ئەوە خۆڕاگری دەکەن. لە شەهبا، لە شوێنێکی نزیک عەفرین، چاوەڕێی گەڕانەوەی بۆ عەفرین دەکەن و بۆ ئەوەش لە شەڕ و تێکۆشاندان. من بە رێزەوە سڵاویان لێ دەکەم، بەڕاستی دیمەنێکی نموونەییە. ئەوان وڵاتەکەیان جێناهێڵن، ئەمە زۆر گرنگە، چونکە لە نێو کوردیش‌دا و لەنێو گەلی تریشدا دەبینین کاتێک گوشار دروست دەکرێت هەندێک دەست لە خاکەکەی خۆیان هەڵدەگرن و بەجێدەهێڵن و کۆچ دەکەن بۆ ناوچە جیاجیاکانی جیهان، بەڵام خەڵکی عەفرین بە مانەوەیان لە شەهبا نیشانیاندا، عەفرینیان چەند خۆش دەوێت، چەندە بە نرخی دەیبینن و چەندە بۆی دڵسۆزن. خاوەنداریکردن لە عەفرین ئەرکی هەموو کوردێکە. پێویستە گەلی کورد بە تەواوی پشتیوانی لە گەلی عەفرین بکات و پشتیوانی لە تێکۆشانی ڕزگاریی عەفرین بکات".
"داعش هێزێکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە دژی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەکاردێت"
مستەفا قەرەسووو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە بەردەوامیی وتەکانیدا باسی لە هێرشی چەتەکانی داعشی بۆ سەر زیندانی سەناعەی حەسەکە کرد و وتی: "سەرباری ئەوەى هێزەکانی قەسەدە پێشتر هەستیان بە هێرشەکەى داعش نەکرد و لێی ئاگادار نەبوون، بەڵام دواتر وەڵامی پێویستیان دایەوە. شەڕ هێشتا بەردەوامە. بێگومان داعش ڕێکخستنێکی ئاسایی نییە. هەندێک کێشە لە شەڕی دژ بە داعشدا هەیە. ئێمە لە هەواڵەکاندا دەبیستین، سەدان منداڵ و هاوڵاتیی مەدەنییان دیلکردووە. ئەوە لە داعش دەوەشێتەوە، کە هاوڵاتیان و منداڵان بکوژێت. هێزەکانی قەسەدە لە کۆتاییدا داعش پاکتاو دەکەن، بەڵام داعش هێشتا وەک هەڕەشەیەک بوونی هەیە، بۆیە دەبێت شۆڕشگێڕانی ڕۆژئاوا بزانن داعش لەلایەن دەوڵەتی تورک و هەندێک هێزەوە پشتگیری دەکرێن و دەبێت بەپێی ئەو بنەمایە ڕێوشوێن بگرنەبەر و خۆیان بەهێز بکەن. داعش هێزێکە، کە بەکاردەهێنرێت. پێش هەموو شتێک دەوڵەتی تورک ئەو هێزە لە دژی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەکاردەهێنێت. دەبێت بە بەهێزکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا وەڵامی ئەوە بدرێتەوە. ئامانجیان ئەوەیە گەلی عەرەب و گەلی کورد بەیەکدا بدەن، چونکە بێزارکەرترین شت بۆ داعش و دەوڵەتی تورک، هاوپەیمانیی نێوان کورد و عەرەبە، بۆیە ئەو هێرشە لەلایەکەوە هێرشکردنە سەر ئەو هاوپەیمانییە. پێویستە کورد و عەرەب هاوپەیمانیی خۆیان بەهێز بکەن، بۆیە سڵاو لە شەڕڤانانی قەسەدە دەکەم، کە لە دژی داعش شەڕ دەکەن و بە ڕێز و سوپاسەوە یادی شەهیدەکانیان دەکەمەوە.
"ئەگەر ئەو هێرشە سەربکەوتایە دەبووە هەنگاوێک بۆ داعش"
ئەگەر ئەو هێرشە بگێشتایەتە ئامانجەکەى خۆی، ئەوا دەبووە هەنگاوێک بۆ داعش. داعش دەیتوانی جارێکی تر بە شێوەیەکی کاریگەر دەربکەوێتەوە. لەلایەن هەندێک هێزەوە پلان هەبوو، کە داعش بە بەهێزی دەربخەنەوە، بەڵام ئەو پلانە تێکشکێنرا. ئەگەر حەسەکەیان بە تەواوی بخستایەتە دەستی خۆیان، ئەوە لە هەمان کاتدا بە واتای هێرشکردنە سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا و جێبەجێکردنی پلانە نوێکانیان دەبوو. ئەمە بۆ گەلانی ناوچەکە زۆر مەترسیدار دەبوو.
''هێزەکانی قەسەدە پلانەکەیان تێکشکاند"
بێگومان هێزەکانی قەسەدە بەتەواوی ڕێگرییان لەو پلانە کردووە. پێویستە تێکۆشانی دژ بە داعش بەردەوام بێت. ئەوە نابێت تەنها بە خەباتی گەلی کورد بێت، بەڵکو دەبێت بە خەباتی گەلی عەرەب و بەتایبەتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت. داعش هیچ پەیوەندیەکی بە ئایین و ئیمانەوە نییە".
مستەفا قەرەسووو وتی: "بۆیە پێویستە گەلی عەرەب و باوەڕداران دژی داعش هەڵوێست وەربگرن. دەبێت هەڵوێستی هاوبەش لە دژی ئەو زیانانە هەبێت، کە داعش لە برایەتیی گەلان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیدات. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سیستمێکی دیموکراتی لەسەر بنەمای برایەتیی گەلان دامەزراوە. داعش‌یش دەیەوێت سەرلەنوێ دواکەوتوویی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدەست بهێنێتەوە و خۆی باڵادەست بکات. پێویستە کۆمەڵگاکانی پشتیوانی دیموکراسی و ئازادی لە دژی داعش هەڵوێستی هاوبەشیان هەبێت. دەوڵەتی تورک دەیەوێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێگەی داعشەوە داگیر بکات، بۆیە پێویستە هێزە دیموکراتییەکان، گەلانی ناوچەکە لە دژی دەوڵەتی تورک هەڵوێستیان هەبێت".
"دەبێت هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال وەک هێرشی چەتەکانی داعش ببینرێت"
مستەفا قەرەسووو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لە بەردەوامیی وتەکانیدا تیشکی خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر شەنگال، کە لەم دواییانەدا لە هێرشەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەردا بۆ سەر شەنگال، یەکێک لە فەرماندەکانی یەبەشە ئازاد ئێزدی و شەڕڤانی یەبەشە ئەنوەر تۆلهلدان شەهید بوون.
قه‌ره‌سو وتی: "ده‌وڵه‌تی تورك جارێكی تر هێرشی كرده سه‌ر شه‌نگال. ئه‌و شه‌ڕڤان و فه‌رماندانه‌ی یه‌به‌شه كه شه‌هید بوون به رێز و پێزانینه‌وه به بیردێنمه‌وه. ئه‌و هێرشه بۆ له‌ناوبردنی خه‌ڵكی ئێزدی له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تێكۆشانی ئه‌وان زیاتر بكات. ده‌وڵه‌تی تورك دوژمنی ئازادی و دیموكراسیه. له هه‌ر شوێنێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیموكراسی و ئازادی پێكبێت، ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و شوێنه به مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆی داده‌نێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دیموكراسی و ئازادی پێشبكه‌وێت، ئه‌و كاته ده‌وڵه‌تی تورك له به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه و كاراكته‌ری پاكتاوكه‌ر و داگیركه‌ری خۆی بپارێزێت هێرشده‌كاته سه‌ر بزوتنه‌وه ئازادیپارێز و شۆڕشگێڕه‌كان. بۆیه هێرش ده‌كاته سه‌ر شه‌نگال. هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له هیچ شوێنێك كورد نه‌بێته خاوه‌نی پشتیوان هێرش ده‌كات، هه‌م ده‌شزانێت ئه‌و سیستمه‌ی له شه‌نگاله ده‌بێته نمونه، بۆیه هێرش ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌شه به‌ساڵانه په‌لاماری شه‌نگال ده‌دات. هێرشی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر شه‌نگال پێویسته وه‌ك هێرشی داعش ببینرێت.
'خه‌ڵكی ئێزدی دوای ئه‌و هه‌موو قوربانیه ده‌ستبه‌رداری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری نابێت، وه‌ڵامێكی گونجاو به هێرشه‌كان ده‌داته‌وه'
هه‌روه‌ك چۆن داعش ویستی كۆمه‌ڵگای ئێزدی پاكتاو بكات، ده‌وڵه‌تی توركیش هه‌مان شت ده‌كات. ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر به داعش هه‌ڵوێست ده‌گیرێته‌به‌ر پێویسته به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیش هه‌ڵوێست نیشان بدرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه ناكرێت، ئه‌و كاته هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به داعش‌یش ساخته‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئیتر هه‌موو كه‌سێك له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵوێست وه‌ربگرن. بێ ده‌نگی به واتای هاوكارییه له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كه خاوه‌نی جیهانبینی داعشه. تاقه جیاوازی نێوان داعش و ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه‌یه كه یه‌كیان بووه‌ته خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت، له ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا بووه‌ته خاوه‌نی پێگه، ئه‌وه‌ی تریان نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی به‌و جۆره. پێویسته به‌و جۆره هه‌ڵبسه‌نگێنرێت.
به‌ڵام پارتی زه‌مینه بۆ ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووه هێرش بكات. خه‌ڵكی ئێزدی ده‌ڵێن، په‌ده‌كه زانیاری هه‌واڵگری ده‌دات، ده‌وڵه‌تی توركیش هێرش ده‌كات. بیركردنه‌وه‌ی زاڵ لای خه‌ڵكی شه‌نگال به‌و جۆره‌یه. به هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر په‌ده‌كه به‌رامبه‌ر به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و شوێنه ده‌وه‌ستێته‌وه. به‌و جۆره له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركدا بووه‌ته یه‌ك و یه‌كی گرتووه. عێراقیش به هۆی گوشاره‌كانی په‌ده‌كه و ده‌وڵه‌تی تورك بێده‌نگه. ئه‌ویش به بێده‌نگیه‌كه‌ی ده‌بێته هاوبه‌ش. به‌و جۆره‌ش نه‌ك هه‌ر چاو له هێرشه‌كان ده‌پۆشرێت، به‌ڵكوو هانیشی ده‌ده‌ن.
ئێزدییه‌كان له دژی هێرشه‌كان پێویسته به‌رده‌وام له خۆپاراستندا نه‌مێننه‌وه. پێویسته وه‌ڵامی جدی بده‌نه‌وه. ئێمه نازانین چۆن وه‌ڵام بده‌نه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا به خۆپیشاندان له گۆڕه‌پانه‌كان ناڕه‌زایه‌تی نیشان نادرێت. پێویسته به شێوه‌ی جیاوازی دیكه‌ش ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕدرێت.ئاشكرایه كه هێرشه‌كان له ئێستا به‌دواوه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن. به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌موو قوربانیدان و شه‌هیده ئێزدییه‌كان ده‌ست له به‌رخودان هه‌ڵناگرن. ده‌ستبه‌رداری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری نابن. چیتر هیچ هێزێك ناتوانێت به‌ر به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خه‌ڵكی ئێزدی بگرێت. ده‌وڵه‌تی عێراق به هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك و په‌ده‌كه ناتوانێت خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به فه‌رمی بناسێت، به‌ڵام رێگه‌ی به‌رده‌م خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خه‌ڵكی ئێزدی كردوه‌ته‌وه و هیچ زیانێكی بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق نییه. ئێزدییه‌كان به‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆیان به‌و بڕیار و تێكۆشانه‌یان ده‌گه‌نه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری. به‌م بۆنه‌یه‌وه جارێكی تر به پێزانیه‌وه یادی شه‌هیدان ده‌كه‌مه‌وه".
'ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په- مه‌هه‌په هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه'
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه موسته‌فا قه‌ره‌سو له درێژه‌دا وتی، "له پێناو داهاتووی توركیادا پێویسته ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئاكه‌په- مه‌هه‌په هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. پێویسته گه‌لانی توركیا چیتر له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا نه‌ژین. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌ڵاتێكی فاشیسته و رێگه بۆ كه‌وتن و له‌ناوچوونی خۆش بووه. زۆر ته‌نگی پێهه‌ڵچنراوه. هۆكاری نه‌كه‌وتنه‌كه‌ی تائێستا ئه‌وه‌یه كه به‌رهه‌ڵستیه‌كی باش نه‌كراوه. هۆكاری نه‌بوونی به‌رهه‌ڵستكاری كاریگه‌ر مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ پرسی كورد. ئیی پارتی و جه‌هه‌په له بری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا كه گه‌وره‌ترین تێكۆشان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ببنه خاوه‌نی مامه‌ڵه و هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش، ره‌خنه له كورد و هاوپه‌یمانه‌كانی كورد ده‌گرن، خۆیان له دوور راده‌گرن. له‌دواین نمونه‌ده ده‌ترێت بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سه‌مرا گوزه‌ل ئه‌وان ده‌نگی به‌ڵێ به‌كارده‌هێنن. ئۆپۆزسیۆن بوون و به‌رهه‌ڵستكاری به‌و جۆره ده‌بێت؟ ئه‌وه به‌م واتایه‌یه، له توركیا هه‌په‌ده تێكۆشانی راسته‌قینه‌ی دیموكراسی ئه‌نجام ده‌دات".
'لایه‌نه دیموكراسیه‌كان كۆنه‌بنه‌وه فاشیزم هه‌ڵناوه‌شێته‌وه'
قه‌ره‌سو له درێژه‌دا وتی، مرۆڤ ناتوانێت بڵێت، جه‌هه‌په یان خود ئیی پارتی له پێناو دیموكراسیدا تێده‌كۆشن، ئه‌وان ته‌نیا به‌رهه‌ڵستكاری ئاكه‌په‌ن و وتی، "له‌و لایه‌نه‌وه به‌خێرایی له توركیا پێویستی به هاوپه‌یمانی دیموكراسی هه‌یه. له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌ده‌په و هێزه دیموكراسیه‌كانی دیكه به‌رپرسیارێتیان له ئه‌ستۆیه. هه‌ر وه‌ها هه‌ندێك لایه‌ن كه پێشتر له ناو ئاكه‌په‌دا بوون و ئێستا ده‌ڵێن، ئاكه‌په نه دیموكراته، نه خاوه‌نی ویژدانی حه‌ق و دادپه‌روه‌ریه، مرۆڤی مسوڵمان، مرۆڤی باوه‌ڕمه‌ندی توركیا له ئاكه‌په دوورده‌كه‌ونه‌وه. ئه‌وانه هه‌موویان ده‌توانن بێنه لای یه‌ك و هاوپه‌یمانی دیموكراسی پێكبهێنن. ئه‌گه‌ر به ئاكه‌په- مه‌هه‌په ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی فاشیست هێزه چه‌پگر- سۆسیالیست و دیموكراسیه‌كانیش ده‌بێت له دژی ئه‌وه‌ی بكه‌ونه هاوپه‌یمانیه‌وه. تا ئه‌و كاته‌ی هاوپه‌یمانی نه‌به‌سترێت و لایه‌نه دیموكراسیه‌كان نه‌یه‌نه لای یه‌ك و كۆنه‌بنه‌وه فاشیزم هه‌ڵناوه‌شێته‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی فاشیزمیش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه شێوازی توند به‌كارده‌هێنێت".
'هه‌وڵه‌كانی هه‌ده‌په له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی هاوپه‌یمانی گرنگن'
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه مسته‌فا قه‌ره‌سو له درێژه‌دا له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی هه‌ده‌په بۆ سازكردنی هاوپه‌یمانی و مامه‌ڵه و هه‌ڵوێستی پارتی چه‌پ و جه‌هه‌په و ئیی پارتی به‌م جۆره دووا:
ده‌سه‌ڵاتی فاشیت ته‌نگه‌تاو بووه، به‌ڵام ده‌رفه‌ت و تواناكانی ده‌وڵه‌ت به‌كارده‌هێنێت و ده‌یه‌وێت هه‌موو كه‌س بێده‌نگ بكات. له دژی ئه‌مه گه‌ڕان و هه‌وڵه‌كانی هه‌ده‌په له پێناو هاوپه‌یمانی گرنگه. پێویسته هێزه دیموكراسیه‌كانی توركیا و لایه‌نه‌كانی دیكه بچنه‌لای یه‌ك. له‌و رووه‌وه زۆر گرنگه كه هه‌شت پارتی به بیركردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی مامه‌ڵه بكه‌ن. به‌ڵام هێشتاش هاوپه‌یمانێتیه‌كه ساز نه‌كراوه. پێویسته هه‌مووان به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن. ئه‌وانه هه‌م ده‌ڵێن، كه ده‌یانه‌وێت توركیایه‌كی نوێ بونیات بنێن و هه‌م به‌رپرسیارێتیش هه‌ڵناگرن. شۆڕشگێڕی به‌و جۆره نابێت، سۆسیالیستی به‌و جۆره نابێت.
من به‌تایبه‌تی رووده‌كه‌مه پارتی چه‌پ، بۆچی له ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌دا نییه؟ به بێ هاوپه‌یمانی دیموكراسی ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په- مه‌هه‌په چۆن ده‌ڕوخێنرێت؟ هه‌ده‌په و هه‌شت پارتی دیكه ناتوانن داواكارییه‌كی هاوبه‌ش بخه‌نه‌ڕوو؟ ئێمه ره‌خنه له پارتی چه‌پ و ئه‌وانه ده‌گرین كه سوكایه‌تی به‌و هاوپه‌یمانێتیه ده‌كه‌ن. پێویسته ده‌ست له‌و هه‌ڵوێسته هه‌ڵبگرن. ئه‌گینا ئه‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته درێژده‌كه‌نه‌وه ئه‌وانن. هه‌ر كه‌سێك نه‌بێته به‌شێكی چالاك له‌و هاوپه‌یمانێنیه به‌رپرسه له درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئاكه‌په. له به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په- مه‌هه‌په سود له‌و پرش و بڵاوی و كۆنه‌بوونه‌وه‌ی هێزه دیموكراسیه‌كان وه‌رده‌گرن. ئێستاش هه‌ندێك ده‌ڵێن، جه‌هه‌په- ئیی پارتی بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نیشت كورده‌كانه‌وه ده‌رنه‌كه‌ون خۆیان له هه‌ده‌په به‌دورده‌گرن.
باشه پارتی چه‌پ بۆچی خۆی به‌دور ده‌گرێت؟ پارتی چه‌پیش بیركردنه‌وه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه‌ی هه‌یه؟ باشه، ئێمه وته و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وان به راست دانانێین؟ به‌ڵام ته‌نیا به وتن نابێت. بۆچی به‌شێك نین له‌و هاوپه‌یمانێتیه؟ خۆی له خۆیدا ئه‌و كاته‌ش هه‌ندێك ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی پارتی چه‌پ له ته‌نیشت هه‌ده‌په ده‌رنه‌كه‌وێت ناچێته ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌وه. هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌دا ناكات چییه؟ ره‌نگه له رووی هزر و بیركردنه‌وه‌وه له هه‌ده‌په جیاواز بن، به رای منیش هه‌یه به‌ڵام به‌لانیكه‌مه‌وه له سه‌ر هه‌ندێك خاڵی هاوبه‌شیش مرۆڤ ناتوانێت له‌گه‌ڵ یه‌ك كۆببێته‌وه؟ كه بڵێن هه‌ر به‌س نییه: 'ئێمه ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ئاكه‌په- مه‌هه‌په هه‌ڵده‌وه‌شێنین و هاوپه‌یمانی ساز ده‌كه‌ین'.
'گرنگه هه‌شت پارت بێنه لای یه‌ك و كۆببنه‌وه'
له‌و لایه‌نه‌وه بۆ ئێمه گرنگه هه‌شت پارتی هاتوونه لای یه‌ك و كۆبوونه‌وه. پێویسته زیاتر به‌ره‌وپێشی ببه‌ن. هه‌ده‌په پێویسته پێداگری بكات. پێویسته ئه‌و لایه‌نه ئایینیانه‌شی له ئاكه‌په دابڕاون له‌و هاوپه‌یمانیه‌دا بن. ئێستا به‌لای ئێمه‌وه پێویسته بابه‌تی گه‌رمی توركیا ئه‌و هاوپه‌یمانیه دیموكراسیه بێت. به‌و شێوه‌یه پێویسته مرۆڤ دژی ئاكه‌په-مه‌هه‌په تێبكۆشێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانیه سازنه‌كرێت، تێنه‌كۆشن، ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له‌سه‌ر پێ ده‌مێنێته‌وه، به‌رپرسیاری ئه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ن كه به‌شداری له‌و هاوپه‌یمانیه‌دا ناكه‌ن. له‌و رووه‌وه ئێمه كار‌و چالاكیه‌كان له پێناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه به گرنگ ده‌زانین. ئێمه پاڵپشتی لێده‌كه‌ین. له خۆیدا تێكۆشانی هه‌ده‌په، كورد بۆ به‌دیموكراسیكردنی توركیایه. له ناو توركیایه‌كی دیموكراتیك‌دا ده‌مانه‌وێت به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بژین. ده‌مانه‌وێت گه‌لانی توركیا به‌هێز ببن. ئه‌وه هه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی توركیادایه و هه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی سوننه و عه‌له‌وییه‌كاندایه. بۆچی له پێناو توركیا به‌و جۆره نایه‌نه لای یه‌ك؟
'با گوڕ به تێكۆشان له دژی ئاكه‌په-مه‌هه‌په بدرێت'
ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه له كۆتاییدا ئه‌قڵ باڵاده‌ست ده‌بێت، له توركیا هاوپه‌یمانی دیموكراسی دێته ئاراوه و له دژی ده‌سه‌لاتی ئاكه‌په-مه‌هه‌په گوڕ به تێكۆشان ده‌درێت. ئێمه‌ش خۆمان ئه‌و تێكۆشانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په- مه‌هه‌په گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته ئه‌وه له ئه‌نجامی تێكۆشانی ئێمه‌یه. ئێمه خۆڕاگرییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین. هه‌ر كه‌سێك هۆگری دیموكراسیه له توركیا پێویسته ئه‌وه ببینێت و پیرۆزی بكات. ئێمه ئه‌وه بۆ دیموكراسی له توركیا ده‌كه‌ین. له كۆتاییشدا ئێمه ئه‌وه به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نین. ئێمه توركیا به دیموكراسی ده‌كه‌ین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه بانگه‌واز ده‌كه‌ین كه تێكۆشان دژی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په فراوانتر بكرێت".
ژ.ت / هـ . ب