قەرەیلان باسی لە نیشتمانپەروەری بنەماڵەی گولۆ کردبوو
موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، چەند ساڵێک پێش ئێستا باسی بنەماڵەی گولۆی کردبوو وتبووی "بۆ ئێمە پێوەری بنەڕەتی مرۆڤایەتی ئەوەیە لە سەر ڕێچکەی ئەو قارەمانانە خەبات بکەین."
موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، چەند ساڵێک پێش ئێستا باسی بنەماڵەی گولۆی کردبوو وتبووی "بۆ ئێمە پێوەری بنەڕەتی مرۆڤایەتی ئەوەیە لە سەر ڕێچکەی ئەو قارەمانانە خەبات بکەین."
یوسف گۆلۆ و ٢ نەوەی لە 9ی تشرینی دووەمدا لە شاری قامیشلۆ لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون کە بە نیشتیمانپەروەری ناسراون. موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە ساڵی 2010دا کە ئەو کاتە هاوسەرۆکی کەجەکە بوو، دەربارەی کوڕەکانی یوسف گولۆ بە ناوەکانی نورەدین و عیسا قسەی کرد، کە شەهید ببوون. قەرەیلان وتی:
"هاوڕێ نورەدین لە خانەوادەی گولۆیە. کوڕی یوسف گولۆیە. ماڵی گولۆ لەقامیشلو خێزانێکی ناسراوە، کە بەنیشتمانپەروەر ناسراون و لە سەرەتای هەشتاکاندا پەیوەندیان لەگەڵ بزووتنەوەکەمان دروست کرد. بەم شێوەیە پێشکەوتن لە کار و چالاکیەکانی ئەندامانی خێزانەکەدا دروست دەبێت. هاوڕێ نورەدین بزووتنەوەکەی لە گەنجیدا ناسی. من لە ساڵی 1987دا هاوڕێ نورەدینم بینی. لەو کاتەدا کارەکانی هەرێمەکە ڕێکدەخرایەوە. لەو کاتەدا هاوڕێ نورەدین و ساڵح لە بنەماڵەی بەرەکات، کە هاوڕێی یەکتری بوون، پێکەوە چالاکانە بەشدار بوون. هاوڕێ نورەدین گولۆ هەرچەندە هاوسەرگیری کردبوو، ماڵی خۆی هەبوو، منداڵی هەبوو، هەمیشە وەک فیداییەک بۆ ئەوەی بچێتە کاروباری دەرەوە، بەتایبەتی بۆ ئەوەی بچێتە باکوور هەوڵیدەدا.
دوای ماوەیەک لەکاری قامیشلو چوو بۆلای سەرۆکایەتی. لە ئەکادیمیای مەحسوم کۆرکماز ڕاهێنانی کردووە. لە کاتی ڕاهێنانیدا چووم بۆ ئەکادیمیا و بەشداریم لە کاری پەروەردەیی کرد. هاوڕێ نورەدین لە پەروەردەشدا سەرکەوتوو بوو. چونکە لەناو ئێمەدا، سەرەکیترین شت دەربارەی سەرکەوتن بڕیاردانە. کاتێک مرۆڤ بڕیاری هەبێت زیاتر و زیاتر لەدڵەوە کار دەکات. فیداکاریەکەی قوڵتر دەبێتەوە و بەو هۆیەوە دەگاتە ئاستێکی سەرکەوتن. هاوڕێ نوردەین کەسێکی وەها بوو. لەبنەڕەتدا ئەکادیمیاکەی بەجێهێشت و ویستی بچێتە باکوور بەڵام دەستبەجێ نەنێردرا، گفتوگۆ بوو، ماوەیەک هات بۆ هەرێمەکە و بەرپرسیارێتیشی هەڵگرت. بەشداری لە لیژنەی بەرپرسیارێتیدا کرد. دوای ئەوە چوو بۆ وڵات. پێش ئەوەی بچێتە وڵات. جارجارە بەشداری لە کاری سنووردا کردووە، کەسێکی ئازا بوو، دیار بوو. بەڕاستی لە فیداکاریدا ئاستێکی بەرزی بوێری هەبوو. ئێمە ئەمەمان لە کرداریدا بینی.
هاوڕێ نورەدین لە باکور هەمان فیداکاری و ئاستێکی سەرکەوتووی نیشاندا. شەهیدبوونی پەیامێک بوو بۆ بنەماڵەی گولۆ و تەواوی قامیشلو و بووە پێشەنگ. چونکە لە هەرێمەکە پێشەنگ بووهەم لە کار و هەمیش بە شەهیدبوونی پەیامێکی گرنگی بە هەرێمەکەدا. بە تایبەتی ماڵی گولۆ دوای شەهیدبوونی هەڤاڵ نورەدین زیاتر پێشکەوت و ناسرا. براکەشی لە هەمان هێڵدا شۆڕشگێڕێکی بەهێز بوو هەروەها ئەویش شەهید بوو. لە ماڵی گولۆ چەندین شەهید هەبوون.
لەم دواییانەدا هەڤاڵ سەبری گوڵۆ لە هەمان بنەماڵە شەهید بوو. لە ڕیزی هەموو شەهیداندا هەڤاڵ نورەدین بوو بە پێشەنگ. نموونەی ڕاستگۆیی و قوربانیدان و بوێری بوو بۆ هەمووان. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، بەتایبەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان چەند هاوڕێیەک هەبوون کە رێگەیان بۆ شۆرش کردەوە. وەک هاوڕێ ئیسماعیل، هاوڕێ موهیددین، هاوڕێ قەرە عومەر، هاوڕێ ڕەفعەت، چەند هاوڕێیەک هەبوون. یەکێک لەو هەڤاڵانەش هەڤاڵ نورەدین بوو. بەڕاستی ڕۆڵی پێشەنگیان گێڕا. لە پێشخستنی ڕۆحی شۆڕشگێڕانە لە ڕۆژئاوای کوردستان واتە لە کاتی کارکردندا فیداکاریەکی زۆریان پیشاندا و دواتر بە هەمان حەماسەت و ورە و بڕیاری تێکۆشان هاتنە وڵات و شەهید بوون. ئەمە بێ گومان ڕاست و دروستی پەکەکە نیشان دەدات. پەکەکەییەک چۆن قسە و کرداری یەکە، لێرەدا دەردەکەوێت. بەو هۆیەوە شەهیدبوونی ئەو هەڤاڵانە، شەهیدبوونی هەڤاڵ نورەدین، واتایەکی گەورەی بۆ هەموو ڕۆژئاوای کوردستان هەیە. لەبەر ئەوەی ئەم هەڤاڵانە قسەیان لەگەڵ سەدان کەس کرد و وتیان بەشداری بکەن، هاوکاری بدەن و دۆستی پەکەکە بن. ئەوان هەمیشە لە کارەکەیاندا فیداکاریان کرد و بەشداریان لە تێکۆشاندا کرد، لە بەرزترین ئاستدا شەهید بوون. بۆیە ئەوان پێشەنگی ئێمەن، شەهیدەکانمان پێشەنگی ئێمەن. ئێمە شوێنکەوتووانی ئەوانین، شەهید هەڤاڵ نوردەین گولۆ شوێنێکی شکۆداری هەیە لە کاروانی شەهیدانماندا. ئێم ەهەمیشە شوێنکەوتووی ئەوان دەبین. ئێمە هەرگیز ئەوان لە بیر ناکەین. پێوەری بنچینەیی مرۆڤایەتی بە دوای ئەو قارەمانانەدا دەڕوات. کەسانی ئازان. ئەگەر خەڵکی ئاسایی بوونایە، دەیانتوانی لە ماڵەوەبن، بەڵام ئەوان گیانیان بەخت کرد بۆ وڵاتەکەیان، ئایندەی وڵاتەکەیان. کەواتە ئەوان کەسانی باڵان، گەورەن، شەرەفمەندن. ئێمە هەمیشە قەرزداری ئەوانین. لەم چوارچێوەیەدا پێش هەموو شتێک دەبێت ئەو کەسانەی کە خزمایەتیان لەگەڵ خانەوادەت نورەدین گۆلو هەیە، پێویستە بەرپرسیاری بخەنە ئەستۆی خۆیان. من باوەڕم وایە کە خێزانی گولۆ بە گشتی لەم چوارچێوەیەدا خاوەن پراکتیک دەبن. چونکە تاوەکو ئێستا کەو چوارچێوەیەدان. واتە: هەرگیز لەسەر رێگە و رێچکەی هەڤاڵ نورەدین لانادەن، هەمیشە قووڵتر دەبەوەن. بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراتی لەسەر هێڵی شەهید نورەدین هەموو گەلی کورد بە پلەی سەرەکی بنەماڵەی گوڵۆ ئەرکی زیاتر دەخەنە سەر ئەستۆیان. لەم ڕووەوە ئێمە تا کۆتایی متمانەمان هەیە. بەم بۆنەیەوە جارێکی تر سڵاو لە هەموو گەلەکەمان لە شاری قامیشلۆ، بۆ بنەماڵەی هاوڕێ نورەدین گوڵۆ و هەموو گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەم. شەهید نورەدین هەرگیز نامرێت، ئەوان هەمیشە پێشەنگی دۆزی ئێمە دەبن، پێشەنگی تێکۆشانی ئێمەن. لە سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا یادیان دەکەینەوە."
ف.ق